پارتی، بەرپرسیاریەتی مێژوویی بەرامبەر هەرێمی كوردستان

پارتی، بەرپرسیاریەتی مێژوویی بەرامبەر هەرێمی كوردستان
مێژوویی دوو ونزیكی پارتی و بارزانیی بەرامبەر بە دۆزی كورد و خەمخۆری و نیشتیمانپەروەری روون و ئاشكرایە ، ئەوەی لە ئێستدا و دوای هەڵبژاردنەكانی 30ی ئەیلوولی رابردوو پێداگر ی ولێدەكاتەوە تەنها بەرژوەندی هاووڵاتیانی كوردستانە و كۆتایی هێنانە ، بە سیستەمی پەنجا بە پەنجا و كاراكردنەوەی پەرلەمانیش سەرەرایی سەبرو لەخۆبوردەییەكی زۆر ،بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان، وەك هەمیشە زیاتر لە بژاردەیەكی هەبووە، تەنها گرنگترین بژاردە لای پارتی ئەوە: كە بەهەماهەنگی، پێكەوەژیان، شەراكەت، لەگەڵ یەكێتی و باقی حزبەكانی دیكەی بەشداربن لە پەرلەمان، بڕیاری كاراكردنەوەی پەرلەمان و دەستپێكردنەوە بەكارەكانی حكومەتداری بدەن. گوناهی پارتی تێدانیە كاتێ یەكێتی بە هۆكاری ڕێكنەبوونی ناو ماڵی خۆی بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەماندا نەكرردووە، هۆكارێكی تریش ئەوە كە سەركردایەتی یەكێتی نەیتوانیوە لە نێوان باڵەكانی حزب كاندیدێك بۆ ئەو پۆستە یەكلایی بكاتەوە.لە ئێستاشدا یەكێتی دەیەوێت لەگەڵ پارتی كە ڕێككەوتنی لەسەر بكرێت:- سازشكردنە لەسەر كەركوك و پەردەپۆشكردنی خیانەتە مەزنەكەی شازدەی ئۆكتۆبەر! كە بەلای پارتی و جەماوەری پارتیەوە ڕووداوی شازدەی ئۆكتۆبەر گەورەترین ناپاكیی و گەورەترین خیانەتی نیشتیمانیەو هەرگیز لێبووردنی نییە...! ڕووداوی ۱٦ی ئۆكتۆبەر واتە فرۆشتن و دۆڕاندنی "كەركوك و دابڕانی بەشێكی گرنگ لە كوردستان، بە فیڕۆدانی خوێنی شەهیدان و ئەنفالكراوەكانمان بەداخەوە، كەچی سەرەڕای ئەوەش یەكێتی چاوەڕوانی ئەوەیە بەدەر لە ئیستیحقاقی خۆی وەك هەمیشە پشكی زیاتری پێ بدرێت و لە حكومەتی داهاتووی كوردستاندا بەشداری پێ بكرێت، كەچی هێشتا نەیتوانیوە لەسەر كاندیدەكەی خۆی كە بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانە خۆی ساغ كاتەوە و بەشداری كۆبوونەوەكەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بكات.بۆیە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە، پارتی دیموكراتی كوردستان ، هیچ كاتێك چاویی لە پۆست و پایە و بەرژوەندی حزبی و كێبرٍكێی ناتەندروست نییە ، بەڵكو ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە ناكرێت چیتر كات بە فیرۆ بدرێت و پاساویی بێ‌ بنەما بهێنرێتەوە ، چونكە گەلی كورد چاوەروانی پێكهێنانی حكومەت و خزمەتگوزارییە و ناكرێت چیتر كات بە هەدەر بدرێت ، ئەمەیە بەرپرسیاریەتی راستەقینە بەرامبەر خەڵكی كوردستان .
Top