پاراستنی هەرێم و دەستكەوتە گەورەكانی ئەركی هەمووانە ..

پاراستنی هەرێم و دەستكەوتە گەورەكانی ئەركی هەمووانە ..
هەرێمی كوردستان، تاكە قەوارەی سیاسییە كە لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناخۆی عێراقدا دانپێدانانی فەرمی هەبێت و جێگەی بایەخ بێت، ئەوەش بۆ خۆی دەستكەوتێكی هەرە گرنگ و زۆر دڵخۆشكەرە،؛ چونكە دەبێت هەردەم ئەوەمان لەبیر بێت كە خوشك و براكانمان لە پارچەكانی دیكەی كوردستانی گەورە سەرەڕای خەباتی زۆر و قوربانیی فرەیان هێشتا هیچ دەستكەوتێكی ئەوتۆیان دەستگیر نەبووە،خەڵكی كوردستان هەم ئۆمێدی لەسەر حكوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان هەڵچنیوە و هەمیش ترسی لەم حكوومەتە هەیە؛ واتە ئومێد لە چاكسازی و ئاڵوگۆڕی دەسەڵات و ترس لە بەردەوامێتیی گەندەڵی و ناكۆكییەكان. باشترە سەرۆكی حكوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان چەند ڕێكارێك بگرێتە بەر، كە دەكرێ لەنێویدا كۆمەڵێك چاكسازی و خزمەتگوزاری پێشكەشی هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان بكات. ڕێكارەكان زۆرن و بۆچوونەكانیش جیاواز. ئەوەی كە لەم نووسینەدا مەبەستە، چەند ڕێكارێكن لە نێوان چەندین ڕێكاردا.كابینەی نۆیەم و حكومەتی ئەمجارەیان بنكەفراوان و هەر حزبە و بە قەبارەی خۆی بەشداری لە پێكهێنانی جكومەتی كوردستان دەكات ،هەر بۆیە،بۆ باشتركاركردنی كابینەكەی، لە كاتی وەبەركەوتنی هەر وەزارەتێك بۆ هەر حزبێكی سیاسی، بە حزبەكەی خۆیشییەوە، داوا لە حزبەكە بكات "سی-ڤی"ی چەندین كەس بۆ پڕكردنەوەی پۆستەكە پێشكەش بكات.بۆیە پاراستنی حكومەتی هەرێم و ئەم دەستكەوتە مەزنە بۆ خۆی ئەركێكی گەورەیە و دیسانەوە پێویستی بە جۆرێك لە خەبات و بەرخۆدان هەیە، سەرەڕای ئەوەش حكومەتی خۆماڵی لە ماوەی تەمەنیدا لە بوارگەلێكی گرنگی وەكو تەنایی و ئاسایش و پەیوەندیی نێودەوڵەتی و پەروەردەو خوێندنی باڵاو رێگەوبان چەندین بواری دی- ئەگەر وەكو پێویستیش نەبووبن - هەنگاوی بەرچاوی هاویشتووە، كە لەچاو بەشە عەربیەكەی عێراق و هەندێك وڵاتی دراوسێی هاوشێوەی سووریا گەلێك بەباشتر دەنرخێندرێت. لەلایەكی تریشەوە دیارە ئەم حكومەتە لە ماوەی تەمەنی 27 ساڵەیدا رووبەڕووی گرفتی زۆر بۆتەوە، بەشێكی ئەو گرفتانەش دەستی دەرەكی و نەیارانی كوردی لە پشتەوە بووەو بەشێكیشان هۆكارەكانی تەنیا خۆمان بووین كە دەگەڕێنەوە بۆ: هۆكارگەلی گەندەڵی و قۆرخكاریی كەسانێكی باڵادەست و بیری تەسكی حیزبایەتیی هەندێك لایەنی دەستڕۆیشتووی ناو حكومەت و بێ ئەزموونی لە حوكمڕانی و زاڵبوونی ویستی تاكەسی و نەبوونی سیستەمی حوكمڕانیی روون لە رووی یاسای دەستوورییەوە . ئەمانە و چەندین وردەهۆكاری تریش لەماوەی 27 ساڵی رابردوودا گرفتی زۆر گەورەیان بۆ بەرەوپێشچوونی فرەی حوكمڕانیی هەرێم دروست كردبوو، لەوانە: مانەوەی تارمایی دووئیداری و دروستنەبوونی هێزی پێشمەرگە و ئاسایشی ناوخۆیی تۆكمە و یەكگرتوو تا دەگاتە ناكامڵیی سیستەمێكی یاسایی تۆكمە و سەروەر و چەندین گرفتی دی، كە ئەمانە بەسەر یەكەوە بوونەتە بارێكی گران بە سەر حكومەتەوە و تا رادەیەكی زۆریش فرچكی لە حكومەتەكەمان بڕیوە، دواجاریش كار گەیشتە ئەوەی هێزگەلێكی ناڕەسەن و نامۆ بە هزری نیشتمانپەروەری و كوردایەتی كلكیان لەگەڵ كلكی نەیارانی كورد گرێ دا و 50%ی خاكی كوردستانی باشووریان دۆڕاند و خستیانەوە بن دەستی نەیارانی گەلەكەمان، ئەوەش بۆ خۆی زیانی هەرە مەزن و گورزێكی گورچكبڕ بوو وەبەر جەستەی حكومەتی هەرێم و دۆزی كوردایەتی بەگشتی كەوت.بۆ نموونە، ئەگەر بڕیار بێت وەزارەتی پەروەردە پشكی حزبی "ئەی" بێت، ئەم حزبە سی-ڤیی بە لانی كەم پێنج كەس پێشكەشی سەرۆك حكوومەت بكات. بەم جۆرە هەم سەرۆكی حكوومەت دەتوانێت باشترین كەس لە نێوان بەربژێرەكان هەڵبژێرێت و هەمیش لە نێوان كادیرانی خودی حزبەكە جۆرێك لە ڕكابەرێتی دروست دەبێت و حزبەكەش كەسی شیاو بەربژێر دەكات. دەكرێت ئەم ڕێكارە بۆ گشت پۆستەكانی وەك، وەزیر، وەكیل وەزیر، بەڕێوەبەری گشتی و پۆستە گرنگەكانی تر پەیڕەو بكرێت. ئەم كارە دەستی خاوەن پۆستەكەیش كراوەتر دەكات چونكە خودی ئەویش لە ڕێگەی شیاوێتییەوە پۆستەكەی دەستەبەر كردووە.هەروەها باشترە سەرۆكی حكوومەت لەناو نووسینگەكەی خۆیدا داتابەیسێكی هەموو كەسە پلە بەرزەكانی ناو حكوومەتەكەی هەبێت، وەك: وەزیر و ڕاوێژكارەكان و تەنانەت كەسە پسپۆرەكانی بوارە جیاوازەكانی دەرەوەی حكوومەتیش. بەم جۆرەیش نووسینگەی سەرۆكوەزیران لە كاتی هاتنەپێشەوەی كێشەیەك یاخود پڕكردنەوەی پۆستێك، داوا لە كەسەكان نەكات سی-ڤیی خۆیان بنێرن، بەڵكوو دەتوانێت پێشوەختە خوێندنەوە بۆ شیاوێتیی كەسەكان لە پڕكردنەوەی پۆستەكاندا بكات.لە هەرێمی كوردستاندا، بمانەوێت و نەمانەوێت جۆرە ناكۆكییەكی ناوچەییش پەیدا بووە كە هۆكارە سەرەكییەكەی ئەو گوتارەیە كە هەوڵ دەدات وەها نیشان بدات كە لە ڕووی دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانەوە جیاوازی لە نێوان ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا هەیە. باشترە جارناجار سەرۆكی حكوومەت و ستافەكەی سەردانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بكەن و ڕاستەوخۆ گوێبیستی داواكارییەكانی هاووڵاتیان بن. بەم شێوەیەیش هەم كێرڤی لێهاتووییی سەرۆكی حكوومەت و حكوومەتەكەی، هەمیش كێرڤی متمانە بە حزبەكەی بەرز دەبێتەوە.هەروەها بەشداری ئافرەتان لەناو كابینەی نۆیی حكوومەت و پۆستە پلە بەرزەكانی تردا بوونی هەبێت. بەم جۆرەیش سەرۆكی حكوومەت ڕاستەخۆ بە توێژەكی بەرفراوان، كە نیوەی كۆمەڵگە پێك دێنن، گرێ دەدرێت. ئەمە لە لایەك، لە لایەكی ترەوە ئەم هەنگاوەی سەرۆكی حكوومەت ڕێگەخۆشكەر دەبێت كە دەستی كاری ئافرەت بەشدارییەكی زۆرتر لە پرۆسەی ئابووریدا بكات و بارگرانیی سەرشانی حكوومەت نەختێك سووكتر بكات. هەروەها گشت ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە یەك ئاستی خزمەتگوزاری و ڕۆشنبیریدان و هیچ ناوچەیەك لە ناوچەیەكی تر كەمتر و زۆرتر و گرنگتر نییە.لەلایەكی ترەوە چەندین پرسی تر هەن، وەك چاكسازی و شەفافییەت و دووبارە داڕشتنەوەی دامەزراوەكان، كە كەم تا زۆر لەم بارەوە بابەتی جۆراجۆر بڵاو كراونەتەوە. بۆیە ئەم نووسینە تەنیا تیشكی خستووەتە سەر چەند ڕەهەندێكی تەكنیكیی گرنگی پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
Top