گرنگی شێوەکاری لە پرۆسەی پەروەردە

گرنگی شێوەکاری لە پرۆسەی پەروەردە
نیگارکێشی بە ناوبانگی ھۆڵەندی فینسنت ڤان کۆخ دەلێ" ھەرکاتێک بیستت دەنگێک لە ناختەوە پێت دەلێ تۆ ناتوانی وێنە بکێشی ئەوە مانای وایە وێنە بکێشە، ئەو دەنگە کپ دەبێت لە ناختەوە بۆ ھەتا ھەتایە".
بێگومان ھونەرمەندی شێوەکاری بیروبۆچوون و ھەست و ئەندێشەی دەردەبڕێ لە تابلۆ و وێنەکان رەنگ دەداتەوە کە زادەی ھەست و سۆزی ئەو ھونەرمەندە دەردەبڕن، وە ئەنجامدانی پێشانگای شێوەکاری پێویستیەکی پەروەردەیی و رۆشەنبیرییە کە خۆی لە خۆیدا رووی شارستانی و رۆشنبیری ھەر میللەت و نەتەوەیەک پێشان دەدات و لە ھەمان کاتیشدا پێوانەیەکە بۆ زانینی ئاستی ووشیاری و رۆشەنبیری و ھونەری ھەر کۆمەڵگە و ووڵاتێک لە ھەمان کاتیشدا ئەنجامدانی ھەر پێشانگایەکی ھونەری شێوەکاری دەرفەت و ھەلێک دەڕەخسێنێ بۆ ھونەرمەندان بۆ خستنەروو و دەربڕین و نیشاندانی بەرھەمەکانیان و دەرفەتێکی تری رەخساوە بۆ بینەر و جەماوەر بۆ دیتن و دۆزینەوەی سەلیقە جوانە و ھونەرییەکان و ناسینی ھونەرمەندانی ئەکادیمی و ھونەری و شێوەکاری شارەزا و بە ئەزموون لەو بوارە کە بتوانن بەھرەکانیان لە رێگای تابلۆ جۆراجۆرەکان بە جەماوەر بناسێنن و خۆیان لە رێگای تابلۆکانیانەوە لە ئەنجامدانی پێشانگاکان دەبیننەوە، بۆیە کردنەوەی ھەر پێشانگایەکی ھونەری شێوەکاری گرنگی و کاریگەری تایبەتی خۆی ھەیە و لە ھەمان کاتیشدا دەبێتە پەنجەرەیەکی فراوان بۆ ناسین و دۆزینەوەی بەھرەی نوێ، توانای نوێ، داھێنانی نوێ لە رێگای تابلۆ جوانەکانیان کە ھەر یەکێک لەو مامۆستا ھونەرمەندانە ھەوڵ دەدەن بۆ پێشکەش کردن و خستەرووی دەستکەوتی نوێ و بەرھەمی باشتر و ھەستی ھونەری سەرنج راکێش، کە ھەر تابلۆیەک لە تابلۆکان گوزارشت دەکات لە ناخی راستەقینە و راست گۆیی خاوەکانیان و چ جای ئێش و ژان و ئازاری پەنگ خواردوو بێ، یانیش ھەست و سۆز و دڵخۆشی و ئاسودەیی ویژدان و دیمەنی سروشتی دلڕفێن بێت کە ھەریەکیان لەو تابلۆیانە بە نەرمی و ئەسپایی و بێ دەنگی لەگەڵ بینەرەکەی خۆی دەدوێ و باسی ژان و ئازاروھەستەکانی بۆ دەکات کە بریتیە لە ئەزموون و شارەزایی ھونەرمەندە سەلیقە جوانەکان، کە توانیویانە لە رێگای تابلۆکانیان مەبەست و بەھرە و تواناکانیان دەربڕن کە خۆی لە خۆیدا ئەنجامدان و بەشداری کردنی لە ھەر پێشانگایەکی شێوەکاری، جگە لە دەرخستنی بەھرە و تواناکان ھاندانێکیشە بۆیان بۆ بەردەوامی کاری جوانتری ھونەری و زیاتر متمانە بە خۆبوون لای خاوەن بەرھەمەکان دروست دەکات و لە ھەمان کاتیشدا پەرەپێدان و گەشەپێدانی بەھرە و تواناکانیانە، بۆیە گرنگە ساڵانە لە سەر ئاستی پەروەردەی قەزاکان پێشانگای شێوەکاری بۆ سەرجەم مامۆستایانی ھونەری شێوەکاری بکرێتەوە و بەشداری بکەن بە بەرھەمە نوێیەکانیان و لەو پێشانگایانەدا چەند تابلۆیەکی سەرنج راکێش و سەرکەوتوو دەست نیشان بکرێت بۆ بەشداری پێکردنیان لە پێشانگای سەر ئاستی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان و بەھەمان شێوە تابلۆ سەرکەوتووەکان بەشدارییان پێ بکرێت لە پێشانگای سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاڵاکیەکانی ھونەری.
بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر
ماستەر لە کارگێرێ پەروەردەیی
Top