٭وەڵامێک بۆ(فەرید ئەسەسەرد)
February 25, 2019
وتار و بیروڕا
٭جارێ پەیوەست بە دواکەوتنی کابینەی هەرێمی کوردستان و بەرواردکردنی بە لوبنان و ئەڵمانیا گاڵتەجاری و مەزهەلەیە چونکە ئەوانە دەوڵەتن و پێکهێنان و پێکنەهێنانی کابینە کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک دروست ناکات و مەترسی بۆ ووڵاتیش چێ ناکات
٭تایبەت بەکابینەی هەشتەم کە جەنابتان بەکابینەیەکی خراپ باسی دەکەن جارێ تۆدەبێت ب ئەخلاقەوە دۆخی سیاسی و ئابوری و سەربازی کابینەی هەشتەم هەڵبسەنگێنی ئەوجا بڕیاربدەیت دۆخی سیاسی کابینەی هەشتەم زۆر ئاڵۆزبوو پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغداد زۆر خراپ بوو بەغدا لەسەر پێشنیاری حیزبەکەی ئێوە بوودجەو موچەی هەرێمی کوردستانی بڕی و توشی قەیرانێکی قوڵی دارایی کردین لەناوخۆش بەدەست لەپشتدانی ئێوە گۆڕان و کۆمەڵ کەوتنە گیانی بارەگاکانی پارتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتیان دەکوشت و ووڵاتیان ووێران دەکرد ئەڵبەت هەمووتان لە ئاخوڕی ئێران دەتانخواردو ئاڵۆزیەکی سیاسی زۆرتان دروستکرد کە ئەوسەری دیارنەبوو تاپارتی لمۆزی هەمووتانی شکاندو ئارامی بۆ ووڵات گەڕاندەوە ئەمەجگەلەوەی جێگری سەرۆک وەزیرانی ئەم کابینەی هەشتەمە ئێوەبوون
٭لەمەڕ بەشداری ڕاستەقینەوناڕاستەقینەو ئەم قەوانە سواوانەی کە هەمیشە دەیڵێنەوە لەدوای ساڵی(۲۰۰٥)ەوە کە بەشە بووجە هاتوە تاساڵی(۲۰۱۳)لە(٤۸٪) هاتوەتە ژێر دەسەڵاتی ئێوەو لە(٥۲٪) لەژێر دەسەڵاتی پارتیدا بوە پارتی ئەوەی خۆی خستە خزمەتی ووڵات و ئاوەدانکردنەوەیی و ئێوە بە باڵ و پەلەکانتانەوە دزیتان و خواردتان بۆیە باشترە باسی خزمەتگوزاری نەکەن شارێکتان لەبەردەستدایە کرتان بەوێرانە
٭لەسەر شۆڕکردنەوەی دەسڵاتەکان و لامەرکەزیەتی ئیداری بەرنامەی کاری پارتیەو فراکسیۆنەکەشی دەیخاتە بەرنامەی کاری پەڕلەمانەوەو پێوویست ناکات شاباشی بەسەرداهەڵبڵێن
٭تکایە هەرکەس باسی کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکات ئێوە مەیکەن چونکە ئێوە لەخیانەتی(۱٦ی ئۆکتۆبەر)لە(٥۱٪)خاکی ووڵات و هاونیشتیمانیانتان فرۆشت جارێکی دیکە کەرکوک و خورماتووتان دایە دەست دوژمنان و خەڵکەکەیتان توشی ئەنفال و جینۆسایدێکی دیکە کردوەو دوژمنتان هێنا نەک کەرکوک بەڵکو تەواوی کوردستان داگیربکات و ئێوەش پێشەکی ئەم فرۆشتنەتان وەرگرتبوو لە ئاغاکانتان بۆیە ماڵتان لەشوشەیە بەرد مەگرنە ماڵی کەس وەک ئێمە قسەناکەین ئێوە زارتان ببەستن
٭گەورەترین دەستکەوتی پارتی لە کابینەی هەشتەم
ٲ/لەخۆگرتن و داڵدەدانی زیاد لە دوو ملیۆن ئاوارەبوو کەبەهەموو ووڵاتانی ناوچەکەو جیهانیش هێندەیان لەخۆنەگرتبوو
ب/بەهەر نرخێک بوەو ئەگەرچی کەمیش بوبێت پێدانی بەشێک لەمووچەی فەرمانبەران
ج/ڕوبەڕوبوونەوەی خەلافەتی جەهل و مرۆڤکوژی داعش کە بەرەی جەنگەکەی زیاد لە(۱۰۰۰کیلۆمەتر)بوو
د/شکاندنی لمۆزی حشدو پاسدارو پۆستاڵە گڵاوەکانیان لە داستانی پردێ و سحێلاو تلسقۆف ئەو ووڵاتەی ئێوە فرۆشتان ئێمە نەمانهێشت شکۆی بکشێت و ئەزموونەکەمان لە فەوتان و لەناوچوون پاراست
ر/شکاندنی ئابڵووقەی ئابوری و ئابڵوقەی دیبلۆماسی و ئاڵوقەی ئاسمانی لەلایەن سەرۆک وەزیران نێچیرڤان بارزانیەوە ،ئەوەی کابینەی هەشت و سەرۆک وەزیرانەکەی تەحەمولیان کرد دوو ووڵاتی ناوچەکە(عێرق،سوریا)خست و توشی لەناوچوونی کردن بۆیە بەهەموو پێوەرێک سەرۆک کابینەی هەشت و سەرۆک وەزیرانەکەی ڕیکۆردیان لەهەستانەوەو نەخستنی ووڵاتدا شکاند کە نەک هەرێم بەڵکو هیچ دەوڵەتێکی دونیاش ناتوانێت بەوشێوەیە بەرگە بگرێت و هەستێتەوە