بە سیستماتیک کردنی دەستەڵاتی سیاسی بە مەبەستی هینانە ئارای کوردستانێکی بە هێز
February 24, 2019
وتار و بیروڕا
و باشوری کوردستانیش بەشێکی گرنگ بو لەم گوڕانکاریانەدا و بووە هوی دروستبونی نەوایێکی ئارام و هێڵی 36 بو پاراستنی گەلی کوردستان لە ڕژێمی بەعسی فاشی و سەدامی گوڕبەگوڕ
ئەمەش دەرفەتێکی زور باشی ڕەخساند وسەرکردایەتی سیاسی باشوری کورستان و توانی لە بەرەی کوردستانیەوە بەرەو یەکەم هەڵبژاردن هەنگاو بنێت و دواتر پێکهێنانی پارلەمان و حکومەت و قەزای لێبکەوێتەوە و قوناغێکی نوێی خەبات دەست پێ بکات.
شایانی باسە حوکمڕانی کردنی باشوری کوردستان کارێکی ئاسان نەبو
چونکە حزبە سیاسیەکان ئەزمونێکی ئەوتویان نەبو سەرباری ئەمەش بوشاییەکی یەکجار زور هەبو لە هەمو ڕویێکەوە و لە سەر ئاستی نێوخویی لە لایەک و لەسەر ئاستی ئاستی هەرێمایەتیش
دەوڵەتە عەرەبی و ئیسلامیەکان لە گەڵ ئەوەدا نەبون قەوارەیێک لە باشوری کوردستان بێتە ئاراوە
بەڵام سەرکردایەتی سیاسی کوردستان سەرەڕای هەمو کەمو کوڕیەکان و رێگری و بەربەستەکان بە پشتیوانی کومەڵگای نێودەوڵەتی توانی بەردەوام بێت و هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێشڤەچون بە خویەوە ببینێ.
لە دەرەوەی سیستەمی بەناو فیدڕاڵی عیڕاڤ دەستەڵاتی باشوری کووردستان وەک قەوارەیێکی سەربەخو تا پێش ساڵی دوو هزارو سێ دەتوانم بڵێم زور باشتر وڵاتی بەڕێوە دەبرد
بەڵام بە داخەوە کاتێک بو بەشێک لە عیڕاق سەرەڕای بونی دەستوری هەمیشەیی و پرەنسیبی تەوافوقی سیاسی نوخبە دەستەڵاتدارەکانی عیڕاق کەوتنە دژایەتی کردنی ماف و داخوازیەکانی گەلی کوردستان ولە دواجاردا هەڕەشەو پەلاماردانی باشوری کوردستانیشی لێکەوتەوە و ڕوشێکی ئاڵوزی سیاسی و ئابوری ودارایی و تاد... خوڵقاند
و ئەگەر هوکڵرەکەش لە لایەک ئەقڵیەتی شوفینی نوخبە سیاسیەکانی عیڕاق بوبێت بەڵام لە لایەکی تریشەوە هەڵوێستی سیاسی ئم حزبە لە گەڵ ئەویتر وایکرد فەڕاغێکی سیاسی دروست ببێت و لە یەکترازانی سیاسی ڕەنگ بداتەوە لە باشوری کوردستان و ناحەزان ئەم لە یەکترازانە سیاسیە بقوزنەوەو بیخەنە خزمەت ئەجندای سیاسی خویان.
ئێمە کێشەکەمان لەم ناوچەیەدا و بە تایبەت لە گەڵ حکومەتە یەک لە دواکانی عیڕاق کێشەی نەتەوەیی بووە و نەتەوەییە
بویە دەبوایە هەر لە سەرەتاوە هەوڵی سڕینەوەی ئاسەوارەکانی بەعس و هەرچی هزرو بیرێکی دژ بە مەسەلەی نەتەوایەتیمانبو بدرابوایە و بەرە بەرە هەستی نەتەوایەتیمان بەهێز کردبا
بەڵام بە داحەوە حزبە سیاسیەکان ئەوەندەی کە وێڵ و سەرگەردان بون بە دوای بەرژەوەندی کەسیەکان و حزبیەکان چارێک ئەوەندە بە ئاراستەی ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندی گشتی دا نەڕویشتن و تاکو ئێستاش ئەم دوخە بەم شێوەیە بەردەوامە.
لە کوتایی دا بو چارەسەر ی ئەم چەشنە ڕەوشە سیاسیەی باشوری کوردستان هەروەک چون لە سەرەوەدائاماژەم پێدا واباشە لەمەودوا هەوڵ بدرێت سیستمەمی گشتی لە ڕوی سیاسی.ئەمنی ،سەربازی ئابوری،کومەڵایەتی،فەرهەنگی، بە سیستماتیک بکرێت و پرەنسیبی سەروەری یاسا جێگیر بکرێت لە هەمان کاتدا تاکو بتوانین ئەو کوردستانە بە هێزەی کە هەمومان ئاواتی بو خوازین بێتە کایەوە و هیچ حزبێکی سیاسیش نەتوانێت لە ئاراستەی ئاسایشی نیشتیمانی و بەرژەوەندی گشتی لابدات.