قوتابخانە ،ئاڵاهەڵگری كوردایەتی وپارێزی گەل ونیشتیمان ..

قوتابخانە ،ئاڵاهەڵگری كوردایەتی وپارێزی گەل ونیشتیمان ..
ئەزموونی قوتابخانەیەكی كوردستانیی و مێژووییەكی پر سەروەری و شانازیی وەك پارتی دیموكراتی كوردستان بە زیاتر لە حەفتا ساڵ لە خەباتی سیاسیی مەدەنی و چەكداری دەرئەنجام و پاڵپشتیی روونی پرەنسیپەكانی ئەم حزبە بوون، كە زۆرجار قوربانیی راو سازش نەكردن بووە لەسەر مافەكانی ئەم گەلە. هەڵبەتە پەیوەندییە نیشتمانی و عێراقی و ئیقلیمییەكان بەڵگەی ئەم راستییەن، بۆیە لە نەخشەكێشان بۆ دەستنیشانكردنی وێنەو تابلۆ سیاسییەكانی داهاتووی كوردستان، خۆی وا دەبینێت كە تەواوكەری ئەزموونی مێژوویی پارتی و بارزانی-یە بە بەهەیكەلكردنێكی تازە، سەرۆك بارزانی وەك مەرجەعێكی نیشتمانی و نەتەوەیی و سەرۆك حزبێكی مێژوویی، لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، سەركەوتنەكانی گەلی كورد لە هەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان – عێراق ، ئەو واقیعەی سەڵماند كە لە ژێر هیچ گوشار وگەمارۆیەك دەستبەرداری مافەرەواكانی نابێ‌ و هەروەها رابەرایەتێكردنی سەرۆك مسعود بارزانی بۆ هەرێمی كوردستان، ئەوەی سەلماند كە مەسەلەكە بە دیدی سیاسی و نیشتمانی و نەتەوەیی وەك مەرجەعییەتێكی ئەزموونی مێژووی سیاسیی كوردستانی و عێراقی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، وەك وەڵامدانەوەیەكی پێداویستییە نیشتمانی و نەتەوەییەكان و راگرتنی باڵانسی سیاسی و تەنانەت رۆڵی بەڕێزیان لە چارەسەرەكانی ئابووری، جگە لەمەش لە سەركردایەتیكردنی بەرگریی نیشتمانی لە بوون و نەمانی ئەم ئەزموونە بەرامبەر مەترسی و هەڕەشەكانی ئەم ئەزموونە، هاوكات بوونی بەڕێزیان لە بەرەكانی شەڕ و ئاوەدانی، بەڵگەگەلی ئەم راستییە بوون.سەرۆك بارزانی لە گەڕانەوەی كوردستان و كێشەی كورد بەرەو بە نێودەوڵەتیكردن، رۆڵی سەرەكیی هەبووە و هەیەتی، وەك ناسنامە و رابەری گەلێكی ستەملێكراو، نەك تەنیا لە عێراق، بەڵكو لە پارچەكانی دیكەی كوردستانیشدا، بەڕێزیان لە روانگەی خوێندنەوەی بۆ بنەماكانی ئاسایشی نەتەوەیی كە خۆی لە هێز، ئابووری، دیپلۆماسییەت، لەسەر ئەم ئاستانە كاری كردووە و دەكات، بۆیە ئەزموونی سەرۆكایەتیی هەرێم و سەركردایەتیی بارزانی لە رەوڕەوەی خەباتی گەلی كورد، بە پشتبەستن بە ئەزموونی مێژوویی پارتی دیموكراتی كوردستان و بنەماكانی بەشداریی سیاسی، فرەحزبی، دیموكراسییەت، مافەكانی مرۆڤ، دایەلۆگە و بەشداریی لایەنە سیاسییەكانی دیكەی كوردستان بە جیاوازیی بیروبۆچوون، بە وێستگە و قۆناخێكی گرنگی مێژوویی هەژماردەكرێت، بەڵام هەر چۆن بێت، ئەمانە بە هێزی نیشتمان هەژمار دەكرێن لە دیدی بەڕێزیان و بەشدارییان لە دروستكردن و داڕشتنی بڕیاری سیاسی بە گرنگ و پێویست دەزانێت.هەروەها بڕیاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی وەڵامدانەوەی سەرۆك بارزانی بۆ مەزڵوومییەتی كورد وەك گەلێكی خاوەن پێگە، ژمارە، رۆڵ، بە هێڵی جیاكەرەوە هەژمار دەكرێت لە نێوان دوو قۆناخی جیادا،هەروەها وڵامێكی گونجاو لە شوێنی خۆی بوو بۆ دەسەڵاتدارانی بەغدا بە ڕەتكردنەوەی پاشكۆبوون و ژێر دەستی و داكۆكییكرن لە مافەرەواكانی گەلی كورد.كە بە دڵنییاییەوە ،ئەوەش سەركەوتنی لۆژیك،سیاسەت و دیپلۆماسی سەرۆك بارزانیی بە سەر عەقڵییەتی داگیركاری و گەمارۆدانی . بەدرێژایی سەدەی رابردوو ، داگیركەران زۆر هەوڵیان دا تا گشت پیلانگێری و نەخشەی شووم بگرنە بەر تا گەلی كورد لە كوردبوونی پەشیمان بكەنەوە و مێژوویی و شوناسی بگۆرن لەگەڵ دەیان كارەساتی تر ، بەڵام بە خۆراگری و فیداكاری و خەباتی بێوچانی پارتی و بارزانیی تا بە ئەمرٍۆ رێگە نەدرا ، ئەو خەونە شوومەی داگیركەران بێتە دی .پیلان دارٍشتن بە ئامانجی شكاندنی ئیرادەی خەڵكی كوردستان و داگیركردنی هەرێمی كوردستان پەیوەست نییە بە ئێستاوە بەڵكو هەر لە دوای گرتنەدەستی دەسەڵات لە لایەن شیعە و بەتایبەت دەوڵەتی نایاسا لە دژی كورد قۆناغ بە قۆناغ چووە بواری جێبەجێكردنەوە .گەر هەڵوەستەیەك بكەین بۆ گەرٍانەوەی ‬دەسەڵاتی ‬نوری مالیكی‮ ‬و بۆ سیاسەتی‮ ‬بەرامبەر خەڵكی‮ ‬كوردستان بە‮ ‬ڕوونی‮ ‬بۆمان دەرەكەوێت بەرنامە و پیلانی‮ ‬هەبوو وەك هێزی‮ ‬دیجلە كە خستە ئامادە باشی‮ ‬دژ بەهەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام ئەوكات هێزو لایەنە سیاسەیەكان هاودەنگ و برایانە هاتنە سەرخەت و كوردانە جەنگان لەدژی‮ ‬مالیكی‮ ‬و سوپای‮ ‬عێراق،‮ ‬دوای‮ ‬دەركەوتنی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬تیرۆرستی‮ ‬داعش لەسەردەمی‮ ‬مالكی‮ ‬بینیمان كە چۆن سوپای‮ ‬عێراق‮ ‬ڕایان كردو وڵاتیان‮ ‬ڕادەستی‮ ‬داعش كرد،‮ ‬پێش ئەوە‮ ‬ڕێزدار سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬چەندین جار هۆشداری‮ ‬دایە دەسەڵاتدارانی‮ ‬عێراق،‮ ‬بەڵام گوێیان بۆ هۆشداریەكانی‮ ‬ئەو نەگرت هەموومان لە كۆتایی‮ ‬دەرەنجامەكانی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعشمان بینی‮ ‬كە چ كاولكاری‮ ‬و وێرانی‮ ‬بەسەر خەڵك هێنا لە ئەنجامی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬هەڵەی‮ ‬سەرانی‮ ‬عێراق لەگەڵ ئەوەشدا پێشمەرگە ئەم رێكخراوەی‮ ‬تیرۆرستیەی‮ ‬تێك شكاند دوای‮ ‬ئەویش حكومەتی‮ ‬عێراق بەسەركردایەتی‮ ‬عەبادی‮ ‬كەوتەوەخۆی‮ ‬و بەپشتیوانی‮ ‬هاوپەیمانان ئەوەبو شەڕەكە كۆتای‮ ‬هات سەرۆك بارزانی‮ ‬دەیزانی‮ ‬عێراق بە پشتیوانی‮ ‬چەند دوڵەتێكی‮ ‬دەرەكی‮ ‬خەریكی‮ ‬پیلانێكی‮ ‬نەگریسن ئەوەبوو بریاری‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬دا لەپێناو مانەوی‮ ‬ئەم گەلە مەزلومە داكۆكی‮ ‬كردن لەم دەسكەوتانەی‮ ‬كە بە خوێنی‮ ‬هەزاران روڵەی‮ ‬كورد بەدەست هاتون سەرۆك بارزانی‮ ‬لە هەموو وتەكانی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەوە دەكرد كە گەڵەكۆمەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەیە لەسەر كورد،‮ ‬بەلام بارزانی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬بە زەروورەت و هەڵكی‮ ‬میژوو زانی‮ ‬وەك سەنەدێك بەدەستی‮ ‬دەسەڵات و خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە پاڵپشتی‮ ‬و‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەكریزی‮ ‬حزبەكوردستانییەكان ریفراندۆم ئەنجامدرا‮. بەداخەوە ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬نیگەرانی‮ ‬بوو وەك هەرمووجارێك كاتێك دۆزی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان لە دواقۆناغی‮ ‬چارەسەرییدایە،‮ ‬خیانەتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬دەبێتە درزێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬دەخاتە نێو دۆزەكە و نائومێدی‮ ‬دەخاتە نێو دڵی‮ ‬هەمو كوردستانیەك،‮ ‬بەڵام بێگومان‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە پێگەی‮ ‬رابەرایەتی‮ ‬و مەرجەعی‮ ‬دۆزی‮ ‬كوردستان بەردەوامە لە هێنانەدی‮ ‬ئامانجەكانی‮ ‬ریفراندۆم‮. ‬خائین و خۆفرۆشەكان دەبێت ئەوە بزانن كە هەنگاوەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬وەكو مەرجەعی‮ ‬دۆزی‮ ‬كوردستان دەستپێدەكات و ریفراندۆم كارتێكی‮ ‬گەورەیە لەدەست خەڵكی‮ ‬كوردستان و حكومەتی‮ ‬كوردستان بۆ زامنكردنی‮ ‬مافە رەواكانیان و چیتر عێراق ناتوانێ‌ ئیرادە و شكۆی میللەتی كورد بشكێنێت . دەسكەوتەكان بپارێزێت بە ئاراستەی كوردستانێكی بەهێزتر و متمانەی زیاتر لە رابردوو هەنگاو بنێ‌..
Top