خەونی دوو ئیدارەی لە خەیالی یەکێتیە؟

خەونی دوو ئیدارەی لە خەیالی یەکێتیە؟
دوای ھەلبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان رۆژی ١٨ی شوبات و بەژداری نەکردنی یەکێتی بە بیانووی جۆراوجۆر وایکرد پارتی ھێزو قورسای خۆی بەکار بھێنێت لە پەرلەمان تاوەکو بە یەکێتی بلێ گەر بمانەوێ دەتوانین بیکەین وە ھەرواش دەرچوو پارتی بەھێزەکی زۆر زیاتر لە جاران دەرکەوت توانی یەکەم ھەنگاو بنێت بۆ بەرجەستەکردنی دیموکراسی و رێز گرتن لە دەنگدانی خەلکی کوردستان کە دەمێکە چاوەروانی ئەم ھەنگاوە بوون،بەلام گەر سەرنج بدەین کاردانەوەکانی یەکێتی دژ بەم ھەنگاوەی پارتی زۆر بەھێز نەبوو وە کۆبۆنەوەی سەرکردایەتی و کادیرانی یەکێتی دەرخەری ئەوە بوو کە ناتوانن ئەلتەرناتیڤی تر بدۆزنەوە،رەنگ بێت بۆ خەلکی کوردستان جێی پسیار و بێت بەدوای وەلامی ئەو پرسە بگەرێن ئاخۆ خەونی دوو ئیدارەی لە ھزری یەکێتی ماوە،بوونی ھەیە؟ بۆ وەلامدانەوەی ئەو پرسە دەکرێ سەیری کۆمەلێک فاکتەر بکەین پێش ھەموو شتێک یەکێتی ئێستا خاوەنی مام جلال ێک نیە تا بتوانێت پێش ھەموو کەس ناو بالەکانی خۆی کۆ بکاتەوە،وە گەر سەرنج بدەین بارودۆخی نێودەولەتی و تەنانەت ناوخۆیش ئەستەمە رێگە بە دروستبوونی قەوارەیەکی لەم شێوە بدات ئێمە ھەمووان بیستوومانە چەندان جار وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا زۆر بەراشکاوانە وتەویەتی پشتیوانی لە ھەرێمیکی بەھێزی کوردستان دەکەین وە ئەمریکا سیاسەتی خۆی لەسەر ئەم بنچینە دارشتووە ئەستەمە رێگا بدات بە کارێکی لەم شێوەیە،تەنانەت خودی حکومەتی عێراق رازی نابێت بە کارێکی لەم شێوەیە کە ھانی دابەشبوونی زیاتر عێراق دەدات،وە ولاتانی دراوسێش ھیچ مامەلەیەک لەگەل ئیدارەیەکی وەھا ناکەن بگرە قبولیشیان نییە چونکە بەرژەوەندی ئەوانەش لەگەل ئەم جۆرە لە حوکمرانی یەک ناگرێتەوە،سەبارەت بە دامەزراوەکانیش بوونی پەرلەمانێک و حکومەتێکی تر لەم بارودۆخە گومانی تێدا نیە چاک دەزانن نەک سەرکەوتوو نابێت بگرە ئەوەی ھەشە رەنگ بێت لەدەست بچێت،وە لایەنی ئابوری کە کۆلەگەی سەرەکی حوکمرانیە ناتوانرێت لە غیابی حکومەتی ھەولێر بەرێوە ببرێت گەرچی سەرچاوەی داھاتیش ھەبێت و زۆر بێت بەلام بوونی رێککەوتن لەگەل کۆمپانیەکانی بواری نەوت ھێندە ئاسان نیە لە ماوەیەکی کورت بکرێت وە چۆن ھەناردەی دەکەی ؟کێ ئامادەیە بیکرێت و مامەلەت لەگەل بکات؟ چ کۆمپانیایەک خۆی تووشی کیشەی یاسایی دەکات؟ئەم پسیارانە وەلامەکانی ھەموومان دەزانین کە ھیچ دامەزراوەیەک ئامادەگی تێدا نیە مامەلەی لەگەل بکات،وە ئەوە جاران نیە یەکێتی بتوانێت حزبەکانی سلێمانی لە بەرەیەک کۆ بکاتەوە دژ بە پارتی بگرە ئێستا ھەمووان نزیکن لە پارتی وە گۆران کە نیوەی سلێمانی دەمێکە لەگەل پارتی رێککەوتوون وە لەناو خودی یەکێتیش رای جیاواز ھەیە وە ئامادە نین بەرژەوەندی خۆیان بخەنە مەترسیەوە بۆیە بە رووانین لەم فاکتەرانە دەتوانین بلێین خەونی دوو ئیدارەی لە خەیالی یەکێتی بوونی نیە. باشە گەر وەھا شتێک بوونی نیە ئیتر ئەم کێشمە کێشمەی یەکێتی بۆ چیە؟ بێشک یەکێتی وەک ھەمووکات لە ھەولی بەرزکردنەوەی داواکاریەکانیتی تاوەکو زۆرترین پۆست بەدەست بێنێت بۆ بالانسکردنی بالەکانی وە رەنگ بێت یەکێتی ئەوەی بەھەل زانیبێت تا خۆی لە کۆل پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بکاتەوە چونکە پێی وایە سەرۆکی پەرلەمان بە ٢١ کورسیەوە ھیچ ھێزێکی نییە وە لە لایەکی تر نەیدەتوانی لە نێوان بێگەرد تالەبانی و رێواس فایەق خۆی یەکلا بکاتەوە بۆیە باشترین کاری کردووە رەنگ بێت لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان داوای جێگری سەرۆکی ھەرێم بکات ئەوەش رەنگ بیت مەبەستدار بێت تا خالەکانی ناو رێککەوتنی پارتی و گۆران تێک بدات، ئەوەی پێویستە پارتی بیکات لە ئێستادا چرکردنەوەی ھەولەکانی بێت بۆ پێکھێنانی کابنیەی نوێ ھەرچی زووترە چیتر رێگە بەم ھەموو سیناریۆیە نەدات کە بەشێکی لەپێناو کات کوشتن و یاریکردنە بە کات و کەم کردنەوەیە لە بەھاو و نرخی پرۆسەی ھەلبژاردن ئەمەش بۆ پارتی باش نابێت خەلک و جەماوەری کوردستان چاوەروانی زۆریان لە پارتی ھەیە وە ماوەیەکی زۆرە دەنگیان داوە ناکرێت چیتر دوا بکەوێت کابینەی ھەمووان ئومێدی زۆریان لەسەر ئەم حکومەتە نوێیە ھەلچنیووە.
Top