بۆ گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی خاك داگیركراو و تێكۆشەر سەرۆك مسعود بارزانی ئەو سەركردەیەیە كە وەك دەڵێن سەركردەی زەروورەتی مێژوویی، هەردەم دەیڵێین و گوێمان لێ دەبێت كوردستان پێویستی بە سەرۆك بارزانی هەیە، ئەگەر لە رووی لۆژیكی سیاسی و گۆڕانكارییە هەرێمییەكانەوە لەم دەربڕینە بكۆڵینەوە، دەگەینە ئەو راستییەی كە بەڵێ كوردستان پێویستی بە سەرۆك هەیە بۆ ئەوەی سەركردایەتی بكات و لەم قۆناخە سەخت و هەستیارەدا بەرەو كەناری ئارامی و دڵنیایی ببات.سەرۆك بارزانی لە قۆناخەكانی پێشوودا و زیاتر لە نیو سەدەیە وەك پێشمەرگەیەك خەبات دەكات، هەروەها وەك سەركردەیەك رۆڵی سەرەكیی لە سەرجەم پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكاندا هەبووە و بە سیاسەتی دووربینانەی لەسەر ئاستی نێوخۆیی رۆڵی كاریگەری لە كۆكردنەوەی ڕاوبۆچوونە جیاوازەكان لە پرسە چارەنووسسازەكاندا هەبووە و لەسەر ئاستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و دواگۆڕانكارییەكان پێگه ی سەرۆك بارزانی لە زۆربەی هەڵوێستەكاندا بە ڕوونی دیارە و هیچ كەس ناتوانێت نكۆڵیی لێ بكات، ئەمەیش هۆكار بووە بۆ ئەوەی گەلی كوردستان لە چەندین پلان و مەترسیی دەرەكی دەربازی ببێت،سەرۆك بارزانیی، جگە لەوەی پێشمەرگە بوون گەورەترین شانازییە و لە هەمان كاتیشدا خاوەن چەندسن تایبەتمەندی و خەسڵەتی كوردپەروەری و نیشتیمانپەروەری مێژووییە، كە هیچ یەك لە سەركردەكانی تری كورد، خاوەن ئەو تایبەتمەندی و خاسییەتانە نین، وێرایی ئەوە خاوەن میراتێكی رەمزی مێژوویی و دەوڵەمەندە، چونكە كوڕی سەركردەی هەرەگەورەی گەلی كوردستان مستەفا بارزانییە، كە بۆ هەمیشە گەلی كورد خوشەویستی ئەو سەرۆكەیان لە دڵ دەرناچێت، رابەرێكی جاویدە لە هەمانكاتیشدا سەراپای ژیان و تەمەنی بارزانی سەرۆك پێشمەرگایەتی و ماندووبوون و شەونخونی بووە لە پێناوی ئازادی گەلی كوردستان، یەك لەو سەركردانەیە كە لە ماوەی تەمەنی خۆی واپێویست بووە، كە رووبەرووی مەترسییە گەورە ببێتەوە چ لەسەرئاستی ناوخۆیی بێت یان ئاستی نێودەڵەتی و هەرێمایەتی بوو بێت، بۆیە سڵی لە هیچ رووبەڕوونەوەیەك نەكردۆتەوە لە پێناوی بەرژەوەندی گەلەكەی، هەموو خەڵكی كوردستان و دبلۆماتە رۆژئاوایی و ئەمریكییەكانیش، هەڵوێستەكانی ئەویان لەبیرە كاتێك بڕیار بوو رژێمی بەعس بڕوخێنن، لە كونگرەكانی لەندەن و بەیروت وسەلاحەددین، لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی عیراقیدا، كە بە چ شێوەیەك لەسەر مافەكانی گەلی كوردستان و دیموكراتی بوونی دوارۆژی عیراقدا، پێی دادەگرت.دوای قۆناغی رووخانی رژێمی بەعسیش بە مانگ لە بەوەغدا دەمایەوە تا توانی لەگەڵ شاندە یاوەرەكەیدا، مافەكانی گەلی كوردستان بەیاسایی و دەستووری بكات، كێ هەیە نەزانێ لە سەر مافی پێشمەرگە و چەسپاندنی لەدەستووری هەمیشەیی عیراقدا، چۆن رووبەرووی سەرۆكی ئەوكاتەی ئەمەریكا جۆرج بۆش دەبوەوە، هەمیشە لە ناخۆشترین و سەخترین وێستگەكانی ژیانی سیاسی خۆیدا تەئكیدی لەسەر مافی تەواوی سەربەخۆیی گەلەكەی كردۆتەوەو، وەنەبێ ئەو نەزانێ كە ئەمە پێش هەموو كەسێك سەرئێشەیەكی گەورە بۆخودی خۆی دروست دەكات، بەڵام لە پێناوی ئەوەی تاكی كورد باوەڕی بەخۆی بێت و ئەو هەستە خۆ بەكەم زانینەی نێو ناخی تاك و كۆمەڵگەی كوردی بسڕێتەوە، پێویستە سەربەخۆبێت، چونكە سەرۆك بارزانیی دەزانێت بەبێ وەدەست هێنانەوەی ئەو مافە ئەستەمە تاكی كوردستان لەو شعوورە رزگاری ببێت، كە ئەمە بۆتە گرێیەكی گەورەیی سەر دڵ ودەروونی هەموو تاكێكی كورد. بەدرێژایی سەدەی رابردوو ، داگیركەران زۆر هەوڵیان دا تا گشت پیلانگێری و نەخشەی شووم بگرنە بەر تا گەلی كورد لە كوردبوونی پەشیمان بكەنەوە و مێژوویی و شوناسی بگۆرن لەگەڵ دەیان كارەساتی تر ، بەڵام بە خۆراگری و فیداكاری و خەباتی بێوچانی پارتی و بارزانیی تا بە ئەمرٍۆ رێگە نەدرا ، ئەو خەونە شوومەی داگیركەران بێتە دی .پیلان دارٍشتن بە ئامانجی شكاندنی ئیرادەی خەڵكی كوردستان و داگیركردنی هەرێمی كوردستان پەیوەست نییە بە ئێستاوە بەڵكو هەر لە دوای گرتنەدەستی دەسەڵات لە لایەن شیعە و بەتایبەت دەوڵەتی نایاسا لە دژی كورد قۆناغ بە قۆناغ چووە بواری جێبەجێكردنەوە .گەر هەڵوەستەیەك بكەین بۆ گەرٍانەوەی دەسەڵاتی نوری مالیكی و بۆ سیاسەتی بەرامبەر خەڵكی كوردستان بە ڕوونی بۆمان دەرەكەوێت بەرنامە و پیلانی هەبوو وەك هێزی دیجلە كە خستە ئامادە باشی دژ بەهەرێمی كوردستان، بەڵام ئەوكات هێزو لایەنە سیاسەیەكان هاودەنگ و برایانە هاتنە سەرخەت و كوردانە جەنگان لەدژی مالیكی و سوپای عێراق، دوای دەركەوتنی رێكخراوی تیرۆرستی داعش لەسەردەمی مالكی بینیمان كە چۆن سوپای عێراق ڕایان كردو وڵاتیان ڕادەستی داعش كرد، پێش ئەوە ڕێزدار سەرۆك مسعود بارزانی چەندین جار هۆشداری دایە دەسەڵاتدارانی عێراق، بەڵام گوێیان بۆ هۆشداریەكانی ئەو نەگرت هەموومان لە كۆتایی دەرەنجامەكانی شەڕی داعشمان بینی كە چ كاولكاری و وێرانی بەسەر خەڵك هێنا لە ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی سەرانی عێراق لەگەڵ ئەوەشدا پێشمەرگە ئەم رێكخراوەی تیرۆرستیەی تێك شكاند دوای ئەویش حكومەتی عێراق بەسەركردایەتی عەبادی كەوتەوەخۆی و بەپشتیوانی هاوپەیمانان ئەوەبو شەڕەكە كۆتای هات سەرۆك بارزانی دەیزانی عێراق بە پشتیوانی چەند دوڵەتێكی دەرەكی خەریكی پیلانێكی نەگریسن ئەوەبوو بریاری ریفراندۆمی دا لەپێناو مانەوی ئەم گەلە مەزلومە داكۆكی كردن لەم دەسكەوتانەی كە بە خوێنی هەزاران روڵەی كورد بەدەست هاتون سەرۆك بارزانی لە هەموو وتەكانی ئاماژەی بەوە دەكرد كە گەڵەكۆمەی نێودەوڵەتی هەیە لەسەر كورد، بەلام بارزانی ئەنجامدانی ریفراندۆمی بە زەروورەت و هەڵكی میژوو زانی وەك سەنەدێك بەدەستی دەسەڵات و خەڵكی كوردستان، بە پاڵپشتی و یەكدەنگی و یەكریزی حزبەكوردستانییەكان ریفراندۆم ئەنجامدرا. بەداخەوە ئەوەی جێگای نیگەرانی بوو وەك هەرمووجارێك كاتێك دۆزی خەڵكی كوردستان لە دواقۆناغی چارەسەرییدایە، خیانەتی نیشتیمانی دەبێتە درزێكی گەورەی دەخاتە نێو دۆزەكە و نائومێدی دەخاتە نێو دڵی هەمو كوردستانیەك، بەڵام بێگومان سەرۆك بارزانی لە پێگەی رابەرایەتی و مەرجەعی دۆزی كوردستان بەردەوامە لە هێنانەدی ئامانجەكانی ریفراندۆم. خائین و خۆفرۆشەكان دەبێت ئەوە بزانن كە هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی وەكو مەرجەعی دۆزی كوردستان دەستپێدەكات و ریفراندۆم كارتێكی گەورەیە لەدەست خەڵكی كوردستان و حكومەتی كوردستان بۆ زامنكردنی مافە رەواكانیان و چیتر عێراق ناتوانێ ئیرادە و شكۆی میللەتی كورد بشكێنێت . هەروەها دوای تێپەرٍاندنی قۆناغی سەركەوتنی ریفراندۆم و ئینجا پوچەڵكردنەوەی هەوڵی سڕینەوەی قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان و سەركەوتن لە هەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و عێراق ، ئێستا ناوچەكە بەرەو قۆناغێكی نۆی هەنگاو دەنێ و روون و ئاشكرایە ، سەرۆك بارزانیی جارێكی تر دەرفەتی دایەوە بەغدا تا كێشەكان لە رێگەی گفتگۆ و دەستوورەوە چارەسەر بكرێن و هەروەها سەردانی دەیان شاندی وڵاتان بە تایبەت ئەمەریكا و ئێران بۆ لایی سەرۆك بارزانیی گرنگی پێگەو مەرجەعبوونی سەرۆك بارزانیی بۆ پرسە هەستیارە و چارەنووسسازەكان نەك لە ئاستی كوردستان بە ڵكو ناوچەك پیشان دەدات.بۆیە لەژێر رۆشنایی ئەو پێدراوە مێژووی و سیاسیانەدا، قۆناغەكە و گەلی كوردستانیش پێویستی بە سەرۆكایەتی بارزانییە، بۆ گەیاندنی كەشتی گەلی كوردستان بەكەناری ئارامی، قوناغی ئێستای ناوچەكە هەمووی زۆر هەستیارە،