کابینەی نۆیەم ، ھەشتەتەم بناغەیەکی پتەو بۆ بونیاتنانی کوردستانێکی بەھێزتر ..

کابینەی نۆیەم ، ھەشتەتەم  بناغەیەکی پتەو بۆ بونیاتنانی کوردستانێکی بەھێزتر ..
بوونی ھەر دوو بەرێزان نێچیرڤان بارزانی وەک کاندیدی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیرانی کوردستان ، ھیوا و ئومێدێکی زۆری لە نێو دڵی ھاووڵاتیان دروستکردووە بۆ دروستکردنی ئایندەیەکی گەش و پر لە خزمەتگوزاری و گەشە سەندن لە گشت بوارەکان کاندا . بەو پێی رێزدا نێچر ڤان بارزانی ، خاوەن ئەزموونێکی بەھێز و کاریگەرە لە دەوڵەتداری و بەرەو پێشەوبردنی پرۆسەی ئابووری و ئینجا لە کاتە سەختەکاندا شکاندنی ئەو گەمارۆ سەپێندراوەانەی کە رژێمەکەی نووری و مالیکی و حەیدەر عەبادی بە سەر ھەرێمی کوردستانیان لەماوەی ھەشت ساڵی رابردوو خوڵقاندبوو .رۆژی ١٨ی شووبانی ٢٠١٩ یەکەم ھەنگاوی کوردستانێکی بەھێز دەستی پێکرد. دەشڵێ، ئەرکی حکوومەتی داھاتووی ھەرێمی کوردستان، بەھێزکردنی بنەمای ئابووری و ئەنجامدانی چاکسازی دەبێت. ئەو ھەنگاوەی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان لە ناو ھۆڵی پەرلەمانی کوردستان، بە یەکەم ھەنگاوی ئەرێنیی سیاسی بۆ دەستپێکردنی کوردستانێکی بەھێز دەزانێت، ئەویش بە ھەبوونی بەرەیەکی بەھێزی حکوومەت و بەرەی ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەمان.ئەو ھەنگاوە وەکو فاکتەرێکی بەھێز دەبیندرێت و سەقامگیریی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان زامن دەکات، ھاوکاتە بە ھەبوونی سەقامگیری ئەمنی، کە ھەرێمی کوردستان پێشەنگە لەم ناوچەیە و ھەبوونی سەقامگیری سیاسی وا دەکات، کە بووژانەوەی ئابووری بەرچاو لە چوار ساڵی داھاتوو بە خۆیەوە ببینێت.ھەڵبژاردن پەرلەمان پرۆسەیەکی دیموکراسییە کە تێیدا ھاوڵاتیان بە مەبەستی دیاکردنی ئەو ھێزولایەنانەی کە باوەریان پێی ھەیە بۆ زیاتر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پاراستنی وڵات متمانەیان پێدەبەخشێ ، پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێکە لە حزبە گەورە و جەماوەریی و متمانەپێکراوانەی لە سەر ئاستی ناوچەکە و عێراق و کوردستان کە بە شاھیدی مێژوو وگشت دڵسۆزان ئامانجێکی روون و دیار و ستراتیژییەکی نەتەوەیی ھەبووە لە بارەی دۆزی کورد و پارێزگاریکردن و ھەروەھا لە حکومرانی چارەکە سەدەی رابردووش رۆڵێکی باش و بەرچاویی ھەبووە .زیاتر لە چوار مانگە خەڵکی کوردستان چاوەڕێی دەستنیشانکردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان و پێکھێنانی حکوومەت دەکەن، چونکە خەڵک دەنگی بۆ ئەوە داوە کە گۆڕانکاری بکرێت و زیاتر کوردستان ئاوەدان بێت و ئەو کێشانەی کە ھەن چارە بکرێن و پاشەکەوتی مووچە نەمێنێت، ناکرێت لایەنەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەرژەوەندییەکانی خەڵک پشتگوێ بخەن و بەدواداچوون بۆ کێشەکانی خەڵک نەکەن، بۆیە دەبێت ھەر چی زووە لایەنەکان رێک بکەون و حکوومەت پێک بھێت،بۆیە، رۆژی ١٨/٢/٢٠١٩ گەلی کوردستان نەخشە ڕێگایەکی سیاسی نوێی بۆ ھەرێمی کوردستان داڕشت، ھەرێمی کوردستان لە ناو ھۆڵی پەرلەمانی کوردستانەوە یەکەم ھەنگاوی ئەرێنی سیاسیان دەستپێکرد بۆ کوردستانێکی_بەھێز، بە ھەبوونی بەرەیەکی بەھێزی حکومەت و بەرەی ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەمان. حکومەتی داھاتووی ھەرێمی کوردستان درێژەپێدەر و تەواوکاری حکومەتەکانی پێشووترە و ئەرکی سەرەکی بەھێزکردنی بنەمای ئابوری ھەرێمی کوردستان دەبێت بە ئەنجامدانی چاکسازی ئابوری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ھەر شوێنێک بوونی ھەبێت.ئەوەی گرنگە حکومەتی داھاتووی ھەرێمی کوردستان لە حزبەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی کوردستان و پێکھاتەکان پێکدێت کە پانتاییەکی سیاسی فراوان و بەھێز دەستەبەر دەکەن بۆ حکومەتی ھەرێم و وەکو فاکتەرێکی بەھێز دەبینرێت و سەقامگیری سیاسی زامن دەکات لە ھەرێمی کوردستان، بە ھەبوونی سەقامگیری ئەمنی کە ھەرێمی کوردستان پێشەنگە لەم ناوچەیە و ھەبوونی سەقامگیری سیاسی، ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوژانەوەی ئابوری بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت لە چوارساڵی داھاتوو. کاراکردن و دەستنیشانکردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ، رێگە خۆشکەرە بۆ متمانەبەخشین بە سەرۆکایەتی ھەرێمی و ئینجا راسپاردنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کابینەی نوێی ، چونکە بە بوونی حکومەتێکی بەھێز لە چوار ساڵی داھاتوو ھەرێمی کوردستان بەھێزتر دەکات و لەو جموجۆڵە نێودەوڵەتیەی لە ناوچەکە ھەیە بەرژەوەندییە باڵاکانی ھەرێم دەستبەر دەکات و کوردستانێکی بەھێز دەبین لە رووی سیاسی و ئەمنی و ئابوری. ئەمەش لەلایەک زیاتر متمانەی نێوخۆیی زیاتر دەکات لەلایەکی تریش ئاستی پێشکەوتنی وڵات لە گشت بوارەکاندا زیاتر دەکات بە بوونی حکوومەتێکی بەھێز لە چوار ساڵی داھاتوو، ھەرێمی کوردستان بەھێزتر بکات و، لەو جموجۆڵە نێودەوڵەتییەی لە ناوچەکە ھەیە، بەرژەوەندییە باڵاکانی ھەرێم دەستبەر بکات و، لە رووی سیاسی و ئەمنی و ئابوورییشەوە کوردستانێکی بەھێز دەبین.
Top