(دیموکراسیتان قبوڵە یان؟)
February 23, 2019
وتار و بیروڕا
٭هەرێمی کوردستان تەمەنێکی کورتی حکومڕانی هەیەو لەیەکەم ساتی ڕاپەڕینیشەوە لەزاری سەرۆک بارزانیەوە جاڕی هەڵبژاردنەکانیداو بەتەنها شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بۆحکومڕانی قبوڵ نەکردو شەرعیەتی دەنگی گەلی کرد بەبنەمای حکومڕانیکردن
٭ئەزموونی ئێمە ئەگەرچی توشی هەورزاو نشێوی زۆرهاتوەو تائێستاش لەقۆناغی ڕاگوزەی دیموکراسیداین بەڵام هەموو هەوڵ و ئامانجێکیشمان بۆ دروستکردنی سیستمێکی پێشکەوتوو دیموکراسی بەردەوامەو ڕێگرو لەمپەرەکانی بەردەم ئەم ڕێگە ڕاستە دەبێت ڕاماڵرێت
٭لەیەکەم هەڵبژارنەکانی دوای ڕاپەڕینەوە تائێستا ئەو هێزە سیاسیەش دیارە کامەیە قبوڵی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ناکات
هەموو ئەو کارەسات و نەهامەتیانەی لەو ماوەیە بەسەرماندا هاتوە تاوەکو ئێستا بەرهەم و زادەی عەقڵیەتی قبوڵ نەکردنی ئەنجامەکانی هەڵبرادن و سەکەوتنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەو بەداخەوە هەمان عەقڵیەتی ڕەفزکردنی دەنگی خەڵک تائێستاش بەردەوامیشی هەیە!!
٭کۆتا هەڵبژاردنی کوردستان ووێستگەیەکی دیکەی تاقیکردنەوەی هێزە سیاسیەکان و زانینی قەبارەی هەموولایەک بوو سەرنجام خەڵکی کوردستان سەرکەوتوانە پرۆسەکەیان ئەنجامداو چاوەڕێی کاروپاداشتی حکومەتەکەیانن و دەیانەوێت لەپێکهێنانی کابینەی نوێوە دەلاقەی کۆتایهێنان بە قەیرانەکان ببینن و ئاهێکیان بەبەردابێتەوەو چاوی جیهان و هاوڵاتیانیش لەسەر ئەم قۆناغە نوێیەیە
٭دوای زیاد لە(۱٤۰)ڕۆژ لە هەڵبژاردنەکان و(۱۱۲) ڕۆژ دوای یەکەم کۆبونەوەی پەڕلەمانی کوردستان لە ڕۆژی(۱۸)ی شوبات سەرۆکایەتی پڕلەمان هەڵبژێراو ئیرادەی بەهێزکردنی کوردستان سەرکەوت و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێمیش دوای ئەم هەنگاوە دەست پێدەکات
٭ لەدوای هەڵبژاردنەکانەوە پێکنەهێنانی کابینەی حکومەت لە،ئەستۆی برادەرانی یەکێتیە کەخەریکی فەرزکردنی داخوازیە حیزبیە تەسکەکانی خۆیانن و بیرله خراپی بارودۆخی سیاسی ناوچەکەو کاریگەریەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان ناکەنەوە و تەنهاتەنها لەدووی دەستکەوتی حیزبین و بۆشەرعیەتدان بەم کارەشیان جارێکی دیکە ناوی کەرکوک بەکاردێنن
٭لەدوای دەرکەوتنی ئەنجامەکان ووتیان یەک کورسیشمان هەبێت دەبێت هەمان پشکی جارانمان هەبێت!!
یاخود زۆرجاران گوێمان لەوە دەبێت دەڵێن ئێمە مێژوومان هەیەو حوکمی جوگرافیایەکی دیاری کراودەکەین و دەبێت ڕەچاوی ئەوانە بکرێت!!!
٭باشترین بژرادە بۆ ئەم هێزە سیاسیە قبوڵکردنی موزایکی دەنگی هاونیشتیمانیان و ڕێزگرتنی زۆرینەو قبوڵکردنی پشک و بەرکەوتەی خۆیەتی بەقەد ژمارەی کورسیەکانی نەک هەڕەشەیی دوو ئیدارەیی و شەڕی خۆکوژی کەهەرگیز ناتوانن پارتی و کوردستان ببەنەوە بۆ ئەو ڕۆژە ڕەشانەو هەموو ئەوەشی بەدەستمان هێناوە لەناوبچێت
٭کەواتە وازلە مەزهەلەی دیموکراسی مێژوو جوگرافیا بێنن و پێوویستە دەستهەڵگرن لە سەپاندنی خواستی تەسکی حیزبی و دەستباری پارتی بن تا کورستانێکی بەهێز بۆ هەموولایەک بوونیاد بنێت و ئەزموونەکەمان بگوزاینەوە بقۆناغکێ نوێ و بەهێزتر