خەباتی رەوایی پارتی و بارزانیی لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوو، رێگەو ئاسۆیەكی روون و ئاشكرایی هەبوو بۆ گەیاندنی كاروانی خەباتی شۆرشە یەك لە دوای یەكەكانی گەلی كورد بۆ بەدەسهێنانی ئەو مافانەی كە دەیان ساڵە داگیركەران و نەیارانی كورد بە چەك و ئاسن نكۆڵی لێدەكەن .سەرۆك مسعود بارزانی ، تەنیا سەركردەی پارتێك نییە و لە پێناو بەرژەوەندی بەشێكی كوردستان تێبكۆشێت ،بەڵكو خەباتی بەردەوام و كردەوەكانی ئەو رٍاستییەیان سەڵماندووە كە رێبەرێكی نەتەوەییە و لە پێناو كورد وكوردستان خەباتی و كردووە و تێكۆشاوە و بەردەوامە.پارتی دیمۆكراتی كوردستان، بە سەركردایەتی بارزانی نەمر و ئێستاش سەرۆك بارزانی لە كەشێكی ئێجگار خامۆشی شۆڕش، بوو بە هەورەتریشكەیەك و وزەی گیانفیدایی خستەوە بەر شۆڕشگێڕان، هەوێنێك بوو، پێكهاتەیەك بوو بە دروشمی "یا كوردستان یا نەمان" بە ڕێبەرایەتی باوكی ڕۆحی نەتەوەكەمان "مستەفا بارزانی " جارێكیتر جیاواز لە هەر جارێكی پێشوو، گرمەی بڕنۆ و هاواری لە دڵ هەڵقوڵاوی پڕ لە نیشتمانپەروەری شۆڕشگێڕانی، بە سەنفۆنیایێكی جیاوازتر خستەوە نێو قەدی شاخەكانی نیشتمان و پەیامی كۆڵنەدان بۆ دەستەبەری مافی كوردیان لە دەنگدانەوەی كێوەكاندا گەیاند بە گوێی دوژمن.هەمیشە وتومە "مێژوو بابەتێكە كە تاكێك یا كۆمەڵێك لە بەرژەوەندی خوود دەینوسنەوە و سەروەری بۆ خۆیان دادەڕێژن تێیدا" وەلێ گەر تەمەنی من وەبەر ئەوە ڕانەگەشتبێت تا شاهیدی بۆ دیرۆكی ئەم ڕێبازە بدات، خۆ ئێستاكە دەتوانم شایەتی بدەم لەسەر ئەوەی كادیران و هەڵكەوتوانی ئەم ڕێبازە، ئامانج و مەرامیان جگە لە گەل ویستن و جەنگ لە پێناو پاراستنی نیشتمان و دەستەبەری مافی ڕەوای كورد، شتێكیتر نەبووە، لە هەڵوێست و هەنگاوەكانی جەنابی سەرۆك بارزانی كرا، لەو ئایدیا و بیر و باوەڕەی سەرۆككرا شایەتمانی دەدەم كە دیرۆكی ئەم ڕێبازە دەستنوسراوی خاوەن ڕێباز نییە، بەڵگە جیهان بینەری بووە و نوسەری ئەم مێژووە بوون.لە دیرۆكی كوردداندا، سەركردە گەلێكی خاوەن كەسایەتی كارێزما سەریانهەڵێناوە و ڕاشوێنی خەبات و تێكۆشان كەوتون. قۆناغی ئێستامان دەخوازێت پشتیوانی هەنگاوە مێژووییەكانی خەباتی سەرۆك بارزانی بین كە لە پێناو سەرفرازی بە دەستهێنانی مافەزەوتكراوەكانە و چیتر كات بە فێرۆ نەدەین و نەكەوێنە ژێر كاریگەری هێرشی تابووری پێنجەمی نەیارانی كورد و سەرۆك مسعود بارزانی كە بە گەورەترین بەربەستی لە بەردەم جێبەجێی كردنی پیلانە شومەكانیان دەبینین. پارتی و بارزانی خاوەن مێژوویێكی پڕ لە شانازی و سەروەریان تۆماركردووە و خەباتێكی پاك و بێگەرد، قوربانییەكی ئێكجار زۆر و رووبەڕووی گشت تەحەدییەكانی عێراق و ناوچەكە و جیهان بوونەتەوە، چونكە پارتی و بارزانی بە بڕوایەكی پتەوەوە بە دۆزی رەوای نەتەوەی كورد بەرگریان كردووە لە كورد و كوردستان. پارتی و بارزانی لە سەختترین قۆناغەكاندا واتە لە گەرمەی شەڕی سارددا لە ساڵانی شەستەكان و حەفتاكاندا مەزنترین شۆڕشیان لە باشووری كوردستان بەرپاكرد دوای زەمینەسازیەكی باش و بە رێكخسنەوەی نێوماڵی كوردی و توانیان بۆ ماوەی نزیكەی چواردە ساڵ بەردەوام بێت، شۆڕشێك كە توانی پارێزگاری لە كورد و ناسنامە نەتەوەییەكەی بكات و چۆكیش بە دوژمنانی كورد دابدات لە ساڵی 1970دا. سەرۆك مەسعود بارزانیش كە لە دوای ساڵی1979 كە هاوكاتە لەگەڵ ماڵئاوایی كردنی بارزانی باوك لە كۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەوامی بە خەبات و تێكۆشان دەدات لەسەر رێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمر تاكو ئەمڕۆ جەنابیان ڕووبەڕووی زۆرێك لە تەحەدیات بوویەوە وەك سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش هەتاكو ئێستا و توانی هاوسەنگی بپارێزێت بە دیپلوماسییەتێكی بەهێز و سیاسەتێكی حەكیمانە ئەمە و لە خەباتی چەكداریشدا بە هەمان شێوە بارزانی پێشمەرگە ئاسا رۆڵێكی مەزنی بینی هەم لە ڕووبەڕووبوونەوەی رژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ و هەمیش لە شەڕی دژی تیرۆریزم نێودوەڵەتیدا لە ئایندەشدا بارزانی رۆڵ و كاریگەریەكی گەورەی دەبێت لەنێو گۆڕەپانی سیاسەتی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و نێوخۆیی، چونكە جیهان بە گشتی وەك تاكە مەرجەعی كورد لە بارزانی دەڕوانێت. سەرۆك مەسعود بارزانی لەسەر هەموو ئاستەكاندا واتە سیاسی، دیپلۆماسی، ئابووری، سەربازی، ئەمنی كە هەموویان تەواوكەری پرەنسیبی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانین پێگەی بەهێزی خۆی بەكارهێناوە بەمەبەستی پاراستنی گەل و خاكی پیرۆزی كوردستان، چونكە دۆزی كورد خاوەن دوژمنی سەرسەختە لەناوچەكەدا ئەمەش سیاسەتێكی حەكیمانە و عەقڵانی پێویستە بۆ دوورخستنەوەی گەلی كوردستان لە هەڕەشەكانی عەقڵییەتی ئینكاركردنی ناسنامەی نەتەوەیی كورد، بوونی پارتی و بارزانی لە دوێنێ و بۆ ئەمڕۆ و لە ئەمڕۆ و بۆ داهاتوو زەروورەتێكی حاشاهەڵنەگرە ببوو مانەوەی كورد و ناسنامە نەتەوەییەكەی و بەهێزبوونی پێگەی بارزانی، واتە بەهێزبوونی پێگەی كورد و كوردستانە لە پێناو بەدەسهێنان و گەڕاندنەوەی گشت مافەرەواكانە ..