سایتی میللەت لە نێوان نەجمەدین کەریمی کورد و راکان جبوری عەرەب
February 21, 2019
وتار و بیروڕا
کێ هەیە کاتێک ئەو هێڵە سوورەی یەکێتی و ئەو شەرمەی پارتی دەبینێ تووشی شۆک نەبێ؟ ئاخر بەر لە رووداوەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر کوردێکی ئەندام مەکتەب سیاسی یەکێتی پارێزگاری کەرکوک بوو، راکان جبوری جێگرێکی بێ دەسەڵات و وەلانراوی ئەو کوردە و ئەو ئەندام مەکتەب سیاسیەی یەکێتی بوو، رووداوەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر کە کە بووە هۆی هێنانە پێشی راکان جبوری و وەلانانی کوردەکە و ئەندام مەکتەب سیاسیەکەی یەکێتی، خودی یەکێتی خاوەنیەتی، کەواتە شەرمی گەورە بۆ لایەنەیە کە راکان جبوری هێنایە شوێنی کوردەکە و کوردەکەی بردە شوێنی راکان جبوریەکە, هێڵی سووریش بۆ کەرکوک و کوردستانی بوونی کەرکوک ئەو لایەنە کێشاویەتی کە هێنانە پێشی راکان جبوری و وەلانانی کوردەکە رەتدەکاتەوە.
ئەوەی سایتی میللەت نووسیویەتی ئەگەر سایتێکی نەیاری یەکێتی ئەوەی نووسیبا، دڵنیام یەکێتی و خودی سایتی میللەتیش پێی تەنگاو دەبوون و دەیانگوت: ئەوە توانجە و لە یەکێتی گیراوە، چونکە ئەگەر سایتی میللەت گەشتێک بەناو لێدوانە دژ و پێچەوانەکانی بەرپرسە باڵاکانی حزبەکەیدا لە سەربەندی رووداوەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر و دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر بکات، تێدەگات کێ خاوەنی هێڵی سوورە و کێش هێڵی سووری بە دەوری کوردستانی بوونی کەرکوکدا کێشاوە، کێش لە نێوان هێنانە پێشی راکان جبوری و وەلانانی کوردێک شەرمەزار دەبێ.