مه‌سرور بارزانی له‌ میونشنه‌وه‌ ئاماژه‌كانی حكومه‌ته‌ به‌هێزه‌كه‌ی كوردستانی راگه‌یاند

مه‌سرور بارزانی له‌ میونشنه‌وه‌ ئاماژه‌كانی  حكومه‌ته‌ به‌هێزه‌كه‌ی كوردستانی راگه‌یاند

مه‌سرور بارزانی كوڕی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی یه‌ ، به‌ربژێره‌ به‌هێزه‌كه‌یه‌ بۆسه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،له‌و چه‌ند رۆژانه‌دا ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی به‌هێزترین حكومه‌ت له‌ كوردستان ده‌گرێته‌ ده‌ست .
حكومه‌تێك له‌ دوای كاره‌ساتی 16 ی ئۆكتۆبه‌رله‌ كوردستان و پاش كۆنگره‌ی وارشۆی پۆمپیۆ، ده‌بێ به‌هێزبێت ، بۆكوردستانی باشووروئه‌زمونی حوكمرانی مه‌ده‌نیانه‌ی شایان به‌ خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌و گه‌له‌ی رۆژئاواورۆژهه‌ڵاتی سه‌رقاڵی سه‌به‌خۆیی و ئازادی كردووه‌ .بواری ترنه‌ماوه‌ هه‌رده‌بێ حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی حكومه‌تێكی به‌هێز بێ .
به‌هێزوبه‌هێزترین ، ئه‌و دروشمه‌ ره‌ونه‌ق و دیاره‌بوو كه‌ پارتی پێی هاتنه‌ نێو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 30 ئه‌یلولی پارساڵدا وزۆرترین كورسی په‌له‌مانیشی پێ ده‌سته‌به‌ركردووه‌.
ئه‌و، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی دوو كۆڵه‌گه‌ی هه‌ره‌ پته‌وی نه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی و ئیدریس بارزانین ،ئه‌وانیش دوو كۆڵه‌گه‌ی هه‌ره‌ پته‌وی مسته‌فا بارزانی باوك بوون ، مسته‌فا بارزانی ئه‌وپیاوه‌ی كه‌ده‌یگوت: -
:- كورد سه‌پانی باوكی كه‌س نییه‌ .
هه‌ژارموكریانی شاعیرو نووسه‌ری مه‌زنی كوردیش له‌ ستایشی مسته‌فا بارزانی دا گوتویه‌تی :
:- ئه‌و كوردی به‌جیهان ناساند .. هاواری به‌دنیا گه‌یاند
مه‌سرور بارزانی ،پیاوێك له‌كه‌س ناچێ ،له‌ باوكی نه‌بێ .له‌سه‌ررێ ورێبازی باوك و باپیرانی،له‌قوتابخانه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌و مه‌زن بووه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوین وجیهاندا به‌ قوتابخانه‌ی بارزانی ناسراوه‌،هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو به‌ره‌ولوتكه‌ سه‌رده‌كه‌وێ،ئه‌وساڵیش به‌شداری كارای خولی 55ی مینی كۆنگره‌ی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تیمیونیشنی له‌ ئه‌ڵمانیا كرد.
رووداوه‌كان به‌په‌له‌ گوزه‌رده‌كه‌ن وكۆنگره‌وسمیناره‌كان هه‌رله‌ سوچێیرووسیاوه‌ تا ناتۆی برۆكسڵ ووارشۆی پۆلۆنیاومیونشنی ئه‌ڵمانیا ،له‌كوردستانیش گه‌رموگوڕییان به‌خشیوه‌ته‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كانیدامه‌زراندنی حكومه‌تی تازه‌یهه‌رێمی كوردستان وبه‌هه‌ردوو باردا به‌ره‌و دامه‌زراندنیده‌چێ .
له‌ ئان وساتێكدا،هه‌رله‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه‌،هه‌ولێرئاگاداریكات وشوێن وپرۆگرامی به‌ستنی ئه‌و كۆنگره‌و كۆبوونه‌وانه‌ی جیهانی رۆژهه‌ڵات ورۆژئاوایه‌ .
‌وریا وهێمن وسینگ فره‌وان و له‌سه‌ره‌خۆ له‌گه‌ڵ پارت ولایه‌نه‌ به‌رامبه‌ره‌كانی بۆ دامه‌زراندنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتۆته‌ پێش.نه‌رمی نواندنیشی بۆ ره‌چاوكردنی بارودۆخی ناوخۆیی پارت ولایه‌نه‌براوه‌كان ، وبه‌شداربووانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی لێی بۆته‌ گله‌یی وره‌خنه‌ی ئه‌ندام ولایه‌نگران .وێرای چاوه‌روانی خه‌لكه‌كه‌شوا له‌سه‌ر پارتی ده‌خوازێ له‌ ئاستی ده‌نگده‌رانی و سه‌برو به‌رگه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ش ‌بێت .
كۆنگره‌ی سوچی ته‌واوبوو، پێناچێ جگه‌ له‌ نیگه‌رانی بۆ پرسی كوردی رۆژئاوا ، هیچی بۆ ئێمه‌ی كورد له‌ سوریا تا ئه‌وساته‌ لێ شین بووبێ و سوچی یه‌كی دیكه‌ی رووس گوته‌نی (تره‌یۆمیان )،واته‌ سێینه‌یه‌كی دییا سێقۆڵییه‌كی دیكه‌ی( رووسیا ، توركیا ،ئێران ) یان ، به‌سوچیه‌كی دیكه‌ یا به‌كۆنگره‌ی (ئه‌ستانه‌) یه‌كی دیكه‌ی تره‌یۆمی رووسی سپاردبێ .
خۆگه‌رتوانیبێتیان له‌م كۆبوونه‌وه‌ (تره‌یۆمیانه‌ی سوچی) دواخاڵیان له‌سه‌ر پیته‌كانی كێشه‌كانی سوریای دوای داعش دانابێ و كارێكی باشیان ئه‌نجام داوه‌،به‌تایبه‌تیش رووسیا له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌ فه‌نزه‌وێلاقه‌وما له‌ مۆسكۆ قلیشایه‌وه‌ ،نه‌رمترله‌جاران نایێته‌ پێش،به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له‌ پرسی سوریاو ئوكرایناوژه‌هراوی بوونی سكریپاڵی رووسی – به‌ریتانی و هه‌نارده‌كردنی غازی شلی رووسی بۆ ئه‌ڵمانیاو ئه‌وروپا .
به‌هه‌ر بارێك دابێ ، ده‌بێ تاكه‌ی پرسی رۆژئاواهه‌رله‌وسێكوچكه‌چه‌قبه‌ستووه‌ی (روسیا ،ئێران،توركیا) بمێنته‌وه‌ واشسه‌یربكرێت ته‌نیائه‌وانن خاوه‌نی چاره‌سه‌ركردنی پرس و گرفته‌كانی رۆژئاوا..؟ یا وه‌ك سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رۆژی 19-2-2019 به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ( ئینته‌رفاكس) ی رایگه‌یاندوه‌ :-
ئه‌مریكا هه‌وڵی دابه‌شكردن وپارچه‌پارچه‌كردنی سووریایه‌ وكاریش ده‌كات بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك‌ له‌رۆژئاوای كوردستان وباكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریاوه‌.
به‌ر له‌ چه‌ند ساڵێ ، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ زێرینه‌ی بۆ رزگاركردنی كۆبانێ هاته‌ پێش، پێشمه‌رگه‌ی باشوورسنووره‌كانی سایكس پیكۆیان بڕی ونه‌خشه‌ی 100 ساڵه‌ی ناوچه‌كه‌یانهه‌ڵوه‌شانده‌وه‌،به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ له‌ هێزولایه‌ن وپارتی ناوخۆیكوردی رۆژئاوا ، نه‌یانتوانی یا نه‌یانوویست ئه‌ونه‌خشه‌ رێگایه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ رۆژئاوا دایرشتبوو،به‌یایه‌خه‌وه‌ وه‌ریگرن وبۆ به‌رژه‌وه‌ندی پرسه‌كه‌ بیقۆزنه‌وه‌ .
به‌داخه‌وه‌ ئه‌و پرۆسه‌ مه‌زنه‌ی كورد وسه‌رۆك بارزانی له‌ شوێنی خۆی به‌ بایه‌خه‌وه‌ وه‌رنه‌گیرا،ده‌نا ده‌بووه‌ پیشتیوانییه‌كی دیكه‌ی به‌هێزی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی باشوروئاینده‌یه‌كی گه‌شیش بۆرۆژئاوا وبه‌شه‌كانیی دی كوردستان .
پرسیارێكی له‌ مێژینه‌وله‌رۆژی كه‌وتنی عه‌فرینه‌وه‌ش ، دێته‌ پێشو ده‌پرسێ ئه‌رێ بۆ، بۆعه‌فرین ئه‌وه‌نده‌ تووك نه‌رم بوون ..؟
ئه‌رێ چارێگێكی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانیتان تیادانه‌بووبۆعه‌فرین گه‌رماو گه‌رم لێیان بێنه‌ده‌ست وده‌ست وبردی مه‌ردانه‌ی لێ بكه‌ن..؟
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستنه‌خشه‌ جیۆپۆلیتییه‌كه‌ی وه‌كو جیوه‌ی ته‌رمۆمه‌تر له‌ گۆڕان دایه‌وله‌سه‌رشێوه‌و شێوازوئه‌نكێتێ دوای 100 ساڵه‌ی سایكس پیكۆ هێشتا ئۆقره‌ نه‌گره‌ وتا ئه‌و ساته‌ش نه‌چه‌سپیوه‌،وه‌لێ هه‌ندێ نه‌گۆڕو پره‌نسیپ هه‌ن ئاماژه‌كانیانده‌بێته‌ به‌رنامه‌ی ئاینده‌یی ،گه‌ر سیناریۆكان وه‌ك دارێژراون وا به‌رێوه‌بچن .
له‌و بابه‌تانه‌ش، ئه‌وه‌ی هه‌نووكه‌ییه‌و له‌ ئارادایه‌ ، كۆنگره‌ی وارشۆی رۆژانی 13 و 14ی ئه‌م مانگه‌ بوو.
پێشترمایك پۆمپیۆ له‌هه‌ولێر له‌دوا دیداری نێچیرڤان بارزانی ومه‌سروربارزانی دا، له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی هه‌ولێردوای كۆبوونه‌وه‌ گرنگه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی له‌ 12-1-2019 رایگه‌یاند:-
له‌ وارشۆی پۆڵۆنیا كۆنگره‌یه‌كی پڕبایه‌خ ده‌به‌ستین وسه‌قامگیری وئاشتی وئاسایشێكی وامانده‌وێت ، دووربێت له‌ ده‌ستێوه‌ردان وهه‌ژموونه‌كانی ده‌ره‌كی له‌ ناوچه‌كه‌و عێراق به‌ گشتی . قسه‌ هه‌ر هی پۆمپیۆیه‌ (كه‌ ئێران ئه‌وناوچانه‌ به‌ گۆڕه‌پانی ململانێكانی خۆی ده‌زانێ ) .
ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی بوو، له‌وێ ئه‌نجامی داو له‌سه‌رسه‌كۆی وارشۆله‌ پۆڵۆنیا راشكاوانه‌ له‌ ژێررسته‌ی ( هیچ وڵاتێك به‌ ئامانج نه‌گیراوه‌) گوتی :
:- ئێران رۆڵی تێكده‌ر ده‌بینی له‌ ناوچه‌كه‌..ئێران سپۆنسه‌ری تیرۆره‌ له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین .... تد سه‌رباری ناوهێنانی هه‌ندێ كاره‌كته‌ری ئێرانی كه‌له‌ناوچه‌كه‌ ڕۆڵیان هه‌یه‌ .
به‌گشتی گه‌رپۆمپیۆ له‌هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌ به‌ستنی كۆنگره‌ی وارشۆكردبێ له‌ 12-1-2019 وا له‌ رۆژی 14-2-2019 ئێرانی خستبێته‌ ناوكه‌وانه‌ی 60 وڵاتی به‌شداربوو،پیتی له‌سه‌ر وشه‌كانی ئێران دانابێ . له‌ولاوه‌ش ئیسرائیل ،یه‌كێك له‌فه‌رخه‌ شه‌یتانه‌كانی شه‌یتان و ئه‌كبه‌ری ئێران چواروڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌ی ( سعودیه‌و ئیمارات و یه‌مه‌ن وبه‌حرێن ) ی له‌سه‌ر یه‌ك مێزی دژه‌ ئێرانی كۆكردبێته‌وه‌ وله‌به‌ر چاوی كامیراكان قاوه‌یه‌كی خستیان پێكه‌وه‌خواردبێته‌وه‌.. ئه‌ی ده‌بێ له‌ پشت چاوی كامیراكان له‌ وارشۆ چی نه‌بینراوونه‌بیستراورێكخرابێ ..؟
ئه‌ی بێباكی ئێران وبه‌رێزجه‌واد زه‌ریف له‌ پای چی دایه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی مێشی وارشۆ مێوانی ئێران هه‌رنه‌بووبێ ..!!
وارشۆونه‌خشه‌ تازه‌كه‌ی پۆمپیۆله‌ كات و ساتێكدایه‌، ماریا زاخاروای گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیای له‌ رۆژی 18-2-2019 بۆ ئاژانسی( سپوتنیك )یش هاته‌ده‌نگ و به‌رون و ره‌وانی گوتی :
ئامانجی سه‌ره‌كی وارشۆ هه‌روه‌ك چاوه‌روان ده‌كراهه‌ولێك بوو بۆ هاوپه‌یمانی به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تاران ، و پلان له‌ودانیشتنه‌ی ئه‌مریكا له‌ وارشۆ دارشتنه‌وه‌ی سنووری نوێی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌ .
(وارشۆ )، كۆنگره‌ و كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ (ناتۆ ) سپارد ، پێشتریش گۆنگره‌ی (سوچیی) روسیا خه‌ریكه‌ به‌ (ئه‌ستانه‌) ی ده‌سپێرێ ، (ناتۆ) ش به‌ گۆنگره‌ی ساڵانه‌ی( میونشن ). هه‌موو ئه‌و گۆنگره‌و كۆربه‌ندانه‌ی رۆژهه‌ڵات رۆژئاوا ، بۆ ئێمه‌ نابێ به‌ ( حه‌واڵه‌ به‌ گه‌واڵه‌ ) سه‌یربكرێت و به‌هه‌ند هه‌ڵنه‌گیرێ .
رووداوه‌كان له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی 2019 چه‌نده‌ خێران، چه‌نده‌ له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات ‌و له‌ناوچه‌كه‌ش له‌ كوردستان و كورده‌وه‌ نزیكن و چه‌نده‌ش كورد له‌م كه‌ین و به‌ینه‌به‌ ئاگاو بێ ئاگان ئه‌وه‌یه‌ مه‌به‌ستی ئێمه‌ ، پێشهاته‌كان زۆرن و پێشبینی و ئاماده‌كارییه‌كانمان چۆن ده‌كه‌وێته‌وه‌ ..؟
له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئاماژه‌یه‌كمان به‌خوێنه‌رانی به‌رێز دا كه‌ هه‌ولێر :
( له‌ ئان وساتێكدایه‌ كه‌ ئاگاداری ئه‌و كۆڕوكۆبوونه‌وه‌ وكۆنگرانه‌ی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوایه‌ ) ،
هه‌ولێر واته‌ كوردستان ، كوردستان واته‌ سه‌رۆك بارزانی ، ئه‌وانه‌ی پێیان خۆش بێ و پێیان ناخۆش رۆژی 12-1-2019 مایك پۆمپیۆ له‌ هه‌ولێر بوو، رۆژی 14-2-2019 له‌وارشۆ ،له‌ رۆژی 15-2-219 وه‌ش،مه‌سرور بارزانی له‌ میونشنه‌ .
له‌رۆژانی 15-2- 2019 وه‌ش به‌رێز مه‌سرور بارزانی به‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سێرگی لافرۆفی وه‌زیره‌ باڵاده‌سته‌كه‌ی رووسیای پوتین ده‌ستی پێكرد ، دیدارو كۆبوونه‌وه‌كانی فاڵح فه‌یازی راوێژكاری ئاسیشی عێراق و له‌گه‌ڵ جه‌میس جێفری نێره‌ده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكابۆ هاوپه‌یمانی نێو ده‌وله‌تی شه‌ری تیرۆرستانیداعش و جه‌واد زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و گه‌ڤین قیلیامسۆن وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیاو خڵوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیاو ئه‌ندریۆ پیك یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران وعێراق ، ئۆسێلا ڤۆدنێررلاین وه‌زیری به‌رگی ئه‌ڵمانیا ،ئه‌وخاتوونه‌ی كه‌ كوردستان وهه‌ولێر به‌ شارو وڵاتی خۆی ده‌زانی و سه‌رسامی قاره‌مانییه‌تییه‌كانی پێشه‌مه‌رگه‌یه‌ و سه‌رباری چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی تر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای دیكه‌ چ ئه‌ڵمانی له‌ ئه‌ڵمانیاو وچ هی وڵاتانی دی هه‌رله‌ میونشن ،وئه‌وانه‌ی چاووگرته‌ی كامیرایه‌كان پێرانه‌گه‌یشتون پێشانمانی بده‌ن .
ئه‌وه‌ی گرنگ و جێی بایه‌خه‌ بۆ كوردو ئاینده‌ی پرس و دۆزه‌كه‌ی ، ئاماده‌بوون وبه‌شداری به‌رێزمه‌سروربارزانی یه‌ له‌م نێوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ گرنگه‌ كه‌بۆ ئاسایشی جیهان له‌ میونشنی ئه‌ڵمانیا ساڵانه‌ده‌به‌سترێ وهاتنه‌وه‌یه‌تی بۆ كوردستان به‌ جه‌نتایه‌كی پڕله‌ده‌سكه‌وتی گره‌نتی پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنی پرسی كوردستان ، له‌وناوچه‌ گرگڕتووه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین وئه‌وهه‌رێمه‌ی كه‌ كه‌تۆته‌ نێوان كه‌وانه‌و گۆڕه‌پانی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی رۆژهه‌ڵات ورۆژئاوا.
ئه‌و ده‌سته‌واژه‌وه‌ وگوزارشتانه‌ خوردكه‌ینه‌وه‌، مه‌سروربارزانی له‌ میونشنه‌وه‌ ده‌یه‌وێت پشتگیری زیاتری نێو ده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ربكات و پرسی رۆژئاوابكاته‌ دیفاكتۆیه‌ك تێیدا مافی كورد له‌ سووریای به‌شارئه‌سه‌دو تره‌یۆمه‌كه‌ڵه‌كه‌ی بووه‌كه‌ی رووسیا پارێزراوبێت وله‌ باشووریش چیتركوردستان وهه‌ولێرنه‌بێته‌ قوربانیده‌ستی هه‌ڵكه‌وته‌ جوگرافیاكه‌ینێوان (تاران و به‌غداوئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق ).
ئه‌وه‌ مه‌سرور بارزانی یه‌ ، له‌میۆنشن ئاماژه‌كانی وارایده‌گه‌ێنێ كه‌ ده‌بێ هه‌ولێرو به‌غدا هاوپه‌یمانی به‌هێزبن بۆ له‌ ناوبردنی هه‌رجوله‌یه‌كی دوایی داعش ،نابێ به‌غدا چی دی كار به‌ پێشێلكارییه‌ ده‌ستوورییه‌كان كه‌ده‌رهه‌ق به‌هه‌ولێر كراون بكات و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌پێشێلكراوی وهه‌ڵپه‌سراوه‌یی بمێننه‌وه‌.
ئه‌و دیدارو كۆبوونه‌وه‌كانه‌،هه‌موو ئاماژه‌ین ، ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنن كه‌ مه‌سرور بارزانی‌ له‌ میونشنه‌وه‌ دامه‌زراندنیحكومه‌تێكی به‌هێزی كوردستانی راگه‌یاند.

Top