(هونەری گفتوگۆ و سەپاندنی مەرج؟)
February 17, 2019
وتار و بیروڕا
٭لەسەدەکانی ڕابردوودا کە جیاوزای و ناکۆکیەکان بە گفتوگۆ چارەسەر نەدەکران شەڕو کوشتن گەشتبوە لووتکە وئەو سەدانە ناونرابوون بە زەمەنی تاریکستانی ژیان
٭فەیلەسوف و ڕۆشنفیکرانی جیهان زەمەنێکە داوای گفتوگۆو تێفکرین و وەگەڕخستنی جیاوازیەکان دەکەن بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی بۆیە لە دروستبوونی ئەقڵیەتی گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوەوە ژیان لەسەر گۆی زەوی ناونرا سەردەمی نوێ ژیانێکی نۆێ
٭تازەترین پرەنسیپەکانی گفتوگۆ بریتی لە(هەموومان براوەین)ئەم تێرمە لە پەیوەندیە سیاسیەکاندا پێشڤەچونی باشی بەخۆوە دیوەو بەشێکی ئارامشی ژیان بەرهەمی ئەم چەمکەیە
٭بۆئەوەی لەمیانی گفتوگۆو دانوستانەکاندا کەس خۆی بەدۆڕاو نەزانێت گرنگە هەموومان واهەست بکەین براوەین بەڕێژەیەک و ناکرێت لە گفتوگۆدا لایەک براوەو لایەک دۆڕاوبێت بەرهەمی ئەمجۆرە گفتوگۆیە کورتخایەن دەبێت و سەرەنجام ناکۆکیەکان قوڵتردەکاتەوەو کەسیش براوە نابێت وهەموومان دۆڕاو دەبین
٭گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نوێ و بەهێزکردنەوەی ئەزموونی هەرێمی کوردستان قۆناغێکی دیکەی گرنگی سیاسی کوردستانەو ئەرکی هەرهێزێکی سیاسی دڵسۆزە پابەندی ڕێککەوتن وپرەنسیپی گفتوگۆی هەموومان براوەین بێت تابتوانین ئەزموونی حکومڕانی کوردستان بگوازینەوە بۆ قۆناغێکی پێشکەوتووتر
٭ئەم پەڵپ و بیانوەی ئێستا یەکێتی لەپارتی دەگرێت بۆ سەپاندنی داخوازیەکانی خۆی پێشێلکردنی پرەنسیپە پێشکەوتوەکانی گفتوگۆیەو فەرزکردنی مەرج و داخوازە نەک پرەنسیپی هەموومان براوەی گفتوگۆکانین کەئەمەش ڕەنگە سەرەنجام بەزیان بۆ ئەزموون وگەلەکەمان بگەڕێتەوە و بمانبات بەرەو تونێلی تاریکی
٭لەهەمووبارێکدا سەرجەم هێزەسیاسیەکان و کۆمەڵگەکەشمان مەحکومین بە گفتوگۆو لێکگەشتن بهێڵن با بنەما دیموکراسیەکان و پێشکەوتنی بەرچاو بۆگەلەکەمان بەدەست بێنێت کە ئەمە لەدەستکەوتی تەسکی حیزبی گرنگترەو بێگومان پارتی هەمیشە بەرژەوندیەکانی گەلەکەمانی پێشخستوەو دەخات و زۆرجارانیش بۆئەمە دەستی لەهەقی ڕەوای خۆی هەڵگرتوەو هەندێک جاریش ئەندام و دۆست و لایەنگرانی پارتی لەم حاڵەتە نیگەران بوون وەلێ سەرەنجام بەخزمەت و سوودی گەلەکەمان شکاوەتەوە کەواتە لێگەڕێن با لەڕێی گفتوگۆوە بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلەکەمان زیاتروزیاتر بپارێزین و بێحورمەتی بەدەنگ و ڕایی دەنگدەرانی کوردستان نەکەین