(پارتی کەرکوکی بەشکۆوە دەوێت)
February 12, 2019
وتار و بیروڕا
ئەم ڕازی بوونەش بەمانایی شکوگومان نایە لە کوردستانیەتی ئەو سنورە بەڵکو بۆچارەسەرکردنی کێشەیەکی سەدساڵەیە لەنێوان کوردو بەغداد
٭حکومەت و پەڕلەمانی عێراق ئامادەنەبوون لەکات و وادەی خۆیدا ئەو ماددە دەستورییە جێبەجێ بکەن کە دەبوو تاکۆتایی ساڵی(۲۰۰۷) جێبەجێ ببوایەو هەر ڕۆژەو بە بیانویەک خۆیان دزیەوەو ئەوە(۱۲ساڵ)بەسەر ئەو وادەیەدا تێدەپەڕێت کەچی نەک مادەکە جێبەجێ نەبوە بەڵکو کەرکوک و سنورەکانی جارێکی دیکە لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە ئەنفال کرانەوەو لەدوای خیانەتی(۱٦ی ئۆکتۆبەر)پرۆسەیەکی چڕی تەعریب و تەشەیوع لەو ناوچانە دەکرێت
٭دوای شکاندنی لووتی پەلاماردەران و خیانەتکارانی(۱٦ی ئۆکتۆبەر)لە داستانی(پدێ،سحێلا،تلسقۆف) ئیتر بۆ هەموو لایەک ڕوون بویەوە کە هەلێر تەسلیم نابێت و بارزانی و حیزبەکەی و پێشمەرگەکانی هێشتا خاوەنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانن و ئیرادەیان نادۆڕێنن بۆیە هەرزوو بەپاڵپشتی سەرۆک و بەهەوڵی بێووچانی((نێچیرڤان بارزانی) توانرا هاوکێشە هەرێمی و نێوودەوڵەتی و ناوخۆییەکانیش پێچەوانە بکرێتەوەو دۆخەکە بۆبەرژەوەندی گەلەکەمان بقۆزنەوە
٭سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدادو هەوڵی بۆچارەسەرکردنی کێشەکان ئەبدەیتێکی پەیوەندیەکانی نێوان(هەولێروبەغداد)ی کردەوەو کەسی سەرۆک وەزیرانی ئێستا تێگەشتنی بۆ دۆخەکە لەوانی پێشتر باشترەو ئومێدی چارەسەر هەندێک کێشە هەیە
٭لەدوای خیانەتی(۱٦ی ئۆکتۆبەر)یەکێتی بەچەندین ڕێگەو بەچەندین پیلانیش وویستویەتی کەرکوک توشی شکست و قوڕبەسەریەکی دیکە بکاتەوە وەلێ سەرۆک بارزانی و پارتی لێزانانە ڕێگریان لەو پیلانگێڕیانە کردوەو نەیانهێشت کەرکوک لەوە زیاتر ببێت بەقوربانی دەستکەوتی تەسکی حیزبی
٭لە دوای سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغداد چەندین لیژنە لەنێوان بەغداوهەولێر دروستکران تابتوانن دوور لەچاوی میدیاکان و بەشێوەیەکی دستوری و بەجدیەتەوە کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان بەغداو هەولێر چارەسەر بکەن ئەگەرچی کێشەوگرفتەکان زۆرن وەلێ هەنگاونان و لێکتێگەشتن چەن دوابکەوێت لە شەڕکردن و کوشتن باشترە و لەم سۆنگەیەوە پارتی خەریکی گەڕاندنەوەی پێشمەرگەیە بۆ کەرکوک بە ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە تابتوانن لەم ڕێگەوە شکۆ بۆ کەرکوکی داگیرکراو فرۆشکراو بگەڕێننەوەو کۆتایی بەو دۆخە سەربازیە بێنن و پرۆسەی تەعریب ڕاگرن و هەڵوەشێننەوە
٭لەهەموو بارێکدا کێشەی کەرکوک بە دانانی پارێزگارێکی بێدەسەڵات چارەسەر نابێت و بۆ ئەوەی بتوانین دۆخی کەرکوک شکۆی شارو هاوووڵاتیان بەرز ڕاگرین دەبێت بەهێزەوە بگەڕێینەوە بۆ کەرکوک نەک بارەگاکانمان بە کلکە ماسیحە بپارێزین بۆیە پارتی لەم پێناوەدا زۆر هەوڵی داوەو بەردەوام دەبێت تابتوانێت کەرکوکێکی سەربەرزو پڕشکۆ بگەڕێنێتەوە نەک بەسەر شۆڕی و لەژێر پۆستاڵدا بگەڕێینەوە بۆ کەرکوک