نێچیرڤان خودانی نەخشەرێگای سیاسەتی ھەرێمی کوردستانە

نێچیرڤان خودانی نەخشەرێگای سیاسەتی ھەرێمی کوردستانە
ھەر کاتێک دۆخی ھەرێمی کوردستان تووشی گرژی و ئاڵۆزی بێت و لێک دورکەوتنەوەی تێگەێشتنی سیاسی و رەق بوونی سیاسی دروست ببێت لەلایەن حیزب و لایانە سیاسیەکانی ھەرێم بەتایبەتی پارتی و یەکیتی، نێچیرڤان بارزانی لەساحەی سیاسی حزوری سەرکردایەتی دانوساندنی دەبینرێت، لەدوای ١٦ی ئۆکتوبەرەوە پارتی و یەکیتی بۆشایەکی بەرمەودای توندئاژووی شەڕی مێدیایی و سیاسی تیکەوت ئەمەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە تاقمێک لەناو یەکیتی بڕیارێکی ھەڵەی مێژوویان ئەنجام دا کتێک ئەو تاقمەی ١٦ی ئۆکتوبەر کەرکوکیان فرۆشت و پیلانێکی جەھەنەمیان ھەبوو بۆ لەناو بردنی ھەرێمی کوردستان و پارتی عەقڵی مەنتقی خودان سیاسەتی نێچیرڤان لەوەدا بینرا وەک خۆی سیاسەتی بەرێوەبردنی ریاڵ پۆلتیکی ئەنجام داو دەرئەنجام ھەریمی کوردستانی بەنەخشەیەکی تازەی سیاسی بەقیادە کردن و بەریوەبردنی دوو بانگھێشەی ھەلبژاردنی پەرلەمانی عیراق و کوردستان سەرکەوتوانە پارتی بارزانی وەک حیزبی یەکەم لەساحەی سیاسی عیراق و کوردستان و نیودەوڵەتی ناساندن، دوای ئەوەی تاقمی ١٦ی ئۆکتوبەر لەھەلبژاردنی سەرۆک کۆماردا بەکاندیدکردنی بەرھەم سالح ویستیان لەناوەندی ململانی سیاسی لەمیدیاکاندا عەرزی عەزەلات بکەن و لەلایەک بەناوی دیموکراسی وینای وینەی براوەو دۆڕان بکەن بەرامبەر نێچیرڤان بارزانی بەڵام دامەزاوەی عەقڵی سیاسی بنەماڵەی بارزانی لەھاوکێشەکاندا تەواوی دەرئەنجامەکانی ھەلگیرایەوە، بۆیە لەمیدیاکاندا قیادەی یەکیتی بەناوی مەکتەبی سیاسی ھەزەم تحمولی نتیجەی براوەی حیزبی یەکەمی پارتیان پێ نەکرا کەدەچوون بۆ بەغدا دەیان گووت بگەرێنەوە بۆ لای سەرۆک بارزانی وەک ڕابەری باڵای کوردستان، ئەمەش وایکرد سایکۆلوجیەتی سیاسی بەرەو ئەو دۆخە ببات کادیرانی پارتی لەکەلار دەستگیر بکەن و دژە تیرور بەسەر دادگا پاز بدات ولەبەرامبەریش دا پارتی لەھەولێر کادیرانی یەکیتی دەستگیر بکەن، بریاری دەستگیرکردنی کادیرانی پارتی لەلایەن دژە تیروری یەکیتی ئەوەمان پی دەڵیت تاقمی ١٦ی ئۆکتوبەر قەلەم ڕەوی زۆنی سەوزن، بەڵام تویتی نێچیرڤان بارزانی بە فەرمان کردن بەئازاد کردنی کادیرانی یەکیتی لەھەولیر و سلیمانی فەرمانێک بوو بەسەر دەزگای ئاسایشی ھەولیرو دژە تیروری یەکیتی کرا و ئازاد کران، ئەو دۆخەی کە لەکوردستان لەتوندیەوە بۆ ھێور کردنەوەی دوور بینی نێچیرڤان بارزانی بوو کەکۆتای بەخەونی شەڕی ناوەخۆو دوو ھەرێمی ھێنا کە ھەندێک لەقیادەی یەکیتی تەپڵیان بۆ لێ دەدا، دانێشتنی باڵای وەفدی مەکتەبی سیاسی پارتی بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەو شاندە وە شاندی مەکتەبی سیاسی یەکیتی بەقیادەی کوسرەت ڕەسوڵ بۆ پێکھینانی کابینەی نۆی حکومەتی ھەرێم بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی ئەوەمان پێ دەڵێت نەخشەرێگای حکومەتی تازەی ھەرێم لەلایەن نێچیرڤان بارزانی قورس نابێت ھەر دانوساندنێک نێچیرڤان بارزانی سەرکردایەتی موستەحیل بوونی تیدا نیە بۆ لێک تیگەیشتنی سیاسی و ڕیکەوتن، بۆیە نێچیرڤان بارزانی خودانی نەخشەڕیگای سیاسەتی ھەرێمی کوردستانە خوێنەوەی نێچرڤان بارزانی بەرپرسیاریەتی عەقڵی سیاسی ئەم زاتە لە خوێنەوەی ھاوکیشەی و گۆڕانکاری ناوچەکە خۆی دەبێنیتەوە کەزۆر وورد بینانەتعامول لەگەڵ قۆناغ و ئەحداسەکان و حەدەسی سیاسی ڕۆژ دەکات،ھێچ مەلەفیک تیک ھەڵکێش بەیەک ناکات بۆ گەێشتن بەنەتیجەی سیاسی و ئەنجامی سەرکەوتنی سیاسی، گەر لە١٦ی ئۆکتوبەردا نێچیرڤان بارزانی مەلەفی تاقمی ١٦ی ئۆکتوبەری تیک ھەڵکێش بەو دۆخە قورسەی ھەرێمی کوردستان کردبا قوباد تاڵەبانی وەک ئەندامی بنەماڵەی تاقمی ١٦ی ئۆکتوبەر لەتەنێشت نێچیرڤان بارزانی نەدەبینرا و ھەریمی کوردستان لەبەین چووبوو، سەرکەوتنی نێچیرڤان بارزانی لەوە دایە لەسیاسەت وەک نێچیرڤان سیاسەت وەک خۆی دەکات، بۆیەلەھەموو قۆناغیکی سیاسی بۆ بەریوەبردنی ململانی سیاسی سەرکەوتوانە بەسەر قەیرانەکاندا زاڵ دەبێت لەم دانیشتنەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکیتی بۆ پێک ھینانی کابینەی نۆی حکومەتی ھەریمی کوردستان چەتری سیاسی نێچیرڤان بارزانی ھەموو ھێزە سیاسیەکانی کوردستانی تیدا کۆ دەکاتەوە بۆ بونیات نانی کوردستانیکی بەھێز ئەوەیە خودانی نەخشەڕێگای سیاسەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کوردستانێکی بەھێز.
Top