هــــاوارە مەسیح لە ڕۆحی دارویندا خۆت بۆ کورد دەرخەوە......
December 25, 2018
وتار و بیروڕا
کەیسی سووتانی سێوەو منداڵەکانی گومانی گەورەتریان لادرووست کردووم کە ئادەم هەم سێو خۆرەو هەم سێو دزو هەم داری سێوەکەشی لە بن بڕیوە تەوە بۆیە مرۆڤ زۆر لە حەقیقە دوور کەوتۆتەوە...
لەم جەنگەڵسانە ئەمەوێ جارێکی تر یاساکانی پەرەسەندنی دارووین خوێنمەوە ببینم کوردو باوانی سێوەو ئێمە لە چ پلەیەکین ...
ئەمەوێ دارووین بانگ بکەم بڵێم تۆ لەبری مەسیح وەرەوە بگەڕێ پلەی پەرەسەندنی مرۆڤی کورد بۆ هێندە لەدوایە ؟!!!!!
پەڕینی ئێمە بۆ پێچەوانەی باڵابوونە؟!!!!!
تاوانێکی تر حیزبەکانمان بە گشتی هێندەی سەرگەرمی خۆمە خۆمەن سەرگەرمی هۆشیاری کۆمەڵگا نەبوون!
بەر لە دادگای مێردی سێوە،نەفرەت لەو ژن و پیاوانە دەکەم ماڵی هاوسەری کەسێکی تر تێگ دەدەن!
درۆی عشق درۆیەکی گەورەیە و هەرگیز دڵ عاشقی پیاوێک یان ژنێک نابێت کە ژن و پیاوی تری تێداێت....
عشق لە ڕۆحدایە و ڕۆحیش دابەش ناکرێت !
ئەگەر دابەشت کرد ئەوا دەمرێت کەواتا عشقیک ئەگەر تووشی بوویت و موڵکی کەسێکی تر بوو بی مرێنە بیکوژە وەک ژەهر بیخۆرەوەو ماڵی خەڵک وێران مەکە....
ئەم کەیسە ئەگەر ڕاستەو خۆ سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی نەکات!
ئەوا لە ژێر گوشاری دەم چەورکردن یاخوود هەڕەشەی کوشتن دادوەری کەیسەکە کەیسەکە بەلاڕێدا دەبات!
دڵنیام داد وەر نایەوێ خۆی و ماڵ و مناڵی قوربانی بن و ئێستالە ترسدا دەژی بۆ یە هەرگیز ئەو بڕیارەی دەری دەکات کاڵا لە پێی باڵانابێت...
بەسیکەن و تاوان باران مەخەنە زیندانەوەو قەڵەو سپی و سۆڵیان مەکەن و بیان هێننەوە ناو کۆمەڵگا....