ڕابەری کورد مسعود بارزانی و سەرۆک ھەرێمی داھاتوونێچیرڤان بارزانی

ڕابەری کورد مسعود بارزانی و سەرۆک ھەرێمی داھاتوونێچیرڤان بارزانی
ویلایەتی سەرۆکایەتی ھەرێمی سەرۆک مسعود بارزانی بەسەرچوو قۆناغی ڕابەرایەتی کورد لەلایەن بارزانیەوە دەستی پیکرد، تویتی تڕامپ کە تلیرسنی بەگەمژە زانی و ھاتنی رێک پیری وەزیری ووزەی ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا مسیجی ڕابەربوونی بارزانی لەپێشوازی بۆ کرانەوەی قۆناغی کرانەوەی ڕابەربوونی بارزانیە بۆ ناوچەکەو ڕۆژھەڵاتی ناوین دۆسیەی نەتەوایەتی و مشوەرەت و بڕیاری نەتەوەیی بێ فلتەری بارزانی لەداھاتوو لەسەر پرسە چارەنوس سازو یەکلایی کەرەوەکان تێپەڕ نابیت، لەلایەن بارزانیەوە پاش دیراسەو ڕاوێژ کردن بڕیاریان لەسەر دەدرێت لەداھاتووش دا مجلیسی ڕابەر مسعود بارزانی مجلیسی شوراو مشوەرەتی نەیەوەیی دەبێت مھامی بارزانی لەسەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان و سەرۆکایەتی ھەرێم چوو بۆ مقام و مقالی ڕابەری نەتەوەیی کورد،بارزانى بۆشایی مێژووی سەدساڵەی بئ ڕابەری بۆ کورد پڕکردەوە ئەمەش مھامێ تری بارزانیە لەدامەزراوەبوونی بنەماڵەکەی لەداھاتوو کورد نابێت بێ ڕابەر بێ لەمڕۆ و داھاتووش دا بارزانی مومارەسەی ڕابەری کورد دەکات لودەسەڵاتی ڕابەر بوونی دا.

دووەمێن سەرۆکی مێژووی ھەرێم نێجیرڤان بارزانی

ولایەت و قۆناغی مەدەنی دەوڵتەداری نێچیرڤان بارزانی لەسەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێم کۆتایی پێھات، ئەوکاتەی نێچیرڤان بارزانی بڕیاری ئابوری سەربەخۆیی ھەرێمی دا، ڕووبەڕووی گەورەترین دژایەتی ناوەخۆیی و ھەرێمی کرا لەسەر ئاستی عیراق و دەوڵەتانی ھەرێمی و حیزبەکانی بە ناوئۆپۆسیزیۆن و بەشدار لەدەسەڵات، ھێزی رۆئیاو بێنینی نێچیرڤان بارزانی لەسیاسەتدا زۆرتر لەو تەمەنەعقلیە لەپێشووتر بوو کەئەو حیزبانەی ھەرێمی کوردستان بیری تەسکی حیزبی و بیری بەرژەوەندی بازرگانی باخەڵیان بەسەر ئەقڵیان زاڵ بوو،بێ بنەما لەسەر نەفسی حقدو کێنە ڕۆژانە ژەھری تیکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتیان دەرژاندو نۆ دەبوون بەغوڵامی ئاغاکانی بەغداو تاران تاکار گەێشتە ئەوەی بەنوێژی نیوەرۆ لە١٦ی ئۆکتوبەر خیانەت ئەنجام بدەن وکەرکوک بفرۆشن، لەدوو ڕۆژ دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتوبەر لەشرۆڤەھەواڵی نوچەی کات ژمێر ١٢ی نێوەرۆ بەشداربووم لەوکاتە خوینەوەی سیاسی من بۆ نێچیرڤان بارزانی ئەمە بوو لەسیاسەت ووتم نێچیرڤان بارزانی کارتەکانی دەست پێکی ١٦ی ئۆکتوبەری ھەلگیراوەتەوە چونکە ھەرێمی کوردستانی خستوتە لەسەر ھێڵی نەخشەی نێو دەڵەتی وپرۆژەی ١٦ی ئۆکتوبەر بەمردووی لەداێک بوو، چونکە نێچیرڤان بارزانی کە گریبەستی لەگەڵ رووس نەفتی رووسی واژوو کردبوو خۆیبەوەیەکی بوعدی سیاسی بۆ ڕووداو ئەحداسە سیاسیەکانی ناوچەکە ھەبوو لەشەری داعش و دووای شەری داعش کەھەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی چ حەدەسیک دەبیتەوە،بۆیەئەم ویناموزەیفەی بۆ بێنینی ھەرێمی کوردستان دروست کرابوو رووی راستەقینەی وینەکەی خستەوە بەردەم دەنیای سیاسەت بێنی خیھانی سیاسی گەڕاندوە بۆ ھەولێر، کاتێک کە ڕێک پیری وەزیری ووزەی ولایەتی یەکگرتووی ئەمریکا دێت بۆ ھەولێر ئەمە بڕیاری سیاسەتی نەخشەی ووەزەیی ئەمریکایە بۆھەرێم بۆ بەھێز کردنی نەخشەی وەزەیی ئەمریکاو ھەرێمی کوردستان لەولایەتی تازەی سەرۆکایەتی ھەرێمی نئچیرڤان بارزانی کە دروستکەری نەخشەی ئابووری سەربەخۆیی ھەرێم و دروستکەری ھێڵی گرێدانی نەخشەی ووزەیی ھەرێمی کوردستان بوو بەنەخشەی ووزەیی نێودەوڵەتی،ئاماژەکانێش ئەوە دەخەنە ڕوو ویلایەتی سەرۆکایەتی ھەرێمی نێچیرڤان بارزانی لەبەرزترین ئاستی دبلۆماتی ئابوری دادەبێت لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست داھاتووش سەڵمێنەری ئەوڕاستیە مێژوویە دەبێت.
Top