مەسرور بارزانی ھاوشێوەی ڤلادیمر پۆتین سەرۆکی ئاسنینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت

مەسرور بارزانی ھاوشێوەی ڤلادیمر پۆتین سەرۆکی ئاسنینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت
رووسیای چەپی کۆمەنێستی شیوعی دوای جەنگی جیھانی و دوای ستالین و لەسەردەمی غوربات شووف یەکیتی سوڤیەت بەرامبەر شەری ساردی ئەمریکا کۆتای پێھات تووشی قورسترین قەیران و فشاری دارایی ھات، کەڕووسیا لەسەردەمی پۆلس یەلسنیش نەیتوانی خۆی دربازبکات لەبەرامبەر لێبڕالیەت شەری ئیکۆنومی ئابووری ئەمریکا بۆیەپاش دیراسەو خوینەوەی رووسی بۆ داھاتوو لەلایەن مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی گەڕان بەدوا پیاویک کەقیادەی ئاسنین لەخۆڕاگری و ڕووبەرووبونەوەی سیاسەتی نیودەوڵەتی ئەمریکابکات و بتوانی لەشەڕی ڕادیکالیەتی گروپە توندڕەو تووند ئاژوویە ئیسلامیەکانیش سەرکەوتووبێت چوونکە رووسیالەشەڕی ئەفغانستاندا تووشی گەورەترین زیانی ئابووری و سیاسی و سەربازی بوویەوە، بۆیە ڤلادێمیر پوتینیان دەستنتشان کرد بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ووڵات ھاتنی پیاوی ئەمنی و پۆلیسی پۆتین رووسیای سەرکەوتوو کرد بەسەر شیشانیەکان و بەھێزەوە ھاتەوە ناو گورەپانی ململانی نێودەوڵەتی و ئابووری رووسیای بەرەو بەرز بوونەوە برد و لەشەری داعشیشدا پشتیوانی مەیدانی لەھێلی سوریای شوێن کەوتەی خۆی کردوو بنکە سەربازەیەکانی لەسووریا ئاماژەی سەرکەوتنی سیاسی و ئابووری و سەربازی رووسیایە لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەململانی بەرژەوەندی نیودەوڵەتی رووس نەفتی رووسیش لەناوچەکە گریبەستی لەگەڵ ھەریمی کوردستان سیاسەتیکی تری سەرکەوتووانەی سەرۆک پۆتینە بۆ رووسیا لەناوچەکە کەجێھان ھەمووی شەری نەوتی عیراق و کوردستان دەکات،سەرکردەیەکی ئەمنی وەک سەرۆک پۆتین جێگای متمانەی گەلی رووسیایە بۆیە جێھان فۆکسی خۆی خستوتە سەر جوڵەی ڕۆژانەی سەرۆک پۆتین بەسەرۆکە ئاسینینەکەی لەقەڵەم دەدەن.

کاندیدکردنی مەسرور بارزانی کوری سەرۆک بارزانی دەرچووی زانکۆی ئەمریکایە سەرۆکی ئاژانسی پاراستنی کوردستانە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە لەقۆناغی گرتنەدەستی سەرۆکایەتی ئاژانسی پاراستنی کوردستان پیاوە ئاسنیەکەی ئەمنی کوردستان سەرکەوتوانە توانیویەتی ھۆشیاری ئاسایشی نەتەوەیی لەنێو تاکی کۆمەلگای کوردی بەرجەستە بکات وسەرکەوتوو بێت بەسەر تیرورستان نمونەش بۆ ئەوە لەلایەن دایکیکی کوردەوە توانرا دەست بەسەر تیرورستان دابگیریت کە کوریکی ئەم دایکە تیرورست بوو ئەمەش بۆ ئەوە دەگەریتەوە بەرزکردنەوەی ئاستی ووشیاری و متمانەی تسکی ئەم کۆمەلگایە بەدەزگای ئاژانسی پاراستنی کوردستان دەخاتە ڕوو کارکردنی ھێزی عقڵی سیاسی و ئەمنی و نەتەوەیی مەسرور بارزانی بۆ بەرزکردنەوەی حەماسی نەتەوەیی کوردبوون ڕۆڵیکی بەرچاو کاریگەری بێنی بۆ سەرخستنی ڕێفراندووم بەسەرکردایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداری کردنی مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی ئاژانسی پاراستنی کوردستان ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان لەشەڕی تێرورستانی داعش لەژووری عەملیاتی ئۆپۆراسێونی ھاوپەیمانانی شەری داعش لەکوردستان ئەمە بۆ کاری سەروکەوتوانەی ھەوالگەری مەسرور بارزانی دەگەریتەوە کەتاکە دەزگای ھەوالگەری سەرکەوتوانەی ژووری ئۆپراسیونی نێودەوڵەتی بوو لەپیدانی ھەواڵی ھەواڵگەری شوین مۆلگەی تیرورستانی داعش و بەئامانج کردنی تێرورستان وخاپورکردنی مۆلگەکانیان بەسەرکەوتووی، عەقلی سیاسی و مرۆیی مەسرور بارزانی لە بەھاناھاتنی لی قەوماوانی مرۆیی بەدامەزراندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر ئەوەمان پێ دەڵێت فراوانی ھزری بێری مرۆڤایەتی لەلایەن مسرور بارزانی مەودایەکی فراوانی پاراستنی مرۆڤایەتی لەخۆ دەگرێت لەشەری داعش دا پێشمەرگەو دەزگای خیرخوازی بارزانی میکانێزمی پاراستنی ئاسایشی مرۆڤایەتی جێھان بوون، بۆیە دەتوانین مەسرور بارزانی ئەو پیاوە ئاسنینەی کوردستان لەڕابردوودا لەسەرئاستی نێودەوڵەتی چۆن جێگای فۆکسی سەرکەوتوانەی کارەکانی بووینە، لەسەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمیش کەئیمە لەڕۆژ ھەڵاتی ناوین دا دەژین کە پڕیەتی لەململانی نێو دەوڵەتی و تەسفیەی حساباتی نێودەوڵەتی پیوستی مەسرور بارزانی بۆ ئرم قۆناغەی داھاتوو زەرورە،بۆیە دەبێنین ئەودەنگە نەشازانەی ئەمرۆ گویبیستی دەبێن تووشی شێزۆفرینیای مەسرور بارزانی بووینەڕۆژانە ھاشوھۆشی موھاتەراتی تیڤیان دەستی پێکردووە ئەمە ئەوە دەسەڵمێنێت باش لەجدیەت و کاریزمای ئاسنینی مەسروربارزانی تیگەیشتوون لەدەسکەوت سەروەریەکانی ژەبۆ کوردستان بەدەستی ھێناوە خاوەن پێگەیەکی بەھێزی پەیوەندی ھەریمی و نیودەوڵەتیە، ئەمەش بۆ ئەم ئاماژەیە دەگەریتەوە ئەمجارە لەویلایەتی مەسرور بارزانی یاسا و خاک پەرستن و سەربەخۆ خۆازی و دەنگی ئازادو دەوڵەتداری لەچوارچیوەی دەستوری ھەرێمی کوردستاندا بەیاساو میکانێزمی دەستووری یاسایی تێدەپەرێت کەس زاتی ئەوە ناکا خاک بفرۆشێت و رۆژانە ببنە چاوساغی بەغداو تاران و ئەم و ئەوی تر، ئۆپۆسیزیۆن دەبێت ھەلگری تعریفی ناوی ڕاستەقینەی خۆی بێت و سنوری یاسای ئەحزابی سیاسی لەچواچیوەی دەستوری و یاسایدا مومارەسەی کاری سیاسی و مێدیای خۆی بکات و ئەبازارە سیاسیەی سلێمانی بەیاساو دەستور کۆتایی دێت،سەردەمێکی دەوڵەتداری ئاسنینی دێموکراتی لەسەردەستی عەھدی پیاوە ئاسنینەکەی کوردستان دروست دەبێت کەقۆناغێکی تازەی ئارامی و خۆشگوزەرانی ھەریمی کوردستان دەبێت لەداھاتوودا.
Top