ناوەندی سیاسی و ئەکادیمە ھەواڵیەکان و سیاسەت مەداران و ئەوانەی لەڕابردوودا چاوەدیری ئەزموونی سەرکەوتووانەی بارزانی بووین لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران وحکومەتی ھەرێم، خوینەوەی کاریزمی بۆ کەسایەتی نەرم میانڕەوانەی نێچیرڤان بارزانی کردووە، کەسایەتیکی سەرکەوتوو لەڕابردوودا کە قیادەی قورسترین قۆناغی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کردووە لەپاش شەری دعش و ھاتنی یەک ملیون نێوی ئاوارەی بەردەستی داعش لە خواری عیراق و موسل و رۆژئاوای کوردستا، نێچیرڤان بارزانی دلەبەردەم خنکسندنی ئابووری کوردستان و بڕینی بوودجەی کوردستان تاکە سەرکردەبوو ھەفتانە لەبەردەم كەنالەکانی میدیا و تیڤی دا سوپاسی خۆڕاگری خەلکی کوردستان بکات سوپاس گوزاریان بێت و ھەست بەئیش و ئازاری قورسی قۆناغی گوزەرانیان بکات، ئەم ئیرادە سەرکەوتوانەی نێچیرڤان بارزانی وایکرد دوای خیانەتی ١٦ی ئەکتوبەر زمانی دبلۆماسی و کەسایەتی دبلۆماتی نێچیرڤان بارزانی جیگای فۆکسی سیاسەت مەدارانی جیھان و کەناڵی مێدیای جێھانی بێت کەزۆر سەرکوتوانە ئابلۆقەسیاسی و ئابوری وخیانەتی ١٦ی ئۆکتوبەریشکست پێھینا، کەسایەتی نێچیرڤان بارزانی لەکرانەوەی ھەوڵی دبلۆماتی و ئابوریدا لەداھاتوودا ئەوەی لێ پێشبینی دەکریت کرانەوەیەکی دبلۆماتی و ئابوری بەھێز لەنێوان ھەرێم تورکیادا زیاتر بەرەو پێش ببات ئەمەش ھەنگاویکی ستراتیژی ھەریمی کوردستانە کەھێڵی سیاسی و ئابووری لەتورکیاوە بەرەو ئەورپا خیراترو فراوانتر دەکات، بۆیە ئەوروپیەکانیش لەیەکیتی ئەورپادا زۆر دلخۆش بوون بەکاندیدکردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی ھەریم ئەمەش واتای ئەوەیە ئەوروپیەکان چاوەروانی خاڵی كرانەوەی بەھێزترو فراونترو بەرەوپیشترچوونی زیاترن لەنیوان ھەریم ئەوروپالەلایەنی سەرۆکی ھەریمی داھاتوو لەسەردەستی نێچیرڤان بارزانی لەڕووی ووزەی سروشتی وئابوری و دبلۆماتی کەئەمەش گرێدانی خاڵی ھاوبەشی کۆمەلگای ئەوروپی و ھەریمی کوردستان دەبێت لەرووی ئارامی سیاسی و ئابوری و کلتوری، تەنھا ئەمریکیەکانیش لەسەرەتای کاندید کردنی نێچیرڤان بارزانی تەرحیبکی گەرم پیرۆزبایی کاندیدکردنیان کردوو ئاماژەیان بە عقلی سیاسی و دبلۆماتی و دەوڵەتداری سەرکەوتوانی میانڕەوانەی نێچیرڤان بارزانی دا، ئەمەش ئەوە دەخاتە ڕوو کاریزمای قیادەی نێچیرڤان بارزانی لەسەرئاستی نیودەوڵەتی ترحیبکی فراوان لەنێچیرڤان بارزانی دەکریت، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت فایلی ئابووری و سیاسی و ئەمنی لەڕۆژ ھەڵاتی ناوەراست کەھەرێمی کوردستان چەقی ھاوسەنگی ململانیەکانی نێودەولەتیە نێچیرڤان بارزانی ئەندازیاری دروستکەری خاڵی ھاوبەشی سیاسی و ئابوری و ئاسایش و ھاوسەنگی ھێزو خاڵی ھاوبەشی بەرژەوەندیە نێو دەوڵەتیەکان دەبێت لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، ئەمەش لەداھاتوودا ئاماژەکانی لەسەر لیدوانی سیاسیەکان لەئیستاوە دەبێستریت بۆ داھاتووی سەرۆکایەتی ھەرێم تەنھا ھێزە شیعی و سونیەکانی عیراقیش بەکاندید کاندیدکردنی نێچیرڤان بارزانی دلخۆشن بەپراکماتیکی و داینامێکی میانڕەوی سیاسی پیناسە دەژەن بۆ کۆژاندنەوەی ئاگری گەرمی سیاسی، بۆیەکەسایەتی نێچیرڤان بارزانی لەداھاتوودا لەسەر ئاستی دبلۆماتی نێودەوڵەتی لەسەرکایەتی ھەرێم دا ھەرێم بەرەو قۆناغی بەخشەیەکی بەھیزی کرانەوەی دبلۆماتی دەبات کەھەرێمی کوردستان لەبەردەم دەسکەوتی بەھیزی سیاسی ئابوری دا دەبێنریت.