بنەماڵەی بارزانی وەک دامەزراوەیەکی نەتەوەیی

بنەماڵەی بارزانی وەک دامەزراوەیەکی نەتەوەیی
دانێشتن لەلای ڕاستى و لاى چەپی جەنابی سەرۆک بارزانی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی ئاماژەیەکی دەستپێکی بەھێزە، مسیجیکی ئاماژەپێکراویشە لەسەر ئاستی ناوەخۆ و ھەریمی، عيراقدا، کاندید کردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی ھەرێم و مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکی حکومەت ئەوبوعدە عقلە سیاسیە بریاری لێ دەدات کە ھەلگری ئەزموونە مێژوویەو تجروبە مێژووییە کەبەسەختی ھەورازوو نشێوی قورسی سیاسی و ھاوکێشەکاندا تێپەریووە، کەئەویش دووربێنی و کارێزمایی سەرۆک و ڕابەڕی مێژووی نەتەوەیی و مەرجەعی باڵای سیاسی کوردستان سەرۆک مسعود بارزانیە، کەبنەماڵەی بارزان لەدابەش بوونی ئەداو مھامی سیاسی نەیەوەیی دا وەک دامەزراوەیەکی نەتەوەیی و سیاسی ڕۆڵی گرێنگی مێژوویان بێنوە لەبەدەستھێنانی دەسکەوتی سیاسی و حکومی و ئەمنی و ئارامی و سەقامگیری وئاوادانی و پاراستنی خاک نەتەوەی کورد لەشکست و سەرکەوتن ھەلگری مھامی ئەم دامەزراوە نەتەوەییە بووین و لەمسولیەتی مێژووی ڕایان نەکردووە لەدەسکەوت و سەروەری دا خۆیان بەنائی ھەژموون و سەرکەوتنەکان بووین لەعەقلی ئەندازەیی سیاسی و جڤاکی دروستکەری سەرکەوتنەکانن بەڵام ھەمێشە لەسەرکەوتنەکان دا شکۆیان بەتاکی کوردی بەخشیوە و ئاماژەیان بەخۆڕاگری کۆمەلگای کوردی کردووە ئەمەش یەکیکە لەسیفەتە جوان و گرینگەکانی سەکردایەتی و ئیرادەو خۆڕاگری و باوەڕی بوونی کوردبوون کەئەم بنەماڵەیە لەھزری دامەزراوە بوونیان خوینەوەیەکی واویعیانەیان بۆ کردووە تیروانینی عەقیدەیی لەئەدای بەردەوامی بۆ گەیشتن بەدەوڵەت بوون، توانیویانە ئاین و کوردبوون لەعەقیدەی بروابوونی نەتەوەدا لەھێڵی ستراتیژی دا درێژە پێ بدەن ولەکلتوری بارزانەوە بۆ نوێ بوونەوە و خۆ گۆنجاندنی ڕەوڕەوەی بەرەپێشچوونی جڤاکی دا پێشەنگی یاسای جڤاکی و سیاسی و پارستنی ئاینی بووین،بۆیە دۆژمنان لەدوو دەساڵی ڕابردوو دا بۆ دژایەتی کردنی بنەماڵەی بارزانی پارتیان کردە ئامانج تاشکست بە بنەماڵەیە بێنن بەڵام کەزانیان سەرکەوتوو نابن ئەمجارە ڕاستەخۆ بەھۆی حیزبەکانی باشوور ئەو قوتبانەیان کردە ئامانج لەبنەماڵەی بارزان ئەویش جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بوو دەرئەنجامی دژایەتی کردن بۆ نەمانی بنەماڵەی بارزان کە ھاتەرێب و ھاوسەنگە بەنەمانی کوردبوون دەرئەنجامی خیانەتی١٦ی ئۆکتوبەری لێکەوتەوە بەھاوکاری تاقمی خیانەتکاری١٦ی ئۆکتوبەر،دوای خیانەتی ١٦ی ئوکتوبەر دامەزراوەی نەتەوەیی بنەماڵەی بارزانی بەقێادەی سەرۆک مسعود بارزانی کەخاوەنی ڕئفراندووم بوو سەرکردایەتی دبلۆماتی نێچیرڤان بارزانی و عەقڵی سیاسی و ستراتێژی ئەمنی مەسرور بارزانی ھەرێمی کوردستانیان لەناوچوون پاراست ئەمەش پاش ئەوەی نێچیرڤان بارزانی جێھانی دبلۆماتی گەڕاندوە بۆ ھەولێری پایتەخت،ئەمەش واقیعیکی ئیرادەو ھێزی بنەماڵەی بارزان بوو کەبۆ جێھانیان سەڵماند لەناوچوونی ئەوان یەکسانە بەناوچوونی کورد وەلەناچوونی کوردێش یەکسانە بەناوچوونی بنەماڵەی بارزان، دەرئەنجام ێش روون دەرکەوت لەھەلبژاردنی پەرلەمسنی عیراق و ھەرێمی کوردستان پارتی وبارزانی حیزبی یەکەم بوون لەھاوکێشەکاندا لەعیراق و کوردستان، کاندید کردنی جەنابی مەسرور بارزانی بۆ سەرۆکی حکومەت لەم قۆناغەدا ئاماژەی ھێزی دروشمی پارتیە لەبانگھێشەی ھەلبژاردندا کە ئاماژەی بۆ دەکرد لەپێناو بونیات نانیکی کوردستانێکی بەھێزدا لەڕووی ئارامی و چەسپاندنی دەستوورو تەواوکردنی بەرنامەی کاری دەوڵەتداری نێچیرڤان بارزانی لەجوارساڵی داھاتوودا بۆ نەھێشتنی فەوزای سیاسی لەپەنا ناوی دیموکراتی داوە نەھێشتنی ئەودووفاقە سیاسیەی حێزبەکانی کوردستان کەئەنجامێان دەدا لەحکومەت بەشدار بوون و لەدژی حکومەتیش ئۆپۆسزیۆن بوون، پارتی ئەم جارە بۆ ئارامی و سەقامگیری برەودان بۆ بەرەوپێشچوونی بژێوی ھاوڵاتیانی کوردستان ئامانجی چەسپاندنی یاساو و سەقامگیری و ئاسایشی سیاسی و کۆمەڵایەتیە جارێکی تر مەجالی بۆشایی سیاسی نادات بۆ ئەنجام شانی دووفاقی سیاسی لایەنەکان یەک تیم لەحکومەت لەپێناو دروست کردنی ئەو کەشە سیاسیە ئارامیە تەکلێفی جەنابی مەسرور بارزانی کردووە بۆ ئەم مھامە، وە تەکلێف کردنی جەنابی نێچیرڤان بارزانیش بۆ سەرۆکی ھەرێم لەلایەن سەرۆک مسعود بارزانی ئاماژەیھێزی کاریزمای سەرکەوتوانەی دبلۆماتی نێچیرڤان بارزانیە لەئەدای مھامی دەوڵەتداری و دبلۆماتی بۆ تەواوکردنی مھامی ڕێفراندووم و کرانەوەیەکی بەھێزی دبلۆماتی ھەرێمی کوردستان لەسەر دەستی نێچیرڤان بارزانی بۆئایندەی کوردستان، کەئەمە وەڵامی سەرۆک و مەرجعی باڵای کوردستانە بۆ نەیاران و دۆژمنانی کوردکەپڕۆژەی سەربەخۆیی وئارامی و ئاوادانی دبلۆماتی لەلایەن بنەماڵەی بارزانی وەک دامەزراوەیەکی نەتەوەیی پشت ئەستور بەمتمانەو خۆڕاگری گەلی کوردستان وە بڕاوابوونیان بەوەحدەی فکری ڕیبازی بارزانی بەردەوامی ھەیە تاگەیشتن بەدەوڵەت بوون.
Top