دوای ئەوەی بارزانی دەستی لەسەرۆکایەتی ھەریم کشاندەوە، ھەرزەکارە سیاسیەکانی باشوور ھەلدەپەرین لەگەڵ نەیارە کوردە تەقلیدیەکان وایان وینادەکرد بۆ دڵخۆشی دڵدانەوەی خۆیان کە عەھدی بارزانی لەشانوی سیاسی خۆری ئاوا بوبێت وجارێکی تر بارزانی ناتوانێت بەشداری بڕیاڕی سیاسی ھەرێم بێت،کالفامێ سیاسی کالفامەکان لەوەدابوو لەئاوازی عەبادی ھەلدەپەرین دەیانگووت بارزانی دەدەینە دادگاو بگرە زیندی ئەبدەی و یا پەتی سێدارەشیان بۆ حازر کردبوو بەتۆمەتی ئینفسالی، دۆژمنانی کورد لەسەرکێشی بارزانی تێگەیشتوون لەسەر پرسە نەتەوەیەکان و دەزانن بوعدو قوڵایی کاریزمای سەرۆک بارزانی زۆر لەوەقولترە لەلایی کوردان کە ئەم کالفامانەی سلیمانی بەچەواشەکاری وینەو وینای خەیالیان بۆ دروست دەکرد لەمیدکاندا، بۆیە بارزانی دوای ١٦ی ئۆکتوبەر بی دەنگی لەلایەن بەغداو ناوچە جیگای ھەلوەستەو سەرەنج بوو لەھەلبژاردنی پەرلەمانی عیراقی دا سەرۆک بارزانی بەشداری ھەلمەتی ھەلبژاردنی نەکرد بۆ پارتی لێگەڕا حیزبی یەکەمی عیراق دەرچوو بەنتیجە لەھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش بەھەمان شێوە، بۆ بەریتانیا و ئیران وعیراق وناوچەکەی ڕوون ئەوحقیقەتەی پێ نێشان دان کە بارزانی مەرجەعی سیاسی نەتەوەیەکە نەک ھەرێمیک،فاتحە خوێندن بۆ لەناو بردنی بارزانی وپارتی خەێاڵ پڵاوی تاقمی ٦٦و١٦ی ئۆکتوبەرە کەئیستا لەھاوکێشەکاندا ووجوودیان نیە،سەردانی ئەمڕۆی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا داوی کۆ بوو نەوەکانی بەغدابۆ نەجەف،واتاو گرینگی لەوەدایە بارزانی خاوەنی بڕیارو و بڕیادەری پرۆسەی سیاسی عیراقە لەسەر ئاستی ناوچەکە بی بارزانی پرۆسەی سیاسی عیراق ھێڵی سەرکەوتنی بۆ دروست نابێت بەتایبەتی لەداھاتوویەکی نزێکدا عیراق لەبەردەم گەرەترین ھەرەشەی تیروری و ئەمن و ئاسایشی دایە لەموسڵ وکەرکوک بۆیە دەبێت حکومەتی بەغدا داواکاریەکانی بارزانی جی بەجی بکات و کێشەکانی ھەولیر لەگەڵ بارزانی بۆ جی بەجی بەکردنی مادەی ١٤٠و بوودجەی ھەریمی کوردستان و بودجەی پیشمەرگەو تەواوی ئەو کێشانەی حکومەتی مالیکی و عەبادی گرفتیان بۆ دروست دەکرد، ئەمرکیەکان زۆر ئەم سەردانەی بارزانیان لائامانج بوو بۆ لێک نزیکردنەوەی ھەولیر و بەغدا چونکە ئەجندای داھاتووی ئەمریکا دەبێنین تحجیمی قەبارەی حشدی شەعبی دەکا لیرە و لەوی بەفرۆکەکانی لیان دەدات ئەمەش ئاماژەیەکەئەمریکا بۆ لیدان و بڕینی دەستی ئیران و تیرور چوارساڵی ئارامی دوور لەکێشەی دەویت لەنێوان ھەولێر بەغدا چوونکە بۆریە نەوتیەکانی کەرکوک و موسڵ ناوچەكە لەژێر ھەرشەی لێدانی داعش دان گومان دەکریت لەنزیکتەین کات موسل و کەرکوکیش بکەویتەوە دەست داعش، بۆیە چوونی بارزانی ئەم جارە بۆ بەغدا دەرئەنجامەکانی دواتر زۆرقورس لەسەرھاوکیشەکان دیار دەکەون کەسەنگی سیاسی و کاریزمابوونی بارزانی لەناوچەکەو کوردستان دا زۆر لەوە قورسترە ھەندێک کالفامی سیاسی سلیمانی و بەغدا بتوانن یاری سیاسی لەگەڵ دا بکەن، بارزانی ئەو سەرۆکەیە یاری سیاسی لەنیوەندی بریارەسیاسیە جیھانیەکان دەکات.