دۆشاو پاشای حیزبەکانی سلیمانی لەبەشداری کابینەی نۆدا

دۆشاو پاشای حیزبەکانی سلیمانی لەبەشداری کابینەی نۆدا
ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی سەردانی سلیمانی کرد بۆقسەکردن لەسەر بەشداری کردنی یەکیتی و گۆڕان لەکابینەی تازەی حکومەت، لێدوانی ووتەبێژی پارتی روون باسی لەرۆئیای پارتی کرد بۆ چۆنیەتی بەشداری پێکردنی لایەنەکان یەکیتی زوو بەشداری خۆی ڕاگەیاندووە و پارتی ویستی خۆی بەرامبەر گۆڕان دەربڕیوە بۆ بەشداری کردنیان لەحکومەتی تازە، ئەوەی پرسیارە لێرەدا ئەوەیە زانیمان پارتی بەھێزی زۆرینە بەپی ئیستقحاقی زۆرینەی کورسی پەرلەمان دەبێت ئەم ئەم موبادەرەیە بکات بۆ تشکیل کردنی حکومەت چونکە حیزبی براوەیە لەرووی یاسایەوەش ھەر حیزبی براوە لەپەرلەمان تشکیلی کابینەی تازەی پی دەسپیردریت، بەڵام لێرەدا وەڵامی ئەو پرسیارەی دەنگدەرانی یەکیتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و ئەم لایانەی دوینی ھەراجی دۆشاو پاشایان دەکردلەبەردەم سەرای ئازادی دژی حکومەت پارتی ئەمڕۆ دەستیکان لەپاشە بەرامبەردەنگدەرانتان دەستێکیشیان لەپیشە بۆ بەشاریکردنیان بەم حەجم و ریژەیەنزمەی بەرامبەر پارتی ھەیانە، پارتی بەو تیرەی ھەلی دا لەھەلبژاردن ئامانجی خۆی پێکا بەڵام لایەنەکانی تر باش لەوە تێگەیشتوون بەرامبەر ئەم تیرەی پارتی زۆر شپرزە دیارکەوتوون ترسیان لەبەشداری کابینەی تازەی نێچیرڤان بارزانی تووشی ئەم واقیعە دەبنەوە ئەمجارە دەرفەتی ھەلپەرینیان نامێنێت بەناوی ئۆپۆسیزیۆن یان لەکابینەی نێچیرڤان بارزانی دەبن یا لەدەرەوەی کابینەی نۆ دەبن لەم حالەتەش دا گەر بەشداری بکەن لەحکومەت ێەم گەوجابدن و درۆبکە درۆبکە تا بروا بەخۆت دەکەی دەستی نیفاقی سیاسیان کەشف دەبێت، گەر بەشداریش نەکەن لەکابینەی تازە ئەم جارە دەبێیت شەرعی خۆیان لەگەڵ یەکیتی بکەن لە سلیمانی چۆنکە چوار ساڵی داھاتووی کابینەی تازە کەنێچیرڤان بارزانی سەرکردایەتی دەکات وەک لەڕابردوو نێچیرڤانمان بینووە وەک مەکینەی ئەڵمانی وەستانی نیە لەکارکردن و خزمەت کردن و پازدان بەسەر قۆناغە سەختەکانی روو بەرووی حکومەت دێت، بۆیە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو گویبیست و بینەری ئەولیدوانە جوراو جۆرانە بووین لەماوەی ٤٨کاتژمیر دا ٨لیدوانی مەکتەبی سیاسی و کەسانی تری سەرکردایەتی و مەکتەبەکانی تری یەکیتی بووین سەبارەت بەچۆنیەتی بەشداریکردنی لەحکومەت، گۆڕانیش حەزی ڕاستەقینەی ھەیە بۆ بەشداریکردن لەحکومەت بەڵام لەترسی دەنگدەرانی و ێەوشکستەی ڕووبەڕووی ھاتووە لەناوەخۆیدا ناویریت بویرانە بڵیت بەشداری دەکەم دەڵیت کەبەشداربم کاندیدم ھەیە بۆ جێگری سەرۆک وەزیران، لەم ئاڵەتەشدا پارتی دەیەویت ئەمجارە دوو جیگری سەرۆک وەزیران ھەبێت بەڵام گەر لەنیوان گۆڕان و یەکیتی یەکیان دەبێت ببەن بەجێگری نێچیرڤان بارزانی چۆنکە بەپی ئەو دەنگۆیەی ھەیە ئەمجارە جێگریکی سەرۆک وەزیرانی حکومەت دەدریت بە تورکمان،لەم حاڵەتەش دا حساباتی ئەمجارەی حکومەتی تازە وەک چۆن پارتی لەھەلەلبژاردن ئاماژەی بۆ دەکرد نەخشەیەکی تازەی سیاسی دینیە ئاراوە نەخشەی ڕابردووی سیاسی ھەریم دەگۆڕین لەھاوکیشەکاندا ئەم گۆڕانکاریەی پارتی ڕوونە چۆن وەعدی بەدەنگدەرانی داوە بەم شیوەیە ھەنگاوی بۆ ھەلدەگریت،بۆیە لەگەڵ ڕاگەیاندنی تازەی کابینەی نۆی نێچیرڤان بارزانی ،ئەوە دەبینین لەسلیمانی قەیرانی ناوەخۆی یەکیتی قوولتر دەبیتەوە گۆڕانیش رووبەرووی قەیرانی زیاتری سیاسی دەبیتەوە فشاری یەکیتی لەسەر زیاتر دەبێت دۆشاو پاشای ئەم لایەنانە بازاریان رووبەیەکتر گەرمتر دەبێتەوە دەبێت چاوەری رەحمەتی علی باپیر بن لەخەونیکی تازەی دا یەکیتی و گۆڕان ویەکگرتوو ببات بۆ مەجلیسی خودا کاڵەک و شوتی بخۆن و٧٢و فریشتە بەدەوریان ھاتووچۆ بکات.
Top