تیمی ئەم جارەی حکومەتی نێچیرڤان بارزانی

تیمی ئەم جارەی حکومەتی نێچیرڤان بارزانی
ھەلبژاردنی پەرلەمانی ھەریمی کوردستان نەخشەی ریژەیی پەرلەمانی کوردستانی گۆڕی لەنێوان ھێزە سیاسیەکانی کوردستان، قۆناغێکی تازەی ھێنا بەردەم بیرو ھزرو بینینی دەنگدەرانی پارتە سیاسیەکانی کوردستان دەرئەنجامی زۆرینەی کورسیەکانی پاتی دیموکراتی کوردستان بەرێژەی ٤٥ کورسی پەرلەمانی رای گشتی خستوتە بەردەم ئەم پرسیارە نەخشەی سیاسی کوردستان و دروستکردنی کابینەی تازەی حکومەتی ھەریم چۆن دەبێت، هەمووان دەزانن پارتی پەیژەری فیفتی بەفیفتی ئەمجارە شکاندووە و ناگەرێتەوە بۆ ئەم چوارگۆشەیەش کەلەڕابردوو گۆڕان و یەکگرتوو کۆمەڵ و یەکیتی لەھەولیر بەشداربوون لەحکومەت لەسلیمانیش دژی حکومەت ھەلدەپەرین و بەرگی موزەیەفی ئۆپۆسیزێۆنیان بەخۆیان داپۆشی بوو شەقامی کوردی ڕۆژانە چەواشە دەکرا کەخۆشیان لەقوڵایی گەندەڵی عەقڵی سیاسی و جڤاکی و ئیداری حیزبی خۆیان دابوون، بۆیە ئەمجارە ھەموو ھیزە سیاسیەکانی باشوور لەوە تیگەیشتوون تەرجومەی حکومەتی نێچیرڤان بارزانی خودی فەلسەفەی نێچیرڤان بارزانیە بۆ کابینەی دەسەلات یا لەو تیمەی حکومەت دا بەردەوام دەبن بەپی حەجم قەبارەی سیاسیتان بەریژەی دەنگدەرانتان یا لەدەرەوەی حکومەت ئۆپۆسیزیۆنێک دەبن بۆدیاری کردبی خاڵە لاوازەکانی حکومەت و رەنگی جوانی دیموکراتیەت بەحکومەت و پەرلەمان دەدەن نەک ھاشوھوش و موھاتەرات و موزایدەی سیاسی، کەببیتە ھۆی ئەوەی کەھەر رۆژە لەقولایی قەیرانی حیزبی و ئینشقاقاتی حیزبوونی سلیمانی ھەرزەکاریک بەناوی بازرگان ببیتە سیاسی و رۆژانە حقدو کینەو ژەھر برژینتە شەقامی کوردی ئاشتی کۆمەلایەتی تێک بدات، بۆیە ئەم حیزب و ھیزە سیاسیانە باش دەزانن ئەمجارە ھئچ بۆشایەک لەنەخشەتازەیە نیە بۆئەوەی بەناوی ئۆپۆسێزێۆن تەپل و زورنای بۆ لیدەن باش لەوە تیگەیشتوون تیمی ئەمجارەی حکومەتی نێچیرڤان بارزانی لەو نەخشە
ریگایە بەرنامەی حکومەت خۆی دەدۆزیتەوە دەستی نیفاقی سیاسیان کەشف دەبێت وەک بلقی سەرئاو لەم چوار سالە دەتەقن لەبەردەم نێچیرڤان بارزانی یان دەبێت جانتا ھەلگری نێچیرڤان بن یادەبیت خزمەتکاری خەڵک بن بۆپێشکەش کردنی خزمەتی گشتی، نەک پەکخستنی پرۆسەی سیاسی و لەمپەر دروستکردن بۆ حکومەت، ترجومەی نێچیرڤان بارزانی ھەر نێچیرڤانە بۆ حکومەتیکی تازەی بەھێز.
Top