شۆرشی ئیسلامی کۆماری عەمامە بەسەرەکانی ئیران لە دەستپێکی شۆرشەوە بەقیادەی خومەینی درۆشمی مەرگ بەر ئەمریکا سەرووی چل ساڵە ئەم دروشمە دەڵێتەوە ئەمریکا بە شەیتانی گەورە ناو دەبات، ئیران دوای رووخانی رژیمی عیراق و بەهاری عەرەبی لەسەر خاکی سوریاو عیراق و لوبنان و یەمەن ناڕاستەوخۆ شەڕی شۆرشی ئیسلامی لەدروستکردنی هیلالی شیعی دەکات، ئەم دۆسیەش لەلایەن خودی رابەڕی کۆماری ئیسلامی خامەنەیی سەربەرشتی دەکرێت بەقیادەی قاسم سولیمانی سوپای قودس و جەنرالەکانی تری، سزاکانی ئیران ئاماژەن بۆ ئەوە دونالد ترامپ لەویلایەتی خۆیدا کردەی سەربازی بەکاربێنیت دژی ئیران، ستراتیژیەتی ئەمریکا بۆ دروستکردنی هێلی ئارام لەرۆژ هەڵاتی ناوین و جیهان بەنەمانی هەژموونی دەوڵەتی شیعە بەئامانج دەگریت چوونکە کۆماری ئیسلامی ئیرانی ناوەندی دروستکردنی پشتگیری تیرورزمی جیهانیە وە ساڵانە لەقوم ٦٠هەزار قوتابای قوتابخانەی مەزهەبی رادیکالیەت وەبەردێهینت، ئەمەش جوگرافیایەکی ترسناکی هیزی تیرورزمیە لەجیهان، ئیران لەئەفغانستان و پاکستان و بازبەنی نەخشەی دروستکەری تیرورزمیەوە نزیکە بۆیە ئیران ناوەندیکی دورستکریی چابخانەی تیرورزمیە لەئیستاو لەنەمانی رژیمی ئیران دا ئەمە مەترسیەکانی ئیرانە، بەڵام ئیران لەگەڵ سزاکانی ئەمریکا ستراتیژیەتی حیران بۆ خۆراگرتن و دریژەدان بەمانەوەی شەڕەکە لەسەرخاکی عیراق و سلیمانی و پاریزگای کەرکوک و سلیمانی دەکات.