پاش ئەوەی پارتی حیزبی یەکەمی براوەی خولی ئەمجارەی پەرلەمانی عیراق و هەریمی کوردستان بوو، ئەمە وەڵامێکی سەرکووتوانەو جەرگ بڕی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بۆ ئەو هێزەنەیارە عیراقیانەو هیزە کوردیانەی باشوور کەپێش ۱٦ی ئۆکتۆبەر و دوای ۱٦ی ئۆکتۆبەر لەژووری عملیاتی ئۆپراسیۆنی ۱٦ی ئۆکتوبەر بۆ لەناوبردنی پارتی کۆببونەوە و خۆیان حازر کردبوو فاتیحە بۆلەناو باردنی پارتی بخوینن، بەڵام سەرکەوتنی سەربازی پارتی لەپردی و سیحلاو خیتابی نەتەوەیی پارتی لەئەدایی سیاسیدا دەنگی کوردبوونی لەسندوقی دەنگدان دا بەسەرکەوتوویی لەسەر ئەم هێڵە نەتەوەییە لەخۆیی کۆکردەوە بوو بەحیزبی یەکەمی سەرکووتوی سەربەخۆ خوازانی کوردستان، ئەمەش وایکرد متمانەو بڕاویی تاکی کورد بەرەو ڕووی پارتی سیاسەتی سەرکەوتوانەی سەرۆکی حکومەت نێچیرڤان بارزانی زیاتر بکات لەڕابردووی ئەدای دەولەتداری داو دەربازکردنی هەریم لەدووایی ۱٦ی ئۆکتۆبەر لەسەرئاستی هەریمی و نیودەوڵەتی لەڕووی ئابوری و سیاسی و جڤاکی وسەربازی کەتاکو ئیستا کەسی یەکەمی بریاردەری هەریمە لەدووای وەرگرتنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەریم،سەرکەوتنی ئەدای سیاسی و سەرکردایەتی نێچیرڤان بارزانی لەم پێگەیەدا ئەم عقڵەکاریزمایە دەوڵەتداریە بویتەجێگای چاوی سیاسی عیراقو هەریم کەهەموو هیزە سیاسیەکانی عیراق و هەریم فۆکسی سیاسیان لەسەر جولە هەنگاوەکانی نێچیرڤان بارزانیە بەتایبەتی هیزەسیاسیەکانی هەریمی کوردستانی خستوتە ترس و دڵەڕاوکیکی سیاسی ؟چونکەدەزانن لەو پیلانگیریەی ڕابردوویان شکستیان هیناوە ئیستاپێگەو موقیعیەتی سیاسی پارتی لەلوتکەی شرعیەت و مشروعیەتی هیزی سیاسی دایە،هەریمی کوردستانی خستە قۆناغیکی نووی گۆڕانکاری نەخشەی سیاسی تازە لەسەر ئاستی عیراق و نیو دەوڵەتی وناوەخۆیی هەریمی کوردستان،وەک چۆن لەدرۆشمی هەلبژاردندابانگهێشەی بونیاتنانیکی کوردستانی بەهێزی دەکرد،ئەمەش واقیعی ڕەوڕەوەی نێچیرڤان بارزانی دەبێت لەکابینەی تازەدا،ترسی هیزە سیاسیەکانی کودستان لەم کابینەتازەی نێچیرڤان بارزانی سەرکردایەتی دەکات،لەوەدا خۆی دەبێنیتەوە هێزی بەرزی سەرۆکی حکومەت بارزانی لەڕیژەی کورسی پەرلەمانی هەریم بۆ دروستکردنی کابینەی تازە بۆ بونیاتنانیکی کوردستانی بەهێز لەگەڵ نزمی و لاوازی هێزی حیزبەکانی کوردستان لەحەجم وپیگەیاندا مەودایەکی زۆر جیاوازو فراوانی هەیە هەر بۆیەش دەبێنین یەکیتی لیدوانی سیاسی لەکۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و لیدوانی ڕۆژانەی دا تووشی لیدوانی جوراو جۆری سیاسی بووە لەنیو هیستریایەکی سیاسی ڕۆژانەدا دەژێت،یەکیتی دەزانێت کارتەسیاسەکانی کەلەبۆسەی سیاسیدای دژی پارتی بەکاری دەهێنا هەموو کارتەکانی لەدەست دا سووتاوەچیتر ناتوانێت ئەو یاریە سیاسی سیخوریانە بکات بە پاڵپشتی هێزی ئیقلیمی و نیو دەوڵەتی ،یاری بەچارەنووسی گەلیکی مەزڵومی وەک هەریمی کوردستان بکات،قوباد تالەبانی باش لەئاستی دبلوماسی و عقلیەتی سەرکەوتوانەی سیاسی و حەدی بوونی نێچیرڤان بارزانی تی دەگات کاری لەگەڵ کردووە باش لەوە تی دەگات دەولەتمەدار بارزانی تیرازی قورسی سیاسیە لەبڕیارە چارەنوس سازەکاندا،بۆیە قوباد تالەبانی لەلیدوانەکانیدا زۆر نەرم نەبرەی دەنگی سیاسی خۆیی وینا دەکات و دەری دەبڕیت تا ڕەزامەندی نێچیرڤان بارزانی بەدەست بهێنیتەوە بۆ ئەوەی بیکاتەوە بەجیگری سەرۆک وەزیرانی هەریم،بەڵام قوباد تالەبانیو مەکتەبی سیاسی یەکیتی تاکو ئیستا نەیاتوانیوە تعریفی هیزی دیموکراسی بەخۆیان تعریف بکەن و هەر لەخەون و خەیاڵی پڵاوی هێزی دووەمی خۆیاندا دەژین ناتوانن هەزمی شکستی دەنگی سندوقی هەلبژاردن بکەن ئەمەش یەکتی خستوتە دۆخێک کە وەک هێزیکی دوور لەدیموکراتی وەسفی خۆیانی پی دەکەن هەدوو لیدوانی مەلا بەختیارو باڤل تالەبانی ئەوە پشت راستدەکەنەوە کەدەڵین دەنگیش نەهێنین هیزی دووەمین لەکودستان،ترسی یەکیتی و هیزە سیاسیەکان لەکابینەی تازەی حکومەتی نیچیرڤان بارزانی نازانن لەچ کەنالێکەوە داخلی گفتوگۆی دروستکردنی کابینەی تازەی حکومەتی نیچیرڤان بارزانی بن لەگەڵ پارتی و نیچیرڤان بارزانی دەزانن لەبەردەمی ڕەحمەتی حیکمەتی ناز هەلگرتنی نیچیرڤان بارزانی دان بۆیە تا متمانەی سیاسی لەدەست نەدەن باس لەشەراکەتی ڕاستەقینە دەکەن دەزانن رووبەرووی دۆڕانیکی سیاسی بوینەوە لەتحجیمی سیاسی خۆیاندا دەژین دەبێت چاوەڕی ڕەحمی پارتی و نێچیرڤان بارزانی بن لەکابینەی تازەی حکومەت داهاتووش بەم نزیکانە ئەم ڕاستیە دەخاتە ڕوو لەشانوی دروستکردنی حکومەتی تازە.