بۆ هەموو حەز بەدیدارو مەجلیسی نێچیرڤان بارزانی دەکەن؟
October 30, 2018
وتار و بیروڕا
مام هەژار لەکتێبی "چێشتی مجیور"، نوسیویەتی و دەڵێت: بۆیە من مەجلیسی مەلاموستەفام هەڵبژارد تا بەکەرامەتەوە بژێیم. مام جهلال تاڵەبانی کەلەژیان دامابوو لەلێدوانێكى بۆ کەناڵی جزیرەی عەرهبى ووتی" گەورەترین هەڵەی ژیانم ئەوەبوو لەژێر فەرمانی مەلاموستەفای بارزانی نەمر دەرچووم". دوای دامهزراندنی بزووتنهوهی گۆڕان کاتێک سەرۆک مسعود بارزانی چوو بۆ سولێمانی به نەوشیروان موستەفایان ووت سەرۆک بارزانی دێت بۆ دیدارت نهوشیروان ووتی ئەوەشەڕەفێکی گەورەیە هەڵۆ یەک جار لەسەر داری بەرز دەنیشێتەوە، بۆیە نەوشیروان دواتر هەر لە گردەکە تا سەری بڵند بەمونیکایەک چوو بۆ سەری بڵند بۆ لایی سەرۆک مسعود بارزانی، قوبادتاڵەبانی لەکەناڵی جەزیرە دهڵێت: کاک نێچیرڤان و بەندە نەبا هەرێم لەبەین دەچوو، ئەم قسەیهی قوباد تاڵەبانی شکۆ و مجلیسی نێچیرڤان بارزانیە کە مام هەژار دەڵێت بۆیە ئەم مجلیسەم هەڵبژارد. قوباديش کە لەمجلیسی نێچیرڤان بارزانی دا حزوری هەبوو دەیزانی چۆن بوو چ ئاستێکی مقام و مقالی سیاسی دابوو.
حسن عەلەوی سیاسەتمەداری عەرەبی عێراقی سەبارەت بەنێچیرڤان بارزانی دەڵێت" نێچیرڤان كەسایەتی ئارامی سیاسیە لەهەرێم و ناوچەکە کوژێنەرەوەی ئاگری گەرمی سیاسیە، هێمن و سەرکەوتووه، بۆیهش نێچیرڤان بارزانی لەهەرێم و عێراق بەسەرکەوتووترین چاوی سیاسی دادەنرێت". حسن عەلەوی دەشڵێت: من نێچیرڤان بارزانی ناناسم چونکە لەجیلی سیاسی من نەبووە، بەڵام دەتوانم بڵێم سەرکەوتوترین گەنجی سیاسیە لەناوچەکە وەک عقلی سیاسی سەردەم هەژمار دەکریت.
بۆیە گەر خوێنەوە بۆ ئەو کابینانەی حکومەتی هەرێم بکرێت کە نێچیرڤان بارزانی تێدا سەرۆکی حکومەت بووە زۆرترین دەسکەوتی دبلۆماتی سیاسی و ئابوری و هەیبەتی دەوڵەتداری بەخۆیهوه بینوە لەئەداو مهامی حکومەتداری رۆژانە، چونکە مجلیسی نێچرڤان بارزانی شوێنی هەموو هێزو حیزبە سیاسیەکانی تیدا جێگابویتەوە نێچیرڤان بارزانی بڕوای بەیەک تیمی کاری سیاسی و حکومداری هەیە، بۆیە ئەوەی نێچیرڤان بارزانی بناسی و کاری لەگەڵ کردبێت دەزانی مجلیسی بارزانی سهرۆكوهزیر مجلیسی شکۆداری و شکۆ بەخشینە، ههر ئهمهشهوای كردووه كه هەمووان حەزدەکەن بەدیداری دهوڵهتمهدار نێچیرڤان بارزانی بگەن.