بۆ..شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سیوی خیانەت دووسێوی باخەڵەنەک چوار

بۆ..شاناز ئیبراهیم ئەحمەد  سیوی خیانەت دووسێوی باخەڵەنەک چوار

ببورە خانمەکەی دەباشان کە هەمووساتێک کەخەون بەدەسەڵات و بڕیارەوە دەبێنی لەخەوی پووچی خیانەت و پیلانگیری خەبەرت دەبیتەوە ،لەڕاچلەکاندنی خیانەتان سێوەکانی باخەڵی خۆتان بۆ کۆ ناکریتەوە ،کەلەکەرکوک ئەم سیوانەتان خستە سەر سفرەی خوانی ئامادە کراوی حەشد و پاسدار ،روو سوورانە لەگەلیان هەل هەلەو هەلپەرین و دەبکەی عەربیتان دەکوتی بۆ پیشوازی،دەزانم بێرت چوو بووە بۆیە خەوی ئەمڕۆی خیانەت لەمەست بوونت دا لە۱٦ی ئۆکتوبەرسیوەجوانەکانی کەرکوکت بێر چوبووە بۆیە ویستت ئەم ئابرۆچوون شەرەف تکانە بەچوار سیوەکە وەسف بکەی،خیانەتی جوانی خۆتان ئەم دووسیوە جوانەی کەرکوک کە شانازیتان پیوە دەکردوقودسەکەی مام بوو، زۆر خۆفرۆشانە رادەستی نیو پەنچەکانی هادی عامری و کریم نوری ئەبومهدی مهندس و ئەبو ئیزراعیل و حسن پلایس و قاسم سولیمانی کرد وەک یەکەم شەوی سووری ۱٦ی ئۆکتوبەر لەزیافەتی بەخیر هینای ئەمانەبوون ،ئەمجارەش دیسان دەزانم بیرت چوتەوە دەمەویت ساڵیک بەر لەئیستات بیر بینمەوە ئەو سیوەی ڕیرەوی دونیاو قیامەتی گۆڕی چوار سیو نەبوو دوو دانەسیوی باخەڵی سینگی کەرکوک بوو کەفرۆشتان خەم ساردانە خوینی گەنجی کوردتان لەجووت سیوی باخەڵی سینگی کەرکوک فرۆشت .ئەمجارەش دەمەویت پردی و سیحلات بیر بینمەوە بۆئەوەی بزانی ئەوەی ڕیرەویکوردستانی گۆری کالفامی هەرزان فروشتنی ئیوە بوو بەڵام ئەو پەنجانەی کەئیوە ڕاتان کیشا تا سیوی سینگی کەرکوک بکوشێت لەپردی و سحیلا پیشمەرگەی کوردستان بوو ئەم پەنچانەی بڕیەوە شکۆو شەرەفی بۆ کورد گەڕاندەوە شاناز خانم ئیستا زانیت سێوی خیانەت دووانە جووتی باخەڵی کەرکوک بوون ئیوە داتانە دەست حەشدو پاسدار چوار نەبوو،
Top