(یەکێتی و گەمەی نێودەوڵەتی)!

(یەکێتی و گەمەی نێودەوڵەتی)!
ئەوکاتانەی( دەوڵەتی ئێران) ڕێگە دەدەن بە (بارزانی و هاوڕێکانی) لە(کەرەج) درێژەبە خەباتی شۆڕشگێڕی بدەن،(ئێران و ئێراق و سووریاو تورکیا و بەریتانیا)ش لەوەتێدەگەن کە سەرهەڵدانەوەی شۆڕشی نەتەوەی کورد بڕیارێکی بڕاوەیەو هەر ڕوودەدات و هێزو توانای پێشتری شۆڕشی کوردیان لە سەردەستی (مەلامستەفای بارزان) و (شۆڕشی قازی )و ڕووداوە کانی ئەوکات بە ووردی دەخەنە ژێر (بیرو ڕاو لێکۆڵینەوە) وەو( پێکەوە بەهام ڕا) بیرۆکەی (نەمانی یەک بزووتنەوەی کوردی) لە ناو کورد دا دەکەنە (بەرنامەو ئامانجی خۆیان) و هەر ئەوکاتەی لە(کەرەج) داڵدەی بارزانی دەدەن لەدژی (سەدام)بیرلە داهاتووی( سی) ساڵی ئایندەی بزووتنەوەکە دەکەنەوەو هەوڵدەدەن لە ژێرەوە بە دەستی ناوخۆی (داری ئازادی کورد کلۆربکەن) و دێن بەناوی ماف و ئازادی و ژاوە ژاوی دیموکراسی و مافی بیرو ڕای جیاوازو فرەحیزبی ڕێک خراوێک درووست دەکەن کە(یەکێتی)یە.

کە پێوویستە ئەوەی خۆی بەکورد دەزانێ دووبارە لێکۆڵینەوە لە سەر چۆنێتی درووست بوون و هۆکارو بنەماکانی بکات تاوەکو بگاتەئەو دەرئەنجامەی درووست کردنی (یەکێتی) خۆڕسک نەبووە و بەدەستی ئێرانیزم و بەریتانیا خراوەتە کارخانەی دەستکردی سیاسی یانەوە لەدژی سەرهەڵبڕین و ئیفلیج کردنی شۆڕشە کانی کورد و بە جۆرێک پیتاندن بۆ ئەم( فایرۆسە شێرپەنجەییە) دەکەن کە بێ ئاگا و سەرمەست بە کوردایەتی و شۆڕشیشەوە تەنانەت(پارتی و بارزانی)یەکانیش تێدەکەوون و بە شۆڕشێکی خۆڕسکی کوردانە تەماشای دەکەن و تەنانەت بەڕکابەری سیاسی خۆشیانی دەزانن و مێژووش شایەتی ئەمەیە!

ئەوەی کێشەی سەرەکی ئەم ڕێک خراوەیە بۆکورد زۆرینە بەعەشقەوە کاری بۆدەکەن چوونکە هەرلەسەرەتای درووست بوونی یەوە بەکۆمەڵی ووتاری قەبەی کوردانە هاتۆتە ناوەوە کە هەست و سۆزی تاکی کوردی شۆڕشگێڕی بۆخۆی ڕاکێشاوەو بەهێزترین و خوێن گەرمترین لاوانی ساڵەکانی هەشتاکان لەخۆی کۆدەکاتەوەو دواتر فوودەکاتەسەریان و ناوی سەرکردەیان پێ دەبەخشێ کە بەڕاستی هەم شۆڕشگێڕبوون و هەم سەرکردەش!!!!!
ئەوەی لەم ڕێکخراوە کۆدەبێتەوە باشترین جۆری لایەنگری کوردە لەڕووی زانین و ڕۆشنبیری و ئازایەتی و کوردبوونەوە وەباشترین ناوچەی بزێوی کوردی لەڕووی سیاسی ومافەوە کە (سلێمانی)یە لە خۆی خڕدەکاتەوەو تەنانەت بە عەشقەوە بەرەو نەمانیان دەبات!!!!!!

بەڵام هەر ئەم دەستە ڕەشەی بووکەڵەی ڕێکخراوەکەی بەدەستە یەک بەیەکیان بە هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی خۆیان لەناودەبەن و لەکویا زانرابێت کەسێک پێگەی جەماوەری فراوان دەبێت دواڕۆژەکانی تەمەنیان بۆ چنیووەتەوە!

ئەمەجگە لەوەی بەناوی خەبات و شۆڕشەوە هەرە باشترین کەسەکانی (سلێمانی و کەرکوک)لەم ڕێکخراوە بەدڵ وبەگیان و بۆ بەرگری لە مافی نەتەوەکەیان دەچنە ڕیزەکانی ئەم ڕێکخراوە وەو هەرلەوێوە خوێنی گەرمیان بەباوەشی بەردی نیشتمان و دڵی ڕەشی جوڵێنەری ئەم ڕێکخراوە بەفیڕۆ دەچێت،جێگەی سەرنجە ئەم ڕێکخراوە بەدوو هۆکار جەماوەرو پێشمەرگەی لەخۆی کۆکردەوە
1_هاتوو هاواری سەربەخۆی و مافی کوردی نابۆیەوەو هەر دواتریش کە پێ یان لە ڕێگاکانی سەربەخۆی ومافەکانی کورد گیربوو (دەوڵەتی کوردیان ناونا خەونی شاعیرانە)!!!!!
2_دووەم هاتن بەجۆرێک دووبەرەکی یان لەنێوان (سۆرانی و بادینی)درووست کرد!
دواتر هاتن ئاویان کردە ئاشی شارچێتی نێوان (هەولێرو سلێمانی) و (ئەوەی لە هەولێرنزێک بوایەتەوە ناویان دەنا نەخوێنەوار)!!!!
لەکاتێکا سەرکردەدیارەکانی خۆیان زۆرێک خەڵکی هەولێرن!!!!!

هەربۆیە کورد دەبێت بەخەبەربێت لەوەی ئەم ڕێکخراوە وەک ئ دارشەقێک دراوەتە دەست مرۆڤی سیاسی کورد تاپێی بڕوات بەڕێگایا بەڵام کەی( بەریتانیاو ئێران) نەیان وویست بەیەک قولەپێ دارشەقەکە لە ژێردەستی هەنگاوەکانی خەباتی کوردبوون دەردەکەن و چەندین جاریش( مل)مان پێی شکاوە و نموونەش (کیمیابارانی هەڵەبجەو شانزەی ئۆکتۆبەرو دووی ئۆکتۆبەرە.....)
بۆیە( پارتی و نەتەوە پارێزان) دەبێت بەخەبەربێت پەڕوو باڵ کردنی( یەکێتی )هەر ڕۆژەی لەژێرناوی جۆرە(ئۆپۆزسیۆن)ێک درێژەپێدەری هەمان بیرۆکەیە و هەموویان (ئاشی یەک مەنجەڵن)!!!
بەرنامەی سەرەکیش دژایەتی دۆزی کوردەو زۆرێک لە ئەندامان لایەنگرانی ئەم ڕێک خراوانەش بە قسەی باق و بریق هەڵخەڵەتێنراون!

نەمانی حکومەتی (عەمامە بەسەری ئێرانیش)جۆرێکە لە (بەنج-سڕکردن)ی کاتی کێشەکەو( ئێرانیزم) زۆرلەوە ڕەگی قوڵترە و زۆرینەیەکی زۆری( فارس) باوەڕیان بەمافی کورد هەرنی یەو تەنانەت لە لایان باسی خاک و ئاو هێڵی سوورە.

هەربۆیە ئەرکی پارتی و نەتەوەپارێزانە چۆن بیر لە ئێستای ڕژێمەکانی هەرێمی دەکەنەوە ئاوهاش بیرلە مامەڵەکردن بکەنەوە لەگەڵ ڕژێمی دوای ئێران و بیریان نەچێت (ئێران ئێراق سووریا توورکیا) دژی کورد چوار بران یەک کڵاویان لەسەرەو کوردیش هەرگیز(برالەپشت برانەبووەو قەزاو بەڵاش خۆی بەخیانەت بەسەرخۆی هێناوە)!!!!!

Top