حکومەتی داهاتووی هەرێم بنکەفراوان دەبێت...
October 5, 2018
وتار و بیروڕا
بەبڕوای من (نەخێر)!
چوونکە پارتی لە ساڵی 2003تاوەکو ئێستا چەندین جار هەوڵی شکس و لەناوبردنی دراوە،بەجۆرێک هەندێک خۆفرۆشی نێو کورد لە 16ئۆکتۆبەر بەنیازی (ئەنفال)کردنی بارزانی یەکان بوون دووبارە!
ئەگەر سەرکێ شییەکانی (ئێران )و (هاوکاری و خیانەتی نێو خۆی) بەراوورد بکەین بە جۆری سیاسەتکردنی(پارتی)ئەوا هەرگیز بڕواناکەین کە پارتی ئەوندە سیاسەتی( کاڵ و کرچ) بێت بەبێ لایەنەکانی ترو بەتایبەت( یەکێتی)حکومەت پێک بهێنێ!
ڕاستە (پارتی) لەتوانایداهەیە حکومەتەکە بەوشێوەی خۆی دەیەوێ پێک بهێنێت بەڵام لەبەرامبەردا (یەکێتی)بەهۆی خۆخزاندنە باوەشی (ئێران)ەوە هێزو هەیمەنەی شەڕو ئاژاوەگێڕی گەورەی هەیە بەراورد ناکرێت بە کورسیەکانی کە هێناوێتی بۆ پەڕلەمان!
بەکورتی هێزی یەکێتی لە خۆفرۆشیدایە بە ئێران!
بۆیە (یەکێتی)خۆی مات داوە هەرکات پارتی ئەوکارە بکات دەست دەکات بە ڕفاندن و کوشتن و تۆقاندنی هاوڵاتیان لە ناو زۆنی(قاسماوا)داو دواتر وەک حکومەت هەموو بەرپرسیاریەتییەکەی لە ئەستۆی(پارتی)دەگرێت!
پارتی بۆ پێک هێنانی حکومەتی زۆرینە دووبژاردەی هەیە،یان دەبێت دووئیدارەی هەڵبژێرێت کە خەونی ناحەزانی کوردو لە بارچوونی هەرێمی کوردستانە و ئەمەش پارتی خۆی لێ بەدوور دەگرێت وەک حیزبێکی نەتەوەی و پارتی لەوەش ئاگادارە کە(سلێمانی)وەک هاونیشتمانی و ئاستی ڕۆشنبیری (ڕەگە)بۆ سیاسەت کردن و دابڕان و دەست بەرداربوونی تووشی (ئیفلیجی)سیاسی دەکات هەرچ لایەنێکی سیاسی خۆی لێ بات و بگرە (پارتی)لەکاتی خۆیداکە دەست بەرداری (سلێمانی)بوو گەورەترین هەڵەی مێژووی کرد!!
وپێشم وانی یە وەک لەبەرا ڕوویدا بەزۆر یەخەی نەگرن ئەو کارە دووبارە بکاتەوە،
یان ئەوەتا بەهاوکاری هێزی هاوپەیمانی هێرش بکاتەسەر(زۆنی بەکارهێنراو)کە (یەکێتی)تێیدا باڵادەستە و ئەمەش لە ئێستەدا جۆرێکە لە خەون چوونکە ڕاستەو خۆ (ئێران و ئەمریکا )بەرەوجەنگ دەبات ئەوجەنگەی (ئەمریکا) نایەوێ بە( سەربازەکانی خۆی) بیکات و پلانی هەیە بە(گەلانی ئێران )ئەنجامی بدات لەچەند ساڵی داهاتوودا!
بۆیە پێ وویستە لایەنگران و ئەندامانی (پارتی )لەوەبە ئاگابهێنەوە لەلایەن (ئێران و ئێراق)ەوە چ کارەساتێک بۆ (پارتی) دەخوڵقێ ئەگەر بەبێ (یەکێتی)حکومەت پێک بهێنێت!!!
بەڵام (پارتی)دەتوانێت زۆرێک لە(یاساکانی پەڕلەمان)بەزۆرینەی دەنگ تێ پەڕێنێ و (چاک سازی)لەبواری ئابووری دابکات و بەوەش خۆش حاڵ نەبێت کە (بغداد)مووچە وەک خۆی بنێرێت و کێشەی بۆ درووست نەکات و ئاگاداربێت ئەم جارە (کرمی دارە کە لە بغداد لەکورد خۆیەتی)!
ئێران بیری ناچێت دەنگەکانی پارتی پابەندە بە خزمەتکردنی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی پارتی و هەرگیز ڕێگە نادات ئەو خزمەتە لە (سلێمانی)بکرێت،چوونکە بەخزمەتکردنی ناوچەکە هەیمەنەی بەچکە ئێرانی(ینک)کەم دەبێتەوەو لەهەڵبژاردنی چوارساڵی داهاتوو(پارتی)گەورەتردەبێت ئەمەش ئەو خەونەیە لە دوای نەمانی (ئێرانیزم)دێتەدی!
هەربۆیە لە ئێستەداگرنگە ئەگەر حکومەت (50بە50)نەبێت ئەوا حکومەتێکی بنکەفراوان بێت لەهەرێمی کوردستان.
جوان بکر معروف