کەمی (کوانتۆم)ی سیاسی!!!!!
October 3, 2018
وتار و بیروڕا
تۆ بڵێ ئەو(هەواو ئۆکسجینە)ی من و تۆ لە (نیشتمان)هەڵمان مژیوە گەردیلە کانی هەمان پێک هاتەیان هەبێت؟!!!!!!!
تۆبڵێی(خانەی پێک هاتەی مرۆی) من و تۆ (خۆراکی هەمان خاک) بێت؟!!!!!!
من بڕواناکەم یاتۆ(پڕۆتۆن و نیوتۆنت)کەمترە یامن؟!!!!!!
چوونکە ئەستەمە هەردووکمان کوردبین و یەکێکمان دژی کوردبوون بێت!!!!!
ئا!!!!بەبیرم هاتەوە لەوە ئەچێ لەکاتی هێرشەکانی (ئیسلام)کاتێ (ژن)بە(سەبایا)براوە لە( جیناتی دایکی دا)گۆڕانکاریت بۆ درووست کرابێت!!!!!!!
لەناخی دڵمەوە خۆش حاڵ بووم کە(پارتی)لەو پۆستەوە نەگلا و هەرلەسەرەتاوا دژی چوونەوە (بەغداد)بووم!
چوونکە من هەست بە (سووکێتی)ئەکەم (ئێراق چی)بم!
لە مەش زیاتر من کەسێکم ناچمە ژێرداواکاریەکانی (مرۆڤایەتی)لەم ڕۆژی بوونەی مندا سەپێنراوەبەسەرمداکە(ئێراقیم)...
جیهانیش لەمە بەئاگایە و لە نامرۆڤ بوونیان خۆیان گێل دەکەن...
شەرمە کورد بیت و تەسلیمی داواکاری سەپێنراوبیت،ژیان جۆرێکە لە جەنگ قەدەری ئێمە (ناسیۆنالیست) بوونە،خۆلەناخدا نامانەوێ (ڕەگەزپەرست) بین بەڵام ئێمە لەم هەنگاوە دا (ڕەگەزپارێزین)!جیهانگیرەکان بەم قسەباق وبریقانە دەمان بەن و دەمان هێنن!
بەڵام گرنگە ئێمە بیرمان بێت نەچینە ژێر باری سەپێنراوی (خوێن مژو نەوت مژەوە)!
زۆر خۆش حاڵم ئەو پۆستە هی یەکێتی بێت چوونکە (کاڵالەپێی باڵا)!!!!!
خۆزگەم ئەخواست لانی کەم بۆ(مەلابەختیار) بوایە،چوونکە کابرا چەندساڵەلەگەڵ( یەکێتی)بەوەفایە....
بەڵام خۆش حاڵنیم (ئەندازیاری بێ حورمەتی)کەسەرۆک کۆماری ئێراق بێت!
کابرایەک (یەکێتی)بەجێ هێشت وەک مناڵ تۆرا بۆ پلەوپۆست و دواتر لەڕاگەیاندنەکاندا (حورمەتی)پێ دەفرۆشتینەوە!
کابرایەک کۆمەڵێ دەنگی ناڕەزای لە هەرێمەکە لەخۆی کۆکردەوەو هاوڕێی نیوە ڕێگەیان بوو !!!!!
چۆن چۆنی جێگەی باوەڕی نەتەوەیەکە؟!!!!!
ئەم( سەرۆک کۆمارە)کە چەند ساڵە گەرای دەوڵەتی بەریتانیای کورد کوژە گەورەترین ژەهرو مەترسی یە لە نێوو کورد دا،تائێستا بەریتانیاو ڕۆژئاوا و ئێران بەدوژمن لە ناویان بردبین لە ئێستاوە ئەم سەرۆکە (بێ حورمەتە)وەک( چەکی ناوەکی)لەدژی نەتەوە بوون بەکاردێنن!
ئەم پۆستە کەئێستا(شیعە)دەستی بەسەراگرتووە و ئەم( بەچکە ئینگلینزە)وەک بووکەڵە بەکاردەهێنن جۆرێکە لە(ئەنفالی نەتەوەی بوون)و(کیمیابارانێکی)تر لەدژی هەنگاوەکانی سەربەخۆی و بۆ مێژووش مادەی (۱٤۰) دەسڕنەوە!
ئەم هەنگاوەی بەریتانیا بۆ دابەش کردنی (هەرێم)و نەمانی ڕێکاری یاسییەتی ودواتر بەرەو (پارێزگابوون)!
جگە لە دووژمنایەتی (هەرێمی کوردستان)هیچ ڕووناکیەک لەم سەرۆک کۆمارەی سیاسەتی قێزەون کردوە نابینم!
بەدرێژای مێژوو کورد خۆی خۆڵی خیانەتی کردوە بەسەرخۆیدا بەڵام ئەم جارەیان بێ حورمەت ترین کورد کردی بەسەرماندا!!!!!!!
جگە لە دووژمنایەتی (هەرێمی کوردستان)هیچ ڕووناکیەک لەم سەرۆک کۆمارەی سیاسەتی قێزەون کردوە نابینم!
بەدرێژای مێژوو کورد خۆی خۆڵی خیانەتی کردوە بەسەرخۆیدا بەڵام ئەم جارەیان بێ حورمەت ترین کورد کردی بەسەرماندا!!!!
جوان بکر معروف