بۆ پیوستە نێچیرڤان بارزانی بناسین؟
September 29, 2018
وتار و بیروڕا
۱_کاتیک کابینەی حکومەتی هەریم لەدووئیداریەوە بوو وە یەک ئیداری نیچیرڤان بارزانی سنوری حقدی عەقلی تەسکی حیزبایەتی بچراندوو نەفس تەنگی سیاسی کردەوە وەک یەک تیمی دەولەتداری سەرکردایەتی قوناغیکی کرد هیزی نیچیرڤان لەکاریزما بوونەیدا وایکرد هەر وەزیریکی لایەنیکی سیاسی لەکابینەی دەولەتداری نیچیرڤان پیشنیاردەکرا دواتر لەلایەن حیزبەکەیەتوشی رەخنەیەکی توند دەبویەوە پیان دەگوت جانتاهەلگری نیچیرڤان بارزانی ئەمە هەیبەت و هیزی زیندووی هزری نیچیرڤان بارزانیە کەحیزبەکانی تر لەبەرئەم زاتە خۆیان تعریفی بچوکی خۆیان دەکەن،
۲_گەر پیوەرێک هەبێت لەمێژووی دەولەتداریدا خوینەوەو شرۆڤەی ئەکادیمی بکات ئەو هەلیرەی بەگوند وەسف دەکرا دەولەتمەدار بارزانی ئاستی رکابەری ئاوەدانی و پەروەردەی و زاستی و جڤاکی لەناوچەکە کەمتر لەدوو دەساڵ گەیاندە ئاستێک ناوچەکی تووشی سەرسورمانی سایکۆلوجی و سیاسی و جڤاکی کرد کەئەم توناییە لەدەولەتداریی تەنها لەو مرۆڤە هەلکەوتوانەن کەلەمیژوودا بەمرۆڤی گەورەی میژووی وەسف دەکرین،بۆیە گەر شەری داعش و قەیرانی بەغداو هەولیر لەلایەن بەغدا دژی هەولیر وەستانی ویستگەی نیچیرڤان نەبا لەویستگەیەکی تری تازەتر نیچیرڤان بارزانی دەبینرا بەهیزیکی تازەترەوە،
۳_ئەم خاڵەی زۆر گرینگە لای من کەلەدوای خیانەتی ۱٦ی ئۆکتوبەرو سزای بەغدا بەسەر هەریم سەپینرا لیرەدا گەر خوینەوەکی مێژووی بۆ هەموو قۆناغەکانی بزوتنەوەی سیاسی رزگاری و دەولەتداری کورد بکەین دەبینین کورد لەشەری چەکداری سەرکەوتووبووە بەلام هەمیشە وا کورد پیناسە کراوە کەکورد ئەوەی لەشەردا بەدەستی دەهێنیت لەدانیشتنی سیاسی لەدەستی دەدا ،بۆیە دەمەویت ئەم خالە دۆڕانە هەمیشەیەلەدانیشتنی گفتۆگۆی سیاسیدا دەست نیشان بکەم کورد لەدانیشتنی سیاسیدا لەخوینەوەیدا لەیاریەسیاسیەکاندا لەسراتیژیەدا تاکتیکی نەبووە بەڵام ئەمجارە نیچیرڤان بارزانی بۆشایی نەبوونی تاکتیکی سیاسی پرکردەوە وەک کیسنجەر زیرەکانە هەریمی دەرباز کردجاریکی تر بەناوچەکەو جیهانی گووت هەولیر ناوەندی بریاری سیاسیە ،
بۆیەپیوستە نیچیرڤان بناسین هزری زیندووی بارزانی دەولەت مەدار سەدەیەک لەپێش بیرکردنەوەکانی ئیمە دایە،