ئه‌ودوو سه‌عاته‌ی جیهانی هه‌ژاند

ئه‌ودوو سه‌عاته‌ی جیهانی هه‌ژاند
له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا زۆرن ئه‌و ڕوداوانه‌ی به‌خاڵی وه‌رچه‌رخان داده‌نرێن،به‌هۆی ئه‌وگرنگی وتایبه‌تمه‌ندیه‌ی هه‌یانبووه‌ تاوه‌كوئێستاش كاریگه‌ریان به‌رده‌وامه‌،له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست ویه‌كدا ڕوداوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ڕویدا كاریگه‌ریه‌كه‌ی هێنده‌ گه‌وره‌ بووجیهانی دابه‌ش كرد بۆدوو به‌ره‌ی(تیرۆرو دژبه‌تیرۆر)،زۆرێك له‌نوسه‌روپسپۆڕان به‌جه‌نگی چواره‌می جیهانی ناوده‌به‌ن له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌م وجه‌نگی سارده‌وه((Cold war‌،ئه‌م ڕوداوه‌ ته‌نگژه‌یه‌كی جیهانی بوو،چونكه‌ چه‌ندین وڵات په‌یوه‌ست بوون به‌وپرسه‌وه‌و كاریگه‌ریه‌كه‌ی تاوه‌كوئێستاش به‌رده‌وامه‌،ئه‌ویش ڕوداوی 11/سێپته‌مبه‌ری/2001 بووله‌ئه‌مریكا،كه ‌له‌وێ ڕۆژێوه‌ جه‌نگی دژبه‌تیرۆر به‌رده‌وامه‌،له‌ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا به‌تایبه‌ت دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش به‌شێوه‌یه‌كی كۆنسێپتی تیرۆریزم دێته ‌باسكردن،چونكه‌ تیرۆر نه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ڵكو بوه‌ته ‌به‌شێك له‌ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا،ڕوداوه‌كانی 11 /سێپته‌مبه‌ری ئه‌مریكا گۆڕانی ڕیشه‌ی وبنه‌ڕه‌تی له‌جیهاندا دروست كردبه‌شێوه‌یه‌ك ڕوانگه ‌نێگه‌تیڤه‌كانی زۆر زیاتربوون له‌ڕوانگه ‌پۆزه‌تیڤه‌كانی،چونكه ‌سه‌رۆك بۆشی كوڕجیهانی دابه‌ش كردبۆ دووبه‌ره‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو دژبه‌ئه‌مریكا،هه‌ربۆیه ‌تیرۆریزم بابه‌تێكی گرنگ وبنچینه‌ییه‌ له‌په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی وسیاسه‌تی جیهاندا،به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی له‌هه‌موو وڵاتانی جیهان ئه‌وله‌ویه‌تی سه‌ره‌كی پێبه‌خشراوه‌.
11/سێپته‌مبه‌رچۆن ڕویدا؟
له‌به‌ره‌به‌یانێكی ئاسایداكه ‌هه‌مووشتێك وه‌ك خۆی بوو،قاعیده‌ به‌پلانێكی تۆكمه ‌له‌ڕۆژی 11/سێپته‌مبه‌ری/2001 چوارهێرشی كرده ‌سه‌رئه‌مریكا،دوو فڕۆكه‌ی جۆری(بیۆنگ)خۆیان به‌هه‌ردووتاوه‌ری بازرگانی شاری نیۆرك دا كێشا،فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا(پنتاگۆن)ی كرده‌ ئامانج،فڕۆكه‌ی چواره‌ به‌نیازبوو خۆی به‌كۆشكی سپی دابكێشێت به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ له‌ویلایه‌تی(په‌نسلڤانیا)خرایه ‌خواره‌وه‌،به‌هۆی ئه‌وكاره‌ساته‌وه‌ زیاترله‌(3000)هه‌زارهاوڵانی له‌(90)وڵاتی جیاواز بونه ‌قوربانی كه ‌له‌وژماره‌یه‌(2750)كه‌سیان خه‌ڵكی شاری نیۆرك بوون،ئه‌مه‌كۆی ئه‌وڕوداوه‌یه ‌كه‌بیرمه‌ندی ئه‌مریكی(نوام جۆمسكی)له‌ناومیشانی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:11 سێپته‌مبه‌ر...تیرۆر دژی تیرۆر،هه‌رچه‌نده‌ ئوسامه ‌بلادن له‌2/ئایاری/2011 له‌سه‌رده‌ستی سه‌رۆك ئۆباما كوژدرا به‌ڵام حه‌ڤده ‌ساڵ دوای ئه‌وڕوداوه‌ نه‌ك هه‌رتیرۆر كۆتای نه‌هاتووه‌ به‌ڵكو له‌شێوه‌ی نۆرم ونمایشی جۆراوجۆر خۆی نیشان ده‌دات وله‌سه‌رئاستی لۆجستی وسه‌ربازی چالاكیه‌كانی فراوانتروبه‌هێزتربووه‌.
ئه‌مریكاو11/سێپته‌مبه‌ر:
ئه‌م ڕوداوه‌ خاڵی وه‌رچه‌رخان بووله‌په‌یوه‌ندیه ‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وسیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا،هێشتا دوكه‌ڵ وته‌موخوماری ڕوداوه‌كه‌ دانه‌مركابۆوه‌ ئه‌مریكاجه‌نگی دژبه‌تیرۆری ڕاگه‌یاند،یه‌كه‌مجاربووئه‌مریكا له‌لایه‌ن دوژمن وئه‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تیه‌وه‌ هێرشی بكرێته ‌سه‌ر،پێش ئه‌م ڕوداوه‌ ئه‌مریكا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا ده‌كرد به‌ڵام دوای ئه‌وڕوداوه‌ به‌ناچاری سیاسه‌تی خۆی گۆڕی بۆمامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره‌ ناده‌وڵه‌تیه‌كان،ئه‌مریكا به‌هێزترین وگه‌وره‌ترین هێزی بێڕكابه‌ری جیهان بوو،ده‌مێك نه‌بوو(جه‌نگی سارد)كۆتایی هاتبووئه‌مریكا ته‌حه‌كومی به‌سیسته‌می تاك جه‌مسه‌ری ((Unipolarity جیهانه‌وه‌ ده‌كرد،ئه‌م ڕوداوه‌ كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو بۆبه‌هێزترین ده‌وڵه‌تی گۆی زه‌وی یه‌كه‌مجاربوو پایته‌خته‌ سیاسی وئابوریه‌كه‌ی بكرێته ‌ئامانج له‌سه‌رخاكی خۆی وئه‌م ڕوداوه‌ ئه‌مریكای كرده‌(ده‌وڵه‌تی لاسار(Rouge states،له‌ڕوی سایكۆلۆژیه‌وه‌ یه‌كه‌مجاربوو هاوڵاتیانی ئه‌مریكا هه‌ستیان به‌نائارامی ده‌كرد،ئه‌م ڕوداوه‌ كۆتایی به‌وتیۆره‌ هێناكه ‌ئه‌مریكا(ڕێزپه‌ره‌)واته‌ دوره‌ له‌هه‌رهێرش وپه‌لامارێكی ده‌ره‌كی،یه‌كه‌مجاربووهه‌ردووباڵی كۆتروهه‌ڵۆكان((Hawks and dovesهاوڕابن وبتاوێنه‌وه‌ له‌مه‌ڕپرسێكی ئاواگرنگ،به‌شێك له‌كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا له‌وباوه‌ڕه‌دابون كه ‌ده‌بێت ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی هه‌بێت وه‌ك ڕوداوی به‌نده‌ری(بیرل هاربه‌ر)له‌ساڵی 1941 كه‌ڕاسته‌وخۆچووه‌ جه‌نگی دوه‌می جیهانه‌وه‌و به‌بۆمبی ئه‌تۆم هێرشی كرده‌سه‌رهێرۆشیماوناكازاكی،ئه‌م ڕوداوانه‌ هه‌موو ئه‌وده‌رگایانه‌ی كرده‌وه‌ تاوه‌كوئه‌مریكاهه‌ژمون وفراوانخوازی خۆی ئه‌نجام بدات،سه‌ره‌ڕای هه‌مووئه‌وانه ‌زیانێكی زۆر به‌ئابوری ئه‌مریكا كه‌وت هه‌زاران گه‌ستی ئاسمانی كانسڵ كرانه‌وه‌،له‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌وڕوداوه‌ ئه‌مریكا چوه‌ جه‌نگێكی درێژخایه‌نه‌وه‌ دژ به‌تیرۆركه‌ تاوه‌كوئێستاش كاریگه‌ریه‌كه‌ی به‌رده‌وامه‌.
گومانه‌كانی11 سێپته‌مبه‌ر:
ئه‌م ڕوداوه‌به‌ ڕوداوێكی ته‌مومژاوی ناوزه‌ند ده‌كرێت،هه‌رچه‌نده‌ ڕێكخراوی تیرۆرستی القاعیده‌ به‌رپرسیارێتی گرته‌ ئه‌ستۆی خۆی به‌ڵام تاوه‌كوئێستا گومانه‌كان له‌سه‌رخودی ئه‌مریكاوجوله‌كه‌كان نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه‌،له‌مباره‌یه‌وه‌ بیرمه‌ندی فه‌ڕه‌نسی(تیری میسان)ئاماژه‌ به‌چه‌ندین به‌ڵگه‌ ده‌كات كه‌هێرشه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ئه‌نجام دراوه‌ ئه‌وه‌ش له‌ئه‌نجامی چه‌ندین فاكته‌ر:
1-له‌ڕۆژی 11/ئه‌یلول نزیكه‌(2000)هه‌زارجولوكه‌ مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌رگرتبووله‌قوربانیه‌كانیشدا هیچ جوله‌كه‌یه‌كی تیادا نه‌بوو.
2-ڕوخانی هه‌ردوو تاوه‌ره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌نده‌سی بۆخۆی گومانێكه‌ كه‌چۆن ده‌كرێت به‌وڕێك وپێكیه‌ هه‌پرون به‌هه‌پرون ببێت له‌كاتێكدا كه‌مترین زیان به‌ده‌ورو به‌ره‌كه‌ی بگات.
3-بینای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك ڕێك خراوه‌ هه‌رشتێك به‌ئاسمانی ئه‌وێدا بڕوات ئۆتۆماتیكی ده‌كه‌وێته ‌خواره‌وه‌،بۆچی نه‌توانرا فڕۆكه‌كان تێك بشكێندرێن پێش پێكانی ئامانجه‌كانیان؟له‌كاتێكدا فڕۆكه‌ی چواره‌م له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ تێك شكێندا.
4-تۆماركردنی هه‌موو ئه‌و وێنه‌وڤیدۆیانه ‌به‌تایبه‌ت پێش ئه‌وه‌ی ڕوداوه‌كه‌ ڕوبدات ودوای ڕودانیشی پێشترئاماده‌كاری ته‌واوی بۆكراوه‌،هه‌روا ڕێكه‌وت نیه‌ به‌ئاسانی تێبپه‌ڕێت.
5-ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ‌به‌بێ به‌كارهێنانی چه‌كی پێشكه‌وتووبه‌كه‌ره‌سته‌یه‌كی زۆر ساده‌وه‌وبه‌ژماره‌یه‌كی كه‌مه‌وه‌ هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامدا،كه‌له‌وانه‌یه‌ به‌موشه‌كی زیره‌كیش ئه‌وزیانه‌ گه‌وره‌یه‌ی لێنه‌كه‌وێته‌وه‌.
11/ئه‌یلول بۆكوردچی ده‌گه‌یه‌نێت؟
مانگی ئه‌یلول مانگێكی گرنگه ‌بۆكوردوكوردستان،سێ ڕوداوی گه‌وره‌ی تیادا ڕوداوه‌،یه‌كه‌میان ڕۆژی6/ئه‌یلولی/1930 له‌سلێمانی كه‌به‌ڕۆژه‌ ڕه‌شه‌كه‌ ناسراوه‌،ئه‌م ڕوداوه ‌گرنگ بوو بۆكوردبه‌تایبه‌ت دوای ڕوخانی ئپمپڕاتۆریه‌تی عوسمانی ودروست بونی ده‌وڵه‌تی عێڕاق كه‌تیایدا ده‌نگی ناڕه‌زای دژبه‌ناعه‌داله‌تی وسته‌م پێویستیه‌كی قۆناغه‌كه ‌بووجارێكی تركورد وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌هه‌یه‌ خۆی وێناكرد،دووه‌میان سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول له‌11/ئه‌یلولی/1961 كه‌وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌بوو له‌بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردیداوتاوه‌كوئێستاش كاریگه‌ری هه‌یه‌و به‌رهه‌مه‌كه‌ی دیاره‌ سه‌ره‌ڕای وه‌دیهێنانی چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ بۆكورد،سێیه‌میان ڕوداوی11/سێپته‌مبه‌ری ئه‌مریكا ئه‌مه‌ش بۆكورد گرنگ بووبه‌تایبه‌ت كه‌ئه‌مریكا ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی له‌یارمه‌تیدانی كورد دا له‌دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی1991 ،له‌لایه‌كی تره‌وه‌ كورد له‌سه‌رئاستی ‌ساحه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌ره‌ی ئه‌مریكاودژبه‌تیرۆر وێناده‌كراو ڕۆڵی ئه‌كتیڤی هه‌بوو له‌وباره‌یه‌وه‌.
ئه‌نجامگیری:
ئه‌سته‌مه‌ له‌مێژوی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا ڕوداوێك هه‌بێت له‌وێنه‌ی ئه‌وڕوداوه ‌كاریگه‌ری له‌سه‌رڕێڕه‌وی ڕوداوه‌كانی ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كردبێت،ئه‌م ڕوداوه‌ خه‌ونی پڕاكتیزه‌بون وبه‌ئیمپڕاتۆربون وتاك ڕه‌هه‌ندی ئه‌مریكای هه‌پرون به‌هه‌پرون كرد،به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر بوه‌ كاری یه‌كه‌می كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێیه‌م،ڕوداوه‌كه‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ده‌وڵه‌تان وئاسایشی جیهانی به‌سته‌وه ‌به‌ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌،كه‌ تاوه‌كوئێستا كاریگه‌ری ولێكه‌وته‌كانی له‌سه‌رئه‌مریكاوبه‌شێك له‌ده‌وڵه‌تانی گۆی زه‌وی به‌رده‌وامه‌.



نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس
Top