چی ڕوودەدات ئەگەر ھەڵبژاردن دوابخرێت؟

چی ڕوودەدات ئەگەر ھەڵبژاردن دوابخرێت؟
ئەنجامدانی ھەڵبژاردن یەکێکە لە پرەنسیپە سەرەکییەکان لە سیستەمی دیموکراتیدا و دەتوانین بلێن یەکێکە لە ئامرازە ھەرە سەرەکییەکانی کە بەدەست ئۆپۆزیسۆینەوەیە بۆ گەیاند بە دەسەڵات, بۆیە ئۆپۆزسیۆن ھەموو جار جەخت لەوەدەکاتەوە کە ھەڵبژارن لەکاتی خویدا ئەنجام بدڕێت ھاوکات زۆر جاریش ئۆپۆزسیۆن خۆی داوای ھەڵبژادنی پیشوەخت دەکات ھەرکاتێک ھەست بکات حکومەت بە ئەرکی خۆی ھەڵناستێت یاخود داوای ئەوان و گەل جێبەجێ ناکات. بەڵام لەکوردستان بەتەواوی پێجەوانەی ئەوەیە کە لە دەوڵەتانی تر دەگوزەڕێت چونکە لە کوردستان ئۆپۆزسیۆن داوای دواخستنی ھەلبژاردن دەکات نەک حکومەت. جگە لەوەش کار دەکات بو مانەوەی ئەو حوکمەتە کە وەک خۆیان دەڵێن حکومەتێکی گەندەڵ و شکست خواردو, تەنانەت ھەوار ھەواریانبوو ئەو حکومرانیەی ئێستا توانای ئەوە نییە ئەو ھەرێمە بەرێوە بیبات, ھەر وەھا دەڵێن ئەم دەسەڵاتە ھۆکاری ئەم نەھامەتیانەییە کە بەسەرگەلی کورددا ھاتووە لە ماوەی ڕابردوو, ھەر بەوەش ناوەستن بەڵکۆ ئەوەشی بۆ زیاد دەکەن کە حکومەکەتی ھەرێم شەرعییەتی لەدەست داوە لە دوای ئەوەی پەرلەمان ماوەی خوی درێژ کردەوە, بەم ھنگاوەش شەرعییەتی حکومەت کەوتە ژێر پڕسیارەوە چونکە ئەم درێژکردنەوەی پەرلەمان ھیج سەنەدێکی یاسای یان دستووری نییە. لەھەمانکاتیش دا ئەو حکومەتە تەنھا حکومەتی پارتی و یەکیتیە, زۆربەی وەزارەتەکان بەوەکالەت بەرێوە دەبڕێن.
سەرەڕای ئەوە ھەموو تێبینیانەی ئۆپۆزسیۆن لە سەر ئەو حکومرانییە ھەیەتی کە لە ھەموو جورە میدیای خویان باس باسی دەستھەڵات و خراپی دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستانە کەچی بەچورەتەوە بەبێ گوێدانیان بە قسەکانی خۆیان لەڕابردوو, داوای دواخستنی ھەڵبژاردن دەکەن بە بیانووی نا موقنع کە تەنانەت ئەندام و لایەنگرانی خۆشیان قەناعەت پێناکەن.
بەلام پڕسیاری گرنگ ئەوەیە.. چی روودەدات ئەگەر ھەڵبژاردن دوابخرێت ؟
بێ گۆمان کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لە سەر ئاستی ناوخۆی و ھەرێمی و نێودەوڵەتی . لەسەر ئاستی ناوخۆیی زەرەرمەندی سەرەکی ھاووڵاتیانی ھەرێم کوردستان دەبن. با ڕاستگۆبین لەگەڵ گۆمەڵگەی خۆمان و گەلەکەمان حکومەتی ئێستا لەگەڵ ئەو ھەموو ھەوڵانەی سەرۆکی حکومەت گە جێگای رێز و دەستخۆشیە بەڵام ئەو حکومەتەی ئێستا ھەیە لە باشووری کوردستان بەم شێوەی ئێستا بەبێ پشتگیری ھەرێمی و نێودەوڵەتی دەمێنێتەوە ئەگەر بەردەوام بێت بەبێ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن, چونکە ئەم حکومەتە تەنھا پارتی و یەکیتی تیدا بەشدارن و حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن لەناو نەماون ئەوەش بووبو ھۆی ئەوەی ئیش و کاری حکومەت ئفلیج بێت بەتایبەتی دوای ئەنجامدانی گشتپرسی تەنانەت یەکیتیش لە پارتی بووە, خۆی دورخست لە ھەڵگرتنی بەرپرسیارەتی و پارتییان بەتەنیا بەجیھێشت لە گورەپانی سیاسی ئەمەش یەکێک لە ھوکارە سەرەکی بوون بەردەم حکومەتی ھەرێم بۆ پێشکەشکردنی خزمەتیکی شایستە بو ھاووڵاتیان بە تایبەتیش دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتوبەر و ئەو رەد فعلی تۆندانە لە لایەن عێراق و دەوڵەتانی ھەرێمی و نێودەوڵەتی کە بوو ھۆی ئەوە ھەرێم زیاتر لە نیو خاکی خۆی لەدەست بدات بەھۆی ئەو خیانەتەی کە تاخمێک لەنێو یەکێتی بەدیاریکراوی لە نێو خۆدی بنەماڵەی تاڵەبانی . بۆیە بەبێ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن زەحمەتە بتوانین پێگەی ھەرێمی کورستان و پەیوەندییەکانی ھەرێمی و نێودەڵەتی خۆی بە ھێزتر و قایمتر بکات.
لە ڕوویەکی تروە ئەگەر ھەڵبژاردن دوابخرێت ئەوە پارتی گەورەترین باج دەدات ونکە ھەموو حزبەکان ئامادەنین بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و ترسی ئەوەیان ھەیە کە ناتوانن ئەو دەنگانە بە دەستبێنەوە کە پێشووتر ھەیان بووە لە پەرلەمان, ترسی ئەوەشیان ھەیە کە گەلی کوردستان سزایان بدات لەو ھەڵویستانەی دوای کە ھەیانبوو سەبارەت بە ڕووداوەکانی ھەرێمی کوردستان لەماوەی ڕابردوو, ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە ١٢ ئایاری ڕابردوو ئەو راستیەیان سەلماند بە تایبەتیش لە زوونی ھەمە ڕەنگ. بەپێجەوانەوە ھەڵوێستی پارتییەوە کە ھەڵوێستێکی بەھێزو شەرفمەند بوو و سەلماندی کە دیدی پارتی دیدی نەتەوەی و نشتیمانییە و کار دەکات بۆ سەربەخوی کوردستان, ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەو راستەی سەلماند و توانی ٢٥ کورسی بەدەست بێنیت و بێتە حزبی یەکەم لە ھەموو عێراق و توانی بە تەنیا ئەو ئەنجامە بەدەست بێنێت لە کاتێکدا زۆر خەڵک گرەوی لە سەر کوتایی ئەو حزبە دەکرد بە تایبەتیش دوای سوور بونی سەرۆک بارزانی بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی. بەڵام پارتی سەلماند کە حزبێکی بەھێزە و توانای ئەوەی ھەیە کە بوسەر گرفتەکان زاڵبێت.
بۆیە ئەوان نایان ئەویت ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت بۆ وەرگرتنی کات بو راستکردنەوەی ئەو ھەڵوێستانە کە زۆًر ئەستەمە گەلی کوردستان ئەوھا بەئاسانی لەبیریان بکەن. بەم ھەنگاوە دەرفەت لەدەست پارتی دەدەن بۆ بەدستھێنانی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە لەو ھەڵبژادنە کە چاوەروانی دەکات. لە ھەمان کات نایئەوێت ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت تاکو بەردەوام تانە لە شەرعییەتی ئەو حکومەتە بدن چونکە بەئەنجامدانی ھەڵبژاردن واتا فۆرم کردنی حکومەتێکی نوێ کە دەرھاتی ھەڵبژاردنە ئەوە حکومەتە بێگەی بەھێز دەبێ لە ناوخۆ دەرەوە چونکە شەرعییەتی لە گەل وەرگرتووە بۆیە نایان ئەوێت ھەڵبژاردن ئەنجامدان بدەن.
سەبارەت بە ئاستی ھەرێمی ھەر وەک حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن دەڵێن مەوقفی حکومەت لاوازە لەبەر ئەو ھۆکارانەی کەباسمان کرد لە سەرەوە. دواخستنی ھەڵبژاردن بەمانای بەردەوامبوونی ئەو حالەیە و لە دەستدانی پشتگیری ھەرێمی و نێودەوڵەتی بەڵام بەئەنجامدانی ھەڵبژاردن واتا گەرانەوەی متمانەی ناوخۆی وھەرێمی و نێودەوڵەتی, بۆیە ھەڵبژاردن زور گرنکە لە کاتی خویدا ئەنجامبدرێت.
لە کوتایدا دواخستنی ھەڵبژاردن پێگەی ھەرێم زور خراپ دەکات چونکە ئەنجامی ھەلّبژاردن لە کات و سادی دستووریدا یەکیک لە مەعاییر کرنگەکانە بو ھەلسەنگاندنی سیستەمی سیاسی لە ھەر وەلاتێک و ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە کاتە دستووریدا دەبێت ھۆی ئەوە کە دەسکەوتەکانی ھەرێم زوربێت لە ڕووی سیاسی و ئابووریەوە لەھەمان کات سەرمایەداران ھاندەدات کەبێنە ھەرێمی کوردستان وەربەرھێنان بکەن.

Top