بەردەوامی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران

بەردەوامی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران
ناکۆکیەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران یەکێکە لە بابەتە هەستیار و گرینگەکانی ناوچەیی رۆژهەلاتی ناوەراست ، ئەمە وایی کردووە ببێتە جێ سەرنجڕاکێشی توێژەرەکان بەگشتی توێژەرەکانی سیاسەت ، بەردەوامی سزاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران ململانێکانی زیاتر کردووە ، کاتێک لە سالی ۱۹۷۹ بە ڕابەرایەتی (ئایەتوللا خومەینی ) کۆماری ئیسلامی ئێران دامەزرا لە سەر بنەمایی ئاینی ئیسلام مەزهەبی شیعی ، ڕابەر یاخود قائد بەرزترین دەسەلاتە لە ئێران ئەم سیستەمە خودی خۆی دژی بنەما و سیستەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە سیستەمێکی( لیبرالیزم دیموکراسی سەرمایەدارییە )
کە هەموو ئەو ململانێیە لە شێوەی جەنگێکی سارد دەچیت کە خۆیی لە هەڕەشەو ئابلۆقەی ئابووری ده بینێتەوە که ئەمەش خۆی لە خۆیدا خەلکی هەراسان کردووە بەتایبەت چینی هەژاران لە ناوخۆی ئێراندا ، فاکتەرەکانی یاخود هۆکاری بەردەوامی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئەمانەن :
۱ـ پرسی (چەکی ئەتۆمی ) مووشەکی دوور هاوێژ یەکێکە لە پرسە گرینگەکان ناکۆکی نێوان ئەم دوو دەولەتە بەهۆیی بەردەوامی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانە ئەمریکا دژی بەرهەمهێنانی چەکی کۆمەلکوژیە لە لایەن هەر دەولەتێک بێت جونکە پێی وایە ئاسایشی جیهان تێکدەچێت لەبەر ئەوەی ئەمریکا ئەرکی پاراستنی ئاسایشی جیهانی لە ئەستۆدایە .

۲ـ پرسی ئیسرائیل ئەم پرسەش یەکێکە لە پرسە گرینگ و هەستیارەکان بەهۆی ئەوەی ئەمریکا پارێزگاری لە هێشتنەوەو بەهێزی ئیسرائیل دەکات لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست ئەویش بەهۆی ئەو کاریگەری لۆبی جولەکەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا لۆبی جولەکەکان بەردەوام کاریگەریان هەیە لە سەر سیاسەتی دەرەو و ناوخۆیی ئەمریکا بۆیە بەردەوام هەوڵ دەدەن سیاسەتەکانی ئەمریکا بگونجێت لە گەل بەرژەوەندی ئیسرائیل وە گرینگترینیا گرووپی فەرمی ڕێکخراوی (Alpac)کە لێژنەی پەیوەندیە گشتیەکانی ئەمریکی ـ ئیسرائیلی یە ، لە پاش ئیمزاکردنی ڕێکەوتنی هاوبەشی ستراتیجی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل وە ڕێکەوتنی بازرگانی ئازارد لە نێوان هەردوو دەولەت لە دواتردا یارمەتیەکانی ئەمریکا بۆ دەولەتی ئیسرائیل زیادی کرد لە پاش سالی ۱۹۹٦ئیسرائیل لە پلەی یەکەمی ئەو دەولەتانە دێت کە یارمەتیە سەربازی و ئابووری سالانەی ئەمریکا وەردەگرن لە دوای جەنگی دووەمی جیهانیەوە یارمەتیە داراییەکانی ڕاستەوخۆیی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل تا سالی ۲۰۰۳گەیشتۆتە نزیکەی ۱۳۰ملیار دۆلار، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دژی ئیسرائیلە ڕێبەری بالایی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (ئایەتوللا خومەینی ) بەرامبەر بە ناوی ئیسرائیل ناوی شەیتانی بچووک ( little satan) بەکاردەهێنا دواتریش علی خامنەیی ڕابەری ئێستایی دەولەتی ئێران دەولەتی ئیسرائیلی بە ( وەرەمی سەرەتان ) ناو دەبات ئێران دەولەتی ئیسرائیل بە مەترسیەکی گەورە دادەنێت بۆ سەر بەرژەوەندیە نەتەوەیەکانیان ،دوایی دانانی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل لە لایەن ئەمریکاوە بارودۆخەکە ئالۆزتر بووە ئێران دەیهەوێت ناوی ئیسرائیل بسڕێتەوە بەردەوام دەیهەوێت نەیارانی ئیسرائیل پڕچەکبکات .
۳ ـ ئەمریکا بەردەوام ئێران تاوانبار دەکات بەپشتیوانیکردن یارمەتی دانی گرووپە توندڕەوە تیرۆریستەکان وەک ( قاعیدە ـ داعش ـ ......) .
٤ـ هەولدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ولاتانی رۆژهەلاتی ناوەڕاست وەک عێراق و سوریا وە زیاتر کردنی هەیمەنەیی خۆی بەسەر ئەو دەولەتانەدا .
٥ـ پرسی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ناوخۆی ئێراندا لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران .
٦ـ ستراتیژی (هیلالی شیعە ) کۆماری ئیسلامی ئێران دەیهەوێت لە ڕێگەی بەدیهێنانی ئەم ستراتیژیە خەونی ئیمپراتۆریەتی سەفەوی زیندوو بکاتەوە کەدەسەلاتیان درێژ دەبۆیەوە لە ئەفغانستانەوە تا دەریای سپی ، ئامانجی ئێران لە دروستبوونی هیلالی شیعی ئەوەیە کە گشت موسلمانان یەکبخات بەتایبەت شیعەکان که بەم شێوەیە یەکبوونی موسلمانان دەبێتە کاراکتەرێکی بەهێز بۆ ڕۆژئاوا و نەیارەکانی ئێران ئەوانیش (ئەمریکا ، ئیسرائیل ، سعودیە ) ، هەروەها پەیوەندی گواستنەوە و بازرگانی ئاسانتر دەبێت لە گەل ولاتانی ڕۆژهەلاتی ناوەراست و چونکە ئەم ناوچانە ۷٤% نەوتی جیهانی تێدایە ، لە لایەکی ترەوە چەندان دەولەتی تری عەرەبی فەرمانی لێ وەردەگرن لە دوایشدا خەونە گەورەکەی ئێران بەدیدێت ئەویش دەستگرتنە بە سەر پیرۆزترین شوێنی موسلمانان ئەویش ( مەکەو مەدینە ) بەمەش خەونی شۆڕش بەتەواوەتی بەدیدێت .
لە بەر ئەم فاکتەرانەی کە باس کران ئەمریکا بەردەوام سزاکانی قولتر کردۆتەوە بەتایبەت لە دوای هاتنە سەر دەسەلاتی سەرۆک ترەمپ ، یەکێک لەو سزا دیارو بەرچاوانە کەمکردنی بەهایی تمەنی ئێرانیە بۆ بەهایەکی زۆر کەم ، ئەمەش خۆی لە خۆیدا بارو دۆخی ئابووری نێو ولاتی ئێرانی تێکداوە خەلک تووشی بێکاری و هەژاری بوویتەوە لە گەل تێکچوونی بارودۆخە ئابووریەکە لە هەمان کاتدا کاریگەری لە سەر بارودۆخە کۆملایەتیەکەش هەیە.


* لێکۆلەری سیاسی
Top