سیاسەتی حزبەکان بەم شێوە بەردەوامی هەبێت ، کوردستان بەرەو هەڵدێر دەبن ....
August 26, 2018
وتار و بیروڕا
لەلایەن هەندێ لەحزب و بزوتنەوە و قەوارەکان ...
شتێک نەماوە بەناوی دڵسۆزی خاک و گەل و نیشتیمان ،، گومانتان نەبێت ، ئەم لایەنە سیاسیانە تنها خەمی پۆست پلەو پایەی و گیرفان پرکردنی خۆیانن ،، بۆیە نابێت هاوڵاتیان چاوەڕێی لەم رۆژە باشتر بکات لەسەر دەستی ئەمانە ،،
لەهەر وڵاتێکێک خەمخۆری بۆگیرفان لە خەمخۆری بۆ خزمەت کردنی هاوڵاتی و نیشتمان لای پەرپرسانی زیاتر بوو ،، گومانتان نەبێت ئەو وڵاتە بەرەو ئاوابوون دەروات ....
چەند هەنگاو دەرفەفێتک ماوە گەر گیرفان قوڵەکان بەخۆیاندا بچەنەوە و کاری لەسەربکەن بۆ خۆشگوزەرانی و کۆتای هێنان بەم دۆخە نالەبارە ،، هیوادارم و ئاواتەخوازم بەزوی درک بەهەڵەکانیان بکەن ،،
پێم باشە بوو بۆ بەرچاو روونی بەچەند خاڵێک بیخەمە روو کەهاوڵاتی چەن ڕەشبینە لەئاست حزبەکان و دەسەڵات ....
۱ ـ بەشدار نەبوونی هاوڵاتیان لەپرۆسەی هەڵبژاردن ،، گرنگ ترین خاڵە دەبێت هەموو قەوارە و بزوتنەوە و حزبەکان تێبگەن کە پرۆسەی هەڵبژاردن مافی ڕەوای هەموو تاکێکە بەئارەزوی خۆی و بەئازادی نوێنەر و لایەنی خۆی هەڵبژێرێت بۆ حوکمرانی وڵات ،، فەراموش کردنی ئەم پرسە لەلایەن هاوڵاتیان و بەشداری نەبوونیان بەوڕێژە زۆرە بەتایبەت لە زۆنی ملەوەن ، ئەوەمان بۆ دەردەخات کەهیچ متمانەیە لە نێوان هاوڵاتی و دەسەلات نەماوە لەم زۆنە ،، ئاماژەکان ئەوەمان بۆ دەردەخەن کەهیچ لەم قەوارە و بزوتنەوە و حزبانە جێی متمانەی هاوڵاتیان نین و و چاوەڕێی بەدیلێکی باشترن ....
۲ ـ بێ هیوا بوونی هاوڵاتیان لە باش بونی دۆخی ئابوری و سیاسی ....
ئەوەی من تێبینیم کردوە و تێگەشتوم ،، لە کاتی گرانیەکە هاوڵاتیان کە لەجێی نانی گەنم ، جۆ و پاقڵە و نۆکیان ئەهاری و ئەیان کرد بەنان ،، لەجێی شەکر خورما یان لەگەڵ چا ئەخوارد ، لە جێی سپلت و زۆپای نەوت بۆ خۆگەرم کردنەوە ، زۆپای داریان بەکار ئەهێنا ، کێشەی نەبوو گەر جلەکانی دەپینەی پێوە بوایە..... هتد ، زۆر لەئێستە شادمان تر و گەشبین ترو دڵخۆشتربوون ،،
لێرەدا پێ ئەچێت زۆرێک بپریین بۆ ؟
چونکە ئاواتێکیان هەبوو کە کورد لەو دۆخەیا نامێنت و خەونیان بەسەروەری و بەحکوم ڕانیەکی عەدالەت و یەکسانی کوردیەوە دەبینی ،،
نەک وەک و ئێستا هەندێ بەرپرس لە شاخ پێلاوی لاسیک نەبو لەپێی کات ،، ئێستە بەلایاندا تێ ئەپەرێت بەحساب کردنی وەنەوشە و لیکسزی ناگات ....
هەرچەند ئەم باسە زۆر هەڵەگرێت نامەوێ درێژەی پێبەم ،،
لەکۆتای بەتەوای قەناعەتمەوە ئەڵێم و گومانم نیە و زۆر دڵنیام ،، سیاسەتی حزبەکان بەم شێوە بەردەوامی هەبێت و بەهەڵەکانیان نەچنەوە ، داهاتویان تاریکە و کوردستان بەرەو هەڵدێر دەبن .