کاریگەری نەرێنی بیری ناسیونالیستی سەردەستی دەوڵەتانی ناوچەکە
August 26, 2018
وتار و بیروڕا
قوناغ بە دوای قوناغدا هاتن و وەرچەرخانی سیاسی گەورەش بەسەر سیستمە جیهانیەکاندا هات ئەوەتا لە سەرەتای بیستەکانی سەدەی بیستەم سێ جار سیستەمەمی جیهانی گۆراوە لە هاوپەیمانی بو شەڕی سارد و لەشەڕی ساردیش بو گڵوبال
واتە جیهانگیری بەڵام بە داخەوە سیستمە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچ چەشنە گۆڕانکاریەکیان بە خویەوە نەبینی بە تایبەت ئەقڵیەتی سیاسیان.
ئەقڵیەتی شوفینی دەوڵەتانی ناوچەکە هەمان ئەقڵیەتی سەدان ساڵ پێش ئێستایە ئەگەر خڕابتریش نەبێت
وپێشتر چون سیاسەتیان کردووە ئێستاش هەمان شتن ئەم جورە بیرکردنەوەیە بە شێوەیێکی زور نەرێنی ڕەنگی داوەتەوە کە دەتوانم بڵێم ناوچەکەیان کاۆڵ و وێران کردووە لە ڕوی مادی ، مەعنەوی ،مرویی
و ئەمەو باری ئەمنی ،سیاسی،ئێکونومی تاد... لە ئاراستەی ئاسایی خوی چوتە دەرەوە و زوربەی دەستەڵاتدارە دەوڵەتە عەرەبی و ئیسلامیەکان دەستەڵاتداری فاشل واتە شکست خواردوون لە هەمو ڕۆیلکەوە و ئەوەی باجی گەورەی داوە و دەدات هاوڵاتیانی سڤیل و بێ تاوانی ئەم دەوڵەتانەن کە بە دەست سیاسەتی هەڵەی حاکمەکانیانەوە دەناڵێنن..
بیری ناسیونالیستی کە سەرچاوەکەی هیتلەری نازی و فاشیزمویە هەڵگری سیاسەتی تەخریبی واتە کاوڵکاری و فراوان خوازیە
و نەتەوەی خویان لە سەرەوەی هەمو نەتەوەکانی دیکە دادەنێن و زور جاریش بیرکردنەوەیان تەسکتر دەبێت حزب و دارو دەستەی خویان وەک ئەوەی لە ڕوژهەڵاتی ناڤین پەیڕەو دەکرێت لە سەرەوەی گەلانی خوشیان دادەنێن
ئەمەو چ بگاتە نەتەوەو زمان و ئایینی غەیری خویان بویە دوای سەدان ساڵ لە زورێک لە وڵاتانی ناوچەکە وێرانکاریەکی مادی و مەعنەوی و مرویی بەرچاو پێییانەوە دیارە و ڕژیمە سیاسیەکانیان نەک هەر نەیانتوانیوە وڵاتەکانیان بەرەوە پێشکەوتن و گەشەسەندن ببەن بەڵکو تادێت خوێن ڕشتن و کاوڵکاری زیاتر دەبێت و پەرە دەسەنێت و دەستیشیان بەسەر هەمو جومگەکان دا گرتووە و بەزوری زورداری خویان سەپاندووە و ئەوەی بیرکردنەوەیان ناکۆک بێت لە گەڵیان لەناوی دەبەن..
کورد یەکێکە لەو نەتەوە ڕەسەنانەی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست نزێکەی پەنجا ملیون کەسە کەچی تائێستا بێ دەوڵەتە
گەلە کومەکی دەوڵەتە عەرەبی و ئیسلامیەکان لە دژی کوردو ناسنامەکەی هەتا ئێستا بەردەوامە لە ئاکامی ئەوەی کە هێشتا ئەقڵی سیاسیان هەمان ئەقڵی سیاسی جارانە و کورد لە سەر زێدی بابو باپیرانی خویدا ڕەت دەکرێتەوە و هیچ جورە مافێک بە ڕەوا نابینن بو کورد مێژوی سەدەکانی ڕابردو گەواهیدەرە لە سەر ئەم ڕاستیە
بویە هەتاکو ئەقڵیەتی سیاسی لە سەر بنەمای هزری ناسیونالیستی گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی بەسەر دا نەهێت نەکوردوەک نەتەوەو ونە گەلانی ناوچکەش ئاسودەیی و سەقامگیری سیاسی و کومەڵایەتی و تاد... بە چاوی خویان نابینن و دوخی ناوچەکەش بەرەو چارەنوسێکی مەترسیدارتر هەنگاو دەنێت.
کە واتە لە کوتایی دا ئەم ئەنجامەمان دەست دەکەوێت ئەویش ئەوەیە ئێمەی کورد لە شوێنێکی جوگرافی زور مەترسیدار داین
بە ئەقڵێکی سیاسی ناسیونالیستی سەردەست گەمارو دراوین و دەدرێین
وە بو ئەوەی بتوانین هەڕشەو مەترسی ئەم چەشنە بیرکردنەوەیە دور بخەینەوە لە خومان زەڕورە یەکگرتوو ویەک دەنگ و یەک هەڵوێست بین
و ئەمەش باشترین وەڵامی ئێمە بێت بو پاراستنی ناسنامەی نەتەوایەتیمان و ڕزگاربونی یەکجارەکیمان لە سیاسەتی تەخریبی و فراوانخوازی دەوڵەتە عەڕەبی ئیسلامیەکانی ڕوژهەڵاتی ناڤین و بە تایبەت دەوڵەتە هاوسنورەکانی کوردستان.