گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی رٍەسەنی لە رۆژهەڵاتی ناوین خاوەن گشت ئەو پێوەرانە كە گەلانی ناوچەكە دەیان ساڵە خاوەنی دەوڵەتی خۆیانن ،بەڵام خاكی كوردستان بە هۆی بەرژوەندی وڵاتانی زڵهێز دوو لە ویستی گەلەكەی بە زۆر دابەشكراوە .ئەگەر ئاوڕێك بدەینەوە لە مێژوویی گەلانی ئازدیخواز لەپێناو ڕزگاری و بە دەوڵەتبوون, دەردەكەوێت ئەوە تەنیا میلەت خۆیان دەچەقێنن لە رێگە, شەقام, گۆڕەپانەكان بۆ بە دەستهێنانی مافی چارەی خۆیان, واتا میلەتان خۆیان بڕیاردەرن و دەبنە كۆڵەكە و هەوێنی سەندنەوەی ماف كە زۆرجار باجەكەی بە سەدان بگرە بە هەزاران خوێنی شەهیدە، كەواتە میلەت بە گشتی دەبێت ماف بسەنێتەوە نەك تاك. لەکاتێکدا ھەرێمی کوردستان ڕووبەری لە ڕووبەری ١٩دەوڵەت گەورە ترە وە خاوەنی زمان کلتورو خاک و سوپا‌و داھاتی خۆیەتی . گەلی کورد ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی ٦ کەسە کە بەراورد بە کوێت ئەوکاتەی بوون بەدەوڵەت گەلی کورد نزیکەی ٣٢ئەوەندەی ئەوانە نفوسمان.!کەچی ئێستا ئەوان دەوڵەتن وە ئەو ھەموو زیانانەشی بەرکوێت ماوەی چەند ساڵە بەردەوام حکومەتی عێراق پارەی ئەو زیانەنە دەداتەوە بە کوێت بە ئێستاشەوە ئەو قەرزە تەواو نەبووە.،لەکاتێکدا میللەتی ئێمە لەسەر دەستی حکومەتی عێراقی لەناوچووی پێش مالیکی و عەبادی ١٨٢ھەزار ئەنفال و خاوەنی ٥ھەزار شەھیدی چەکی کیمیاوین بەژمارەی شەھیدو ئەنفالەکانمان وەک ئەوە وایە سەدام ھەموو خەڵکی دەوڵەتی کوێتی لەناو بردبێت وە ٥ھەزار گوندی خاپور کردین لەڕووی یاساییەوە ئەمە تاوانە دژی گەلی کورد کە دەبێ عێراق قەرەبووی بکردینایەتەوە بەڵام نەک ھەر قەربووی نەکردینەوە بگرە بودجە وقووتی گەلەکەشمانی بڕی.. ئێستا ئێمە خاوەن دەنگی گەلێكین كە بەرێژەی% 93 لەسەدا دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیدا بۆیە ناكرێ هیچی تر گەلی كورد بێ دەوڵەت بێ و چاوەروانی دەوڵەتێك بكات كە خۆی لە نێو زەریاییەك كێشەو گەندەلی دا نقووم بووە و هەروەها ھیچ کاتێک نابێت کورد چاوی لەوە بێت بەرپرسێکی عیراقی یان ئێرانی و تورکی و سوری بڵێن لەگەل مافی کورد و دەولەتی کوردین , ئەوان وولاتانی سەردەستەن و بێگومان ئەگەر بۆیان بچێتەسەر ڕێگەنادەن کورد خاوەن دەولەت بێت چونکە پێیان وایە دژی بەرژەوەندیەکانی ئەوانە.گه‌ر به‌ویژدانه‌وه سه‌یری مێژوو بکه‌ین و هه‌وڵ و تێکۆشانی خه‌باتی گه‌لی کورد و خانەوادەی خەباتكارو تێكۆشەری بارزانی بکه‌ین دژی داگیرکه‌رانی کوردستان ، به‌ڕاشکاوی یه‌وه ده‌ڵێم بارزان لانه‌ی شێران و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نه‌مر به سونبولی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و کوردایه‌تی ده‌بینین که هه‌ر له پێش سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه تا ئه‌مڕۆش ڕۆڵی به‌رچاویان له بزاڤی ڕزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد بینیوه ، ئه‌گه‌ر بێت و بڕوانینه مێژووی بارزانیه‌کان و ده‌ڤه‌ری بارزان هیچ کاتێک سه‌ریان بۆ دوژمنان دانه‌نه‌واندوه و هه‌ر له سه‌رده‌می عوسمانیه‌کان و سه‌رده‌می پادشایه‌تی له عێراق و ڕژێمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی عێراقدا ڕۆڵی به‌رچاویان بینیوه له پشتیوانی و به‌رگریکردن له شۆڕشه‌کانی گه‌لی کورد بۆ نمونه شۆڕشه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی بارزان و شۆڕشی شێخ مه‌حمودی حه‌فید و کۆماری کوردستان که بارزانی نه‌مر و بارزانیه‌کان وه‌کو سه‌ربازێک پارێزه‌ری کۆماری کوردستان بوون که به ڕێبه‌رایه‌تی پێشه‌وای نه‌مر قازی محمد به‌ڕێوه ده‌چوو . پاش ڕووخانی کۆماری کوردستان بارزانی نه‌مر و بارزانیه‌کان ئاماده نه‌بوون سه‌ر بۆ دوژمن دانه‌وێنن هیچ کام له عێراق و ئێران و تورکیا و زۆر به‌سه‌ربه‌ر‌زانه‌وه له ڕێپێوانێکی مێژوویدا به‌ره‌و ئاوی ئاراس به‌ڕێکه‌وتن و پاشان په‌ڕینه‌وه بۆ یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت ی ئه‌و کاته . مستەفا بارزانی نه‌مر له ووڵاتی سۆڤیه‌تیش به‌وه نه‌وه‌ستا و که‌وته کارکردن بۆ ناساندنی دۆزی کورد و ئه‌و زوڵم و زۆرداریانه‌ی که له گه‌لی کورد ده‌کرێت به ووڵاتانی تری ده‌ره‌وه‌و به سه‌رکردایه‌تی ئه‌و کاته‌ی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت ، توانی کورد به هه‌موو دنیا بناسێنێت و توانی پشتیوانی بۆ گه‌لی کورد له ده‌ره‌وه دروست بکات . له دوای کۆده‌تاکه‌ی عبدالکریم قاسم له ڕژێمی پادشایه‌تی بارزانی نه‌مر و هه‌ڤاڵانی له نێو ئاپۆڕایه‌کی جه‌ماوه‌ری گه‌ڕانه‌وه نێو باوه‌شی نیشتمان و که‌وتنه کاری سیاسی شان به‌شانی هه‌مو پارته‌کانی تری عێراق بۆ به دیموکراسه کردنی ده‌وڵه‌تی عێراق و به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانی گه‌لی کورد ، بارزانی نه‌مر هه‌میشه ویستویه‌تی کێشه‌کانی گه‌لی کورد به‌ڕێگای ئاشتیانه‌و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکات ، به‌ڵام هیچ کاتیش ئاماده نه‌بووه سازش له‌سه‌ر مافی میلله‌تی کورد بکات نمونه‌ی زۆر دیار و به‌رچاو له کاتێکدا عبدالکریم قاسم له په‌یمانه‌کانی خۆی په‌شیمان بووه‌وه که به گه‌لی کوردی دابوو ، شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول به سه‌رکردایه‌تی بارزانی مصگفی سه‌ری هه‌ڵدا ، شۆڕشێک که هه‌موو چین و توێژه‌کانی میلله‌تی کوردی له‌خۆ گرتبوو له کرێکار و فه‌رمانبه‌ر و ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار و ڕۆشنبیر و نه‌خوێنده‌وار و .... هتد . مستەفا بارزانیی به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده نه‌بووه له‌سه‌ر بستێک له خاکی کوردستان سازش بکات وه هه‌مێشه قه‌ڵایه‌کی پۆڵایین بووه بۆ به‌رگری کردن له گه‌لی کورد و کوردستان . سه‌رکردایه‌تی شۆڕشێکی کرد که توانی چۆک به ڕژێمی به‌عس دابنێ به‌رامبه‌ر به داواکاریه‌کانی گه‌لی کورد به وه‌رگرتنی حوکمی زاتی بۆ کوردستان له 11 ئاداری 1970 له به‌یاننامه‌یه‌کی مێژوویدا . به‌ڵام له کاتێکدا سه‌رکردایه‌تی کورد خه‌ریکی دامه‌زراندنی داموده‌زگا حکومیه‌کان بوو له کوردستان سه‌رانی به‌عس له پیلان دانان و پیلانگێڕی بوون له‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی کورد و گه‌لی کورد وه چه‌ند جار ویستیان بارزانی نه‌مر تیرۆر بکرن به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون ، بارزانی نه‌مر له‌سه‌ر که‌رکوکی دڵی کوردستان له ساڵی 1975 شۆڕشێکی کرده قوربانی چونکه ئامده نه‌بوو وه هیچکاتیش ئاماده نه‌بووه ته‌نازول بکات له‌سه‌ر که‌رکوک و بستێک له خاکی کوردستان .لە گشت قۆناغە سەختەكاندا تا بە ئەمرٍۆ لە سەردەم شۆرشی مەزنی ئەیلوول تا شۆرٍشی گوڵان سەرٍەرای گشت كۆسپ و بەربەستەكان تا رٍاپەرٍینە شكۆدارەكەی 1991 و بەدیهێنانی پەرلەمان وحكومەتی كوردستان و ئینجا چەسپاندنی فیدرالی و قۆناغی دوای سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و بەرگریكردنی قارەمانانەی پردێ و سحێلا بە هەموو توانایەكەوە هەوڵەكانی خستۆتەگەر و شەو و رۆژی خستۆتەسەر یەك تا گەلی كورد بگەێنێ بە ئامانج و لە پاڵ گشت گەلانی تری ناوچەكە و جیهان خاوەن شكۆ و سەربڵند بژێت ..