(متمانە بەکەسیان مەکەن)
August 25, 2018
وتار و بیروڕا
٭عێراقی بەرهەمی کۆڵۆنالیزمی بەریتانی لەمێژووی دروست بوونیەوە هیچ دەستکەوتێکی بۆ ئێمەی کرد تێدانەبوەو تەنها جینۆسایدو کیمیاباران و کوشت و سوتاندن نەبێت
٭ئەگەر سەیرێکی ووێستگەکانی مێژووی کۆن و نوێی ئێمە لەگەڵ ئەم عێراقە بکەیت دەبینیت خەباتی گەلی ئێمە هەرگیز نەوەستاوەو بەردەوامی هەبوە و لەزۆر ووێستگەدا شۆڕش و خەبات و خوێنبەخشی گەلی ئێمە دەووڵەتی داگیرکەری نزیک بە کەناری خستن خستوەو تەواو لاوازی کردوە لەهەموو لاواز بونێکیشدا عێراق داوای دانوستان و گفتوگۆی کردوەو پێشنیاری ڕێککەوتنی پێشکەش کردوە بەکۆمەڵێک بەڵێنی ناڕاست و درۆ
٭لە ملیک فیصڵی هاوردەکراوەوە بیگرە تادێتە عەبادی بە هشتا ساڵی دەسەڵاتی سوونەو پازدە ساڵی دەسەڵاتی شیعەوە تەنها یەکجار عێراق و عێراقیەکان ڕاستگۆنەبوون و لەبەڵێن و ڕێککەوتننامەکان و واژۆکانی خۆشیان پاشگەزبوونەتەوە
٭ئێستا کە هێزە سونیەکانی لەپەراوێزی پرۆسەی سیاسیدان و شیعەکانیش یەکڕیزی و یەکدەنگیان لەبەردەم لەتبووندایە هیچ پێوویست ناکات ئێمە وەک کورد هیچ ڕۆڵێک ببینین بۆ بەسەرپێخستنەوەی عێراق و پاڵپشتی لایەک بکەین تەنها لەبارێکدا نەبێت کە گەرەنتی ڕاستەقینە بەگەلی ئێمە بدرێت بەچاودێری لایەنی سێیەم
٭ ئێستا ماڵی شیعی و خێوەتگەی سوونی ڕوویان لە کوردستان کردوەتەوەو داوایی پاڵپشتی دەنگی کورد دەکەن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق و هەریەکەشیان دیەوێت زۆرترین دەستکەوت بۆخۆیی بەدەست بێنێت لەهەموو بارێکدا پێکهێنانی ئەم حکومەتە تازەیەی عێراق پێوویستی بەکورد هەیە بەڵام گرنگ ئەوەیە کە ئێمە متمانە بەهیچ هێزو لایەنێک نەکەین و تەنها پێوەرمان بۆ پاڵپشتی و پشتگیر جێبەجێکردنی زۆر ترین داواو خواستی گەلەکەمان بێت و بەس بۆیە تکایە متمانە بەکەسیان مەکەن
ڕێبین ڕەحیم.