دەنگی خەڵک

دەنگی خەڵک
ئاب، ساڵیادی پیرۆزکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک گەورە هێزیی نیشتمان، هاوکاتە لەگەڵ گۆڕانی هاوکێشە سیاسیەکان لە کوردستان و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەڵبەت دامەزراندنی پارتیلە پێناو گۆڕانکاریی ڕیشەیی قوڵدا بوە لە ناوچەکە، بەتایبەت گۆڕانکاریی لە دەوڵەتانی داگیرکاری کوردستاندا،هەر ئەمەش خاڵی جیاکردنەوەی پارتیە لە حیزبەکانی تری کوردستان، وە پارتی دیموکراتی کوردستانی لە حیزبێکی ئاساییەوە کردۆتە دیاردە، وەزەرورەتی نیشتمانی. پەروەردە و فیکری بارزانی نەمر داینەمۆیی مێژووییەکی درێژە لە زیندو هێشتنەوەی گۆتاری ناسیۆنالیزمی کوردی، پارتی لە ٧٣ ساڵ خەبات و تێکۆشانیدا، بە زنجیرەیەکی درێژ لە ئەستەنگ و هەوراز و نشێودا تێپەڕیوە، بەدرێژایی ئەم مێژووە ئاڵاهەڵگریی کوردایەتی و ڕەمزیی قوربانیدان و فیداکاریی بووە، لەزۆر قۆناغدا دەستکەوتی نیشتمانی گەورەی بەدەست هێناوە، لە پێناو کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆدا کاروانی خەباتی بەردەوامە..
ئەیلول، ساڵیادی پیرۆزکردنی هەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلول، وەک گەورەترین و بەهێزترین کاریگەرترین شۆڕشی چەکداری لە کوردستان، هاوکاتی هەڵبژادنی پەڕلەمانی کوردستانە، کەواچاوەڕوان دەکرێت پارتی زیاتر لە نیوەی کوردسیەکانی پەڕلەمان بەدەست بهێنێت، بەتایبەت بەگەڕانەوە بۆ ئەنجامی هەڵبژادنی پەڕلەمانی عێراق لە ناوەڕاستی ساڵدا، کە پارتی وەک حیزب توانی دەنگی یەکەم بهێنێت لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراقدا، وە لە ئاستی هاوپپەیمانیەتیەکانیشدا پارتی پلەی چوارەمی هەیە لەسەر ئاستی عێراق، ئەمە بە چاوپۆشی لەوەی پارتی هەڵبژاردنی لە پارێزگایی کەرکوک بایکۆتکرد، وەلە ئاستی پارێزگای سلێمانی و نەینەواشدا ڕونوئاشکراییە کە دەنگێکی زۆریی پارتی دزرا.
بەشێک لە هێزە سیاسیەکان بەدیارکراوی و بەتایبەتیش حیزبی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی هەڵمەتێکی چڕیی پڕوپاگەندەیان دەستپێکردوە بۆ دروستکردنی ڕێگریی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ پەڕلەمانی کوردستان، لەڕێگەی دروستکردنی دوو دڵی و گۆمان لەوەی هەڵبژاردن ئەنجامنادرێت، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئامادەکارییەکانی تەواونکردوە یان کۆمیسیۆن لە ئاستی پێویستدانیە، کاتەکەی شیاونیە، هەلومەرجی هەرێم و عێراق و ناوچەکە تەواونیە، هەڵبژاردن دەبێتە ڕێگر لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق، واباشە واگونجاوە بۆ خەڵک! لە پێناو بەرژەوەندی خەڵکدا!! هەڵبژاردن دوابخرێت بۆ کۆتایی ساڵ و لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بکرێت، هەزار بیانویتر..هتد. لە دۆخێکی وەها پڕ لە شڵەژاندا ئۆپۆزسیۆن و چەن هێزێکیتر کەلە هەڵبژاردن و دەنگی خەڵک هەڵدێن شیاوی بەزەیپێداهاتنەوەن.
پشتبەست بە پرەنسیپەکانی دیموکراسی و گەڕانەوە بۆ دەنگی گەل، پارتی دەنگی خەڵک بە کلیلی چارەسەری ڕاستەقینەی کێشەکان دەزانێت، هەر بۆیەش بەوپەڕیی جدیەتەوە هەماهەنگی حکومەتی هەرێم و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانە تا هەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلول بەسەرکەوتووی ئەنجامبدرێت.
پشێوییە سیاسیەکان هۆکاریی قەیرانەکانن، ئەوا دەکرێت هەڵبژادنی گشتی و خولی پێنجەمی پەڕلەمانی کوردستان، زەمینەسازیی و هێنانەبوونی دەرفەتێکبێت بۆ ئاوابوونی پشێوییە سیاسیەکان، وە دووبارە داڕشتنەوەیی پرۆژەیی دەستووری هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکانی، چارەسەرکردنی کێشەیی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ، وەسەرئەنجام ڕێکخستنەوەی ژیانی هاووڵاتیان و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوریی و بەدیهێنانی کۆمەڵگایەکی خۆشبژێو و هەرێمێکی بەهێز و یەکگرتوو.




Top