پێویستیەتی پارتی لەچیدایە

پێویستیەتی پارتی لەچیدایە
پێش باس:
لەڕاستیدا پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێک لەکۆنترین حزبەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەکەلە١٦/ئابی/١٩٤٦ لەلایەن کۆمەڵێک لەھاوڕێ وھاوپۆلانی بەسەرۆکایەتی ڕێزدارمستەفابارزانی دامەزرا،لەسەرەتادا حزبەکەناوی(پارتی دیموکراتی کورد)بوو،بەڵام دواترلەکۆنگرەی سێیەمدالە ٢٦/١/١٩٥٣ کەلەکەرکوک بەستراناوی حزبەکەکرایە پارتی دیموکراتی کوردستان،سەرھەڵدانی پارتی لەوقۆناغەدا پێویستیەکی ھەنوکەیی مێژوی بوو،چونکە دەیان ساڵ بووگەلی کورد لەژێرڕەحمەت وداپڵۆسینی داگرکەراندابوونائومێدی بێھیوای سیمای دیاری قۆناغەکەبوولەدوای جەنگی دووەمی جیھانی بۆکورد ھاتبوە ئاراوە،لەوکاتەوە تاوەکوئێستا ئەم حزبە سەرمەشق وپێشەنگ بووە لەبەرگری کردنی کوردومافەنەتەوەییەکانیدا،ھەمیشەدۆخی پاسیڤیزمی ئاشتی لەبەرچاوگرتووە،پارتی ھێزێکی پشودرێژ بووەولەسەرخۆھەنگاوھەڵدەگرێت وھیچ کات نەکەوتوەتەھەڵەی کوشندەوەو بڕیاری کوشندەی نەداوە ھێزێکە لەڕوی ئایدۆلۆژیاوە سەیری سیاسەت ناکات بەڵکوبەشێوەیەکی پڕاگماتیکی سەیری واقع دەکات وحزبێکی ئۆپۆرتۆنیزم نیە،بەسەرەتایەکی ڕاست ودروست دەستی پێکردوەوبناغەیەکی قایم وپتەوی بنیادناوەوھەربۆیەلەداھاتوشدا ھەربەوجۆرە دەمێنێتەوە،پارتی لەمەیدانی سیاسی کوردستاندا تاقی کراوەتەوەوقوربانی زۆری داوەودەستکەوتی زۆریشی بەدەست ھێناوە،ھەرچەندە ناکرێت پێگەی ئەوحزبە نادیدە بگیرێت ھەرلەشەڕی دەستوری وپەڕلەمانیەوە تاوەکومەیدانی جەنگ وڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر،ڕۆڵی یەکلایی کەرەوەی بینیوە ھێشتا(زێری سور)وەک ھێمایەک بۆخوێنی قارەمانانی گەل وشک نەبوەتەوە،قورسای کوردو دۆزی کورد لەعێڕاق وناوچەکە ڕاستەوخۆلەژێرکاریگەری ئەم حزبەوەیە،ھەربۆیە لەجێبەجێ کردنی( ئەخلاقی نەتەوەیinternatinal morality)شانازی وسەروەری گەورەی بەردەکەوێت پێش ھەرھێزو حزب گەلێکی دیکە.
ھەبون وپێویستی پارتی لەچیدایە :
ئەم حزبەچەندین ئامانجی ھەیە ھەربۆیە ھەبون وپێویستیەتی خۆی دەبینێتەوەلە:
١-مسۆگەرکردن وبەژداری سیاسی کورد لەوەرگرتن ودروست کردنی بڕیاری سیاسی عێڕاقدا،لەڕێگەی وجودوسەلماندنی کورد بەوقورسای وپێگەیەی کەھەیەتی،ڕێزگرتن لەدەستورو بنەمایاساییەکان وەک تاکە چارەسەری یەکپارچەیی عێڕاق کەھەمیشە دیدو تێڕوانینێکی نەگۆڕی ھەیە لەوبارەیەوە.
٢- دروست کردن وئافراندنی باشترین جۆری پەیوەندی لەگەڵ حزبەکانی کوردستان وتەواوی ئەوحزبانەی لەعێڕاقدا کاردەکەن وبڕوایان بەدەستورو مەبادئی شەراکەت ومافی مرۆڤ ودیموکراسی وتەوافوق ھەیەودان بەمافی بڕیاردانی چارەنوسی گەلی کورددا دەنێن وچەسپاندنی بنەمای تەساموح ولێبوردەی لەنێوان ھەموپێکھاتە ئاینی ونەتەوەیی ومەزھەبیەکاندا،دورلەھەر‌بەرچاوگرتنێکی ئەپارتایدی.
٣-کارکردن بۆبەڕۆژەڤ بردنی پرسی کورد لەچوارچێوەی ھەرێمی ونێودەوڵەتی وڕێکخراوە جیھانیەکاندا،بۆئەوەی داکۆکی لەمافەمێژوی وڕەواکانیدا بکات تاوەکوگەیشتن بەئامانجەڕەواکان وپاراستنی ھێڵەگشتیەکانی میللەت،بەرگری کردن لەھەمووماف وئیمتیازاتی کوردوپارچەکانی دیکەی کوردستان وپتەوکردنی پەیوەندیەکۆمەڵایەتیەکان وکلتوریەکان لەسەرئەساسی خاک وخوێن.
‌٤-کارکردن بۆدیاریکردنی سنوروخاکی کوردستان وھەڵوەشاندنەوەی ئەوسنورە دەست کردانەی کەھەن،سوربون لەسەرگەڕاندنەوەی ناوچەداگیرکراوەکان یاخود ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم بەپێی ئەومیکانیزمەی کەلە ماددەی(١٤٠)دەستوری ھەمیشەی عێڕاقدادیاریکراوە،سوربون لەسەربەدیھێنانی ئەوئامانجە ھەتا دیاریکردنی بەخوێن وبۆئەومەبەستەش ھیچ درێخی نەکردوەوقوربانی زۆری بۆداوە.
٥-پاراستنی ھاوسەنگی لەنێوان وڵاتانی دراوسێ لەسەرئەساسی پەیوەندی ھاوبەش ودراوسێیەتی باش ودەست وەرنەدان لەکاروباری وڵاتانی تروچارەسەرکردنی ئاریشەکان بەپێی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی،دروست کردنی پەیوەندی دیبلۆماسی لەسەرئاستی خزب وحوکمەت لەپێناوبەرژەوەندی وقازانجی دۆزی ڕەوای کورددا.
لەسەرئاستی ناوەخۆھەمیشە لایەنگروھەڵگری مەشخەڵی کوردایەتی بووە،زۆرجاریش لەوبوارەدا قوربانی داوە،سەرەڕای کاری دەستەجەمعی وپێکەوەی ھەوڵی داوە باشترین پەیوەندی دروست بکات بۆئاشتی ودۆخی پاسیڤیزمی وسازانی نیشتیمانی ئیدارەدانی ئەوپەیوەندیانە لەچوارچێوەی خێری گشتیدا،لەسەرئاستی حوکمڕانیش ھەوڵێداوە زۆرترین پەیوەندی ھەبێت لەچوارچێوەیەکی ستراتیژی گشتیدا،کۆدەنگی نیشتیمانی ئەساس وکارکردنی لەپێشینەی بووە،لەسەرئاستی حوکمڕانیش ڕەفاھیەت وخۆشگوزەرانی خزمەتکردنی میللەت باشترین ستراتیژی کارکردنی بووە،بەبێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازیەکان،ھەمیشە ھەوڵی بەخۆماڵی کردنی کەرتەکانی داوەولەقۆناغە سەختەکاندا دۆزەرەوەی دەرچەی ڕزگاری بووە.
کۆمەڵێک وردە گلەیی:
لەھەمووبارێکدا پێویستەئەم حزبە بگەڕێتەوە بۆجەماوەر،چونکەبەبێ جەماوەرناتوانێت حزبی یەکەم وقایدبێت،جەماوەری پارتی لەسەرئەساسی سیستەمێکی بیروباوەڕی ئۆمانیزمیە،جەماوەری کوردستان سەرچاوەی ڕەوایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانە،ھۆکاری ئافراندن وموعجیزەی سەرکەوتن وگەشەکردنی حزبەکەیە،لەئێستادا پەیوەندی نێوان بەرپرس وجەماوەربەشێوەیەکی ڕێژەی توشی بەستەڵەکی سیاسی ھاتووە،بەمانایەکی تردیوارێک لەنێوان پارتی وجەماوەرەکەیدا دروست بووە کەزیاتر مەبەست لێی زۆرنی سەوزو پارێزگای سلێمانیە،پێویستە ئەوبەستێنە بتوێندرێتەوەو لەودەڤەرە جەماوەرئاشت بکرێتەوە،لەوچوارچێوەیەدا سەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەت ڕێزدارکاک مەسعودوکاک نێچیرڤان وکاک مەسڕور چەندین جارئاماژەیان بەوەکردوە کەخەڵکی ئەودەڤەرە دووجار پارتین،مەینەتی زۆریان بینیوە لەپێناوپارتیدا ھەموھۆکاروتاوانی ئەوان پارتی بونە،نیگەرانی ودڵشکاوی بەشێک لەجەماوەری ناوچەکە لەبەرپرس وحوکامەکانی ناوچەکەیە،ھەندێ لەبەرپرسانی حزبەکەبەشێوەیەکی دۆگماچی کاردەکەن وسێکتاریزم وگۆشەگیرودورە پەرێزن لەجەماوەرو ڕۆیاڵیزم وسەڵتەنەتخوازن،بەشێکیان خۆیان وڕابردویان بیرچوەتەوە کەچیبون وچیان ھەبوو وە ئێستا چین وچیان ھەیە؟؟جێگەی ئەسەف ونیگەرانیمانە بەشێک لەبەرپرس ودەست ڕۆیشتوەکان لەئاست ئەومتمانەیەی جەماوەرو سەرکردایەتی پارتیدا نین،لەبەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەرژەوەندی گشتی وحزبیان وەلاناوەوھاوسۆزی بەرژەوەندخوازانن،وەک گەڵای زەرد ھەڵگەڕاون وخۆیان بەپارتیەوە ھەڵواسیوە،ئێستا کاتی ئەوەیە پارتی خۆی بجوڵێنێت تاوەکو گەڵا ڕزیوەکان یاخود بەمانایەکی ترمشەخۆرەکان بکەونەخوارەوەو ھەپرون بەھەپرون ببن،ھەمووئەوانە بارگرانین بەسەر حزبەوەوچارەسەری گونجاویان نیە بۆخەڵکی سلێمانی ودەوروبەری،ھیوادارم لەسەرئەو نوسینەم سەرکردایەتی پارتی قسەیەکی گونجاوی ھەبێت بۆئەودۆخەی کەکۆمەڵێک خەڵکی دڵسۆزی پارتی ئێستا بەئاگری پارتی دەسوتێن لەودەڤەرەدا خەمخۆرێک نیەباری لارونازو دادوبێدادی ئەوخەڵکە ھەڵگرێت کەژمارەیان سەدان کەس زیاترە،کێ باوکوپێشڕەوبێت؟سەخت ترین ڕێگەیان ھەڵبژاردوسزای سیاسی وماددی دران لەپێناوپارتیبونیان ئەی ئێستا شکوای حاڵی خۆیان لەکۆێ وبۆکێ ببەن؟ ئەگەرقەراربێت پارتی ھێزێک بێت لەھەموانەوە بۆھەموان دەبێت بەڕۆڵی خۆی ھەڵبستێت وقسەیەکی جدی ھەبێت لەمەڕئەوپرسە،زۆر شتی شاراوە ھەیە کەقاعیدەی سەرەوەی پارتی ئاگادارنین لەناوچەکەدا دەگوزەرێت،ھەربۆیە لەیادی دامەزراندنیدا وێڕای پیرۆزبایمان دەمانەوێت بەدواداچونێکی حەقیقی بکرێت لەمەڕ ئەوپرسە کەچیترجەماوەر لەسلێمانی شایەنی ئەوزۆڵم وستەمەنین کەلێیان دەکرێت.
ئەنجامگیری:
پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن باگڕاوندومێژوێکی تایبەت بەخۆیەتی کەلەھیچ ھێزو لایەنێکی دیکە ناچێت،ھێزێکە ڕەگو ڕیشەی لەناوجەماوەرو کۆمەڵگەدا چاندوەوھەڵگری گوتاف ومەشخەڵی کوردایەتیە،کەلەھیچ یەک لەقۆناغەکاندا تەڕاجوعی لەبۆچونە نەتەوەییەکانی نەکردوە،بەھێزی پارتی بەھێزی دۆزی کوردوکوردە پێچەوانەکەشی ھەر ڕاستە، خاوەن جەماوەرێکی گیان لەسەردەستەلەسەرتاسەری کوردستاندا،ھەرئەوەش فاکتەری بەھێزی وسەرکەوتنەکانیەتی سەرەڕای سەرکردایەتیە سیاسیەکەی،لەدەرئەنجامدا ھیچ ھێزو لایەن ودەوڵەت وپیلانێک ناتوانێت بەرەوپێشچونەکانی ئەم حزبە ڕابگرێت ئەگەر یەکڕیزی دۆخی جەماوەرو ناوەخۆی خۆی بپارێزێت.



Top