مێژوویی خەباتمان سەڵماندی تا گەیشتن بە مافی دەوڵەتبوون ساتێك لە خەبات ناوەستین

مێژوویی خەباتمان سەڵماندی تا گەیشتن بە مافی دەوڵەتبوون ساتێك لە خەبات ناوەستین
لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوین پێوستە ئەو ماف و خاكەی كە بە زۆرداری زڵهێزان بە سەر چوار وڵاتدا دابەشكراوە بۆ خاوەنە رٍەسەنەكەی بگەرێنرێتەوە ئەو كاتە ئارامیی و پێكەوە ژیان دروست دەبێ‌ شۆرشە یەک لە دوای یەکەکانی کوردستان تێكۆشانی زۆریانکرد تا دەنگیان بە جیھان بگات و پشتیوانی و ھاوکاری دەوڵەتان بە دەست بھێنن، لێ بەرژەوەندی زلھێزەکان لەگەڵ خواست و داواکاری و مافەکانی گەلی کوردستان تەبا نەبوو، بگرە بەرژەوەندی زلھێزەکان لەگەڵ داگیرکارانی خاکی کوردستان دا بووە.لە دوای راپەرینی ئاداری ١٩٩١ گەلی کوردستان لە رووی کاتەوە ئەزموونێکی درێژ و لەرووی چۆنیەتیەوە ئەزموونێکی پەرەسەندو مامەڵە دەکات،لەرووی دەسەڵاتی سیاسی وئیداری و کارگێریشەوە باشوری کوردستان لەژێر قەڵەمڕەوی حکومەتی کوردستان و ھێزەکانی پێشمەرگەدایە، ھاوکێشە سیاسیەکانی ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، گۆڕانکاری بەسەرداھاتوە، لەمەڕ پرسی مامەڵەکردنی دۆزی کورد و پەیوەندیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دۆخێکی زێڕین دەگوزەرێت، دوای زیاتر لە چارەکە سەدەیەک حوکمڕانی کوردی ئێستا ئاستی پەیوەندیەکانی کوردستان لە دەمێکی زێڕیندایەو واشی لێدەخوێنرێتەوە بەرو ھەڵکشان و گەشەی زیاتریش بچێت،حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەرێگەی بەرنامە و نەخشەیەکی ھەمەلایەن کار بۆ دروستکرنی پەیوەندیەکی بەھێز لەگەل دەوڵەتان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و کۆمپانیا فرە رەگەزەکان دەکات، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، خاوەن دنیابینیەکی تایبەت و بەھێزە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیەکی دروست لە گەڵ جیھانی دەرەوەدا، وەک دەڵین ئیستا ھەولێری پایتەخت بۆتە ترافیکی دیبلۆماسی، بەبەڵگەی ئەوەی رۆژانە جموجۆڵی دیبلۆماسی لە ھەولێر و لەگەڵ ھەولێر روودەدات، بوونی نوێنەرایەتی دەوڵەتانی ئەنجومەنی ئاسایش٥+١بوونی چەندین کونسوڵگەری و نوێنەرایەتی دەوڵەتانی جیھان لە ھەولێر دیاردەیەکی گرنگ و پڕبایەخە، ھاوکات وابڕیارە بەمنزیکانە کونسوڵگەری ئۆکرانیا و سریلانکا لە ھەولێر بکرێتەوە، ئەمە سەرباری ئەوەی بەردەوام شاندی باڵای ووڵاتان سەردانی ھەولێر دەكەن هەروەها گەورە بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتوەکان و دەیان وەفدی باڵای دەوڵەتانی ئەوروپا و جیھان... لە رۆژی25ی ئەیلوولی 2017دا، هەرێمی بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، تاپۆی دەوڵەتی کوردستانی سەربەخۆیان مسۆگەر کرد. ئەوجا کرێچییە داگیرکەرەکەمان بە ئاشتی و بە یاسا دەچێتە دەر و کلیلی ماڵەکەمان دەداتەوە و دەگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی و.. دەرس لەو شکست و ڕیسوابوونەی ئەم سەد ساڵەی دوای ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی وەردەگرێت و لەگەڵ کۆمەڵگەی هاوچەرخی بەشەرییەتدا دەبێتە هاوسێ و دۆستێکی باش و بەڕێزمان، یان لەسەر ملهۆڕییە مێژووییەکەی بەردەوام دەبێت و هێندەی دی خۆی و سیستمەکەی وێران و شکتخواردوو دەکات، ئەمەیان ڕۆژگار یەکلای دەکاتەوە.دوای ئەوەی لە ڕیفراندۆمە گەورە و پرشكۆیەدا، جەماوەری كورپەروەر و تێکۆشەری کوردستانی باشوور، بەوپەڕی ئازادییەوە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و ئاواتە دێرینەکەی پرۆسەی دەنگدانی کردە ڕۆژی جەژن و ئاهەنگ بۆ سەربەخۆیی، من ئێستە بێ باکانە و پشت بەو هوشیارییەی ئەو خەڵکە و سووربوونیان لەسەر قوربانیدان لەم پێناوەدائەوا گریمان ئێوە ڕاستن و ئێمەی کورد لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆییدا پابەندی دەستوور نەبووین، دەپرسم ئایا دەستوور تەنیا بۆ ئێمەیە، یان بۆ ئێوەیشە؟ ئەگەر خۆتان دەیان جار، هەر بە میزاج و بڕیاری شەخسییش نەک بە ئیرادەی نەتەوەیەک، وەژێر پاتان نەناوە، مافی خۆتانە بیانوومان پێ بگرن. وەلێ، دوای ئەوەی زێتر لە ٦٠ بەندی دەستوورەکەتان بە بڕیاری زۆر خەتەری شەخسی (مالیکی سەرەکوەزیر) خەرق کردووە، کە زۆربەیان پەیوەندییان بە ژیان و گوزەران و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتییانی کورد و حوکمەتی کوردستانەوەیە، بەر لە هەموویان مووچەی خەڵک و بودجەی هەرێمە. واتا دوای گەمارۆی ئابووریدانان لەسەر نەتەوە و هەرێمێکی فیدراڵی و برسیکردنی ئەو هاووڵاتییانەی خۆتان کە بەپێی دەستوور (شەریکی ئەم عێراقەن).بەپێی مادەی ٥٨ی یاسای عێراقی و مادەی ١٤٠ی دەستوور، دەبوایە بەر لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٧، حوکمەتی ناوەند کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان (ئەوانەی لە دەرڤەی سنووری ئیداریی هەرێمی کوردستانن)، وەک: کەرکووک و خانەقین و گوڵاڵە و نەینەوا (مووسڵ) و...تد، چارەسەر بکردنایێ، نە هەر نەیکرد، بەڵکوو چوون داگیرکەرانە هێزی سەربازی و ئاڵای خۆیان و...تد، تیا دانا، ئەمەیان نیوە مافێکی خۆیانە، وەلێ، نیوە مافەکەی دی (کە هی هەرێمە) پێشێلیان کرد. ئاڵای کوردستانیان خستە ژێر پاوە و بە هێزی سەربازی و چەکی گرانی ئەمەریکی و ئێرانی لە کەرکووکەوە هەتا (خورماتوو)، هەموو ناوچە جیناکۆکەکانیان بە دەستووری (ئەنفالەکانی بەعس، بە دەستووری عێراقی فیدراڵ) داگیر کرد.ئەمانە و زۆری دیکەش، بە عالەمی ئاشکرا نە هەر پێشێلکردنی ئەو (دەستوور)ەیە کە وەک دەقێکی پیرۆز بەرامبەر ئیرادەی زێتر لە چوار ملیۆن خەڵکی کوردستان و بڕیاری پەرلەمانەکەیشی بەکار دەهێنن (کە بەشداربووانی 72.16%ی خەڵکەیە لە ریفراندۆمەکەدا)، ئەوجا لە ٢٥ی سێپتامبەری ٢٠١٧دا بە ئازادی و ئاشتی و شارستانییانە، بە ڕێژەی 92.73% دەنگدەرانی بە (بەڵێ بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە) لەو عێراقە بێ (دەستوور و یاسایە) ڕوویان کردە سندوقەکانی دەنگدان. ئێمە لەو هەڵوێستە (نالۆگیکی)یەی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی سەرسامین، چۆن بێمروەتانە، دژی ئیرادەی ئازادیی میللەتێ، کە بە پرۆسەیەکی شەرعییانە و ئەوپەڕی ئاشتیخوازانەوە دەوەستنەوە و بە پشتیوانیکردن لەو هەموو خەرقە (هەمەجییانە)ی دەستوور لەلایەن حوکمەتی نێوەندەوە، کە بە دەستی خۆیان نووسیویانە، دەکەنە پاساوی دان بە شەرعیەتی ڕیفراندمدا نەنان! بەڵام کێشەی (نەتەوییبوون)، کە لە ڕۆژگاری سەربەخۆیی و بەرەنگاربوونەوەی نەیار و دوژمنانی داگیرکەر و قوربانیدان بە سەروماڵدا خۆی دەبینێتەوە، زۆر لەویدی گەورە و یەکلاییکەرەوەترە. بە واتایەکی ڕوونتر، پێویستە، یان دەبێت، لە سەروبەندی ڕزگاریی نەتەوەیی و سەربەخۆیی نیشتماندا، قوربانی بە مافەکانی (هاووڵاتییبوون) لەپێناو (نەتەوەییبوون)دا بدرێت و ئەم حاڵەت و دیاردەیە بە مێژووی هەموو نەتەوە و گەلانی سەربەخۆییخوازی جیهانەوە دیارە. سەربەخۆیبوون مافێكی ڕەوایە هاوشێوەی گشت گەلانی ناوچەكە و جیهان و كوردیش قوربانیی گەورەی بەخشیووە و تا دەنگی بە "بەڵی " بۆ سەر بەخۆیدا دا و سەركەوتنی بەدەستهێنا .. لە هەمانكاتدا ئەو پرۆژە دیموكراسییە مێژووییە گەورەیە توانی لووت و تاج و تەختی داگیركەران بشكێنێ‌ و ویستی سەربەخۆیی گەلێكی ماف زەوتكراو و دەوڵەتخواز بە هەموو دونیا بگەێنێ‌.. ئەمرۆ ھەرێمی کوردستان پێگەیەکی دیپلۆماسی گەورەی ھەیە لە ناوچەکەدا و ئاسۆی پەیوەندیەکانمان گەش دەنوێنێت، ئاستی پەیوەندیەکانی کوردستان رەھەند و ڕوانگەی جیاوازی ھەیە، بۆنموونە لە جەنگی دژی تیرۆرستانی داعشدا تا بە ئێستا پەیوەندیە سەربازیەکان لە ئاستێکی بەرزی ھەماھەنگی و ھاوکاریدا بوون، لە پرسی ووزەدا، دەرھێنان و ھەناردەکردنی نەوت و گازی سروشتی، گەورە کۆمپانیاکانی جیھان بەشداری پرۆسەی بە بازاڕکردنی ووزەی کوردستان بوون، هەروەها دیپلۆماسی بەهێزی سەرۆک بارزانی وحکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆشکی سپی وکۆشکی ئەلیزێ و کرملین و گەورە کۆشکەکانی جیھان پێشوازیدەکرێن، ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە ھەرێمی کوردستان لە پرسی سیاسەتی نێودەوڵەتی دا لەسەر ھێڵێکی دروست گەشەدەکات. ئەمەش هەنگاوەكانی دەوڵەتبوونی كوردستان خێراتر دەكات ..
Top