رێباز و رێگەی رزگاربوون لە پاشكۆیی و بوون بە خاوەن دەوڵەتیی وسەربەخۆیی ..
August 18, 2018
وتار و بیروڕا
گوتیشی:" عێراق لەسەر بنەمای مەزهەبیەت بەڕێوەدەبرێت، ئەوەش كێشەیەكی گەورەیە، ئەو حكوومەتەی لە داهاتوو دروست دەبێت لە حكوومەتی ئێستا باشتر نابێت، عێراق بە ناتەندروستی لە دایك بووە، عێراق بەو شێوەیە سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێت، عێراق لەسێ پێكهاتەی سەرەكی پێكهاتووە، باشترین چارەسەر ئەوەیە سێ هەرێم، یان سێ دەوڵەت لەناوچەكە دروست بن، دەوڵەتێك بۆ شیعە، دەوڵەتێك بۆ سوننە و دەوڵەتێك بۆ كورد، ئەو كاتە عێراق ئارامی بەخۆیەوە دەبینێت و هەموو پێكهاتەكان بە مافەكانی خۆیان دەگەن. گەلی كورد دوو ئەركی سەرەكی لەسەر شانە، ناوخۆی خۆی ئەگەر كوردستان بەراورد بكەین لەگەڵ خوارووی عێراق زۆر جیاوازە، لەگەڵ هەموو ئەو قەیرانانەی كە لە كوردستان هەن، كوردستان بۆتە شوێنێكی ئارام بۆ هەموو پێكهاتەكان، بۆیە زۆر گرنگە جارێكی دیكە ناو ماڵی خۆمان رێك بخەینەوە، لەناوخۆی خۆمان ئاشتەوای دروست بكەین، دەستی ئەوانەی تێكدەرن كەم بكەینەوە، هەروەها ئەگەر بچینەوە بەغدا بە توكمە بچین و یەك دیدو بۆچوونمان هەبێت، نەك هەر یەكە و بۆ خۆی بچێت، بەڵكو بە یەكڕیزی روو لە بەغدا بكەین، بۆ ئەوەی بە مافە ڕەواكانی خۆمان بگەین. چونكە كاتێ یەكریز بین بەهێز دەبین و دەسكەوتی گەورە و سەركەوتنی گەورە بەدی دێنین ..رێبازێك دوور لە چوارچێوەی حزبایەتی بەر تەسك و بەرژوەندی شەخسی و تایبەت هەموو كاتێك بە هزروبیرێكی نەتەوەیی و كوردانەوە هەنگاوەیی ناوە لە پێناو رێكخستنی نێوماڵی كورد و یەكریزی گەلی كورد و خۆی گرێنەداوە بە ناوچەیەكی دیاریكراو و شوێنكی دیار بەڵكو پانتایی خەباتی بۆ هەموو كوردستان بووە ..بۆ ئێستای پارتی و دوای زیاتر لە حەوت دەیە تێكۆشان و قوربانیدان كە لە ژێر سایەی رێبەرایەتی مسعود بارزانی هەمان مێژوو و هەمان فیكری مستەفا بارزانی بەردەوامی هەیە، دەبینین ئێستا لە هەموو كاتێك زیاتر رەخنە لە پارتی دەگیرێت و، پارتییش لە ژێر زەبری مەرجە فەرزكراوەكانی فیكری مستەفا بارزانی-دا درێژەی بە نەفەسدرێژی و سینگفراوانیی خۆی داوە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی رەخنەكانی ئەم سەردەمە وەك رەخنەكانی سەردەمی مستەفا بارزانی نین و گەلێك جار غەدریش لە پارتی دەكرێت، بەڵام مسعود بارزانی نەك هەوڵیداوە كە بەرپەرچی رەخنەكان بداتەوە، بەڵكو بە هەمان شێوازی بیركردنەوەی مستەفا بارزانی بڕیاری داوە دووبارە بارەگای بارزانی دابمەزرێنێتەوە، بۆ ئەوەی ئەم بارەگایە نەك هەر ببێتە هێزێكی مەعنەوی بۆ ئەوەی ئەركی سەرشانی پارتی سووك بكات، بەڵكو بۆ ئەوەیە ئەم بارەگایە ببێتە هێزێكی مەعنەوی بۆ هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكان و یەكە كەی تاكەكانی كوردستان و بۆ ئەوەیە جیاوازییەكان پێكەوە ئاشت بكاتەوە و پێكەوە هەڵەكانی خۆمان راست بكەینەوە و خۆشگوزەرانی و ئاشتی و ئاسایش بۆ گەلی كوردستان دابین بكرێت.پركردنەوەی ئەوبۆشاییەسیاسیەلەكوردستان دروست كرابووكەڕۆڵ ودەوروپێگەی كوردستان.پەراوێزخرابوو.واتەبەبەرخستنەوەوزیندووكردنەوەی ڕۆحی نەتەوەی وچەكەرەكردن وبنیات نانی ئینتمای كوردانە لای تاكی كورد.دەبوایە ڕەوتێكی شۆڕشگێردروست بكرێت وكارێزمایەك هەبێ جڵەوی ئەوڕەوتەلەدەست بگرێ وبتوانێ تاكی كورد ئاراستە بكات بەئاڕاستەی نەتەوەی بوون ئەویش امستەفا بارزانی باوك بوو كە توانی مل بداتە بەرئەو قوڕسایە گەورەیەكەئەستەم بووڕێبەرێك لەنێوهەژموون ونفوزی زاڵی دیكتاتۆرەكانی سەردەم دا گەشەبەبزاوتی شۆڕشگێری كوردستان بدات.لەبارودۆخێكی وەهاناهەمواروتەژی له تەنگ وچەڵەمەداكەبەرۆكی كوردستانیان گرتبووبەبێ حساب كردن بۆنەتەوەی كوردوخاك وگه لەكەی سەپاندنی ئایدیایی ناشیونالیزمی وڕەگەزپەرستی وڵاتانی نێودەوڵەتی وئیقلیمی ئاسان نەبووبتواندرێ كوردبكرێتەڕەقەم ودۆزەڕەواكەی بەجیهانی بكرێ گەركەسایەتی وشۆڕەسوارێكی لێهاتووی وەك باوكەبارزانی نەبایە من پێموابێ ریسكی شكاندوكێشەی كوردستانی گەیانبەجیهان.نەبوونی ئیمكانی ماددی وسەربازی بۆڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدیەكانی زاڵم تاغوتانی ئەوكات كارێكی گران بووبەلام بارزانی بەبوونی ئیرادەی پۆڵاینی خۆی خەڵكی كوردستان ئیرادەداركرد شۆرش بۆئیمتیازی شەخسی نەبووبەڵكوبۆڕزگاركردنی كوردستانیان بوولەستەم وزۆرداری دەوڵەتەچاوچنۆكەكان بووكەكوردستانیان كردبووەگۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێ ناشەریفەكانیان كەكوردستان ببووەسوتماكی جەنگ وناكۆكیەدرێژخایەنەكانیان.ماوتەوەبڵێین پێویست دەكات بەهەموولایەكمان دەستەباری بیرونەهجی باوكی ڕۆحی نەتەوەكەمان بین وڕێبازی كوردانەی بەرنەدەینوبەئەمانەتەوەئامانجەگەورەكەی بگەیەنین بەرۆحێكی كوردانەوپارتیانەی ئەوكارێزمایەمەزنەدەست لەناودەست كوردستان بپارێزین و رێبازی كوردایەتیی بكەینە بەرنامەمان لە پێناو یەكریزی وتەبای نێوماڵی كوردستان چونگەشۆرشی بارزانی باوك شۆرشێكی گشتگیروهەمەلایە نەبوو دوور بوولەناوچەوناوچەگەرێتی بۆكوردستان و لە پێناو گەیشتنی كورد بووە بە لووتكەی سەرفرازیی و سەركەوتن ..