ئەمجارەش پێشەلی دەستوركرا

ئەمجارەش پێشەلی دەستوركرا
لە نوسراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق كە ئاڕاستەی كۆمپانیای گازی باكووری كردووە و تێیدا داوای كردووە بۆ لەمەودوا لەنووسراوەكانیان زمانی كوردی بەكارنەهێنن پێش ئەوەی كە ئەم سەرپێچییە لە رووی دەستورییەوە شی بكەینەوە دەقی نوسراوەكە بە وێنە دانراوە بۆ ئەوەی بەرچاور وونییەكی زیاتر هەبیت سەبارەت بەو بابەتەكە تیادا هاتووە:" حەمدان عویجل، نووسراوێكی ئاڕاستەی كۆمپانیای نەوتی باكوور كردووە و رایگەیاندووە، زۆربەی ئەو نووسراوانەی كۆمپانیاكە رەوانەی كردووە دەستەواژی كوردی تیایاندا بەكارهاتووە، ئەوەش پێچەوانەی یاسای پاراستنی سەلامەتی زمانی عەرەبی ژمارە ٦٤ـی ساڵی ١٩٦٨ـە و، تێیدا داوای كردووە، لەمەودوا وشەی كوردی لەسەر نووسراوەكان لابدرێت و تەنها كار بە زمانی عەرەبی بكرێت.
لە نوسراوەكەشدا هاتووە، پابەندنەبوون بە بڕیاری بەكارنەهێنانی زمانی كوردی لە نوسراوەكاندا، فەرمانبەرانی سەرپێچیكار بەپێی یاسای رێككاری فەرمانبەرانی دەوڵەت، رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە".
دەستور بە پێی ئەو ریز بەندییەی كە هەیەتی لە سەرووی هەموو یاسایەك دێت دواتر ئەو یاسایانەی كە لە پارڵمانەوە دەردەچن و دوای ئەوانیش رێنماییەكانن كە بۆ مەبەستی ئاسانكاری كردن لەو یاسایانەی كە دەر دەچن.
بە مەرجێك كە هیچ یاسا و رێنماییەك نابیت بە پێچەوانەی دەستور بیت لێرە دا پشت بە یاسای پاراستنی سەلامەتی زمانی عەرەبی ژمارە ٦٤ـی ساڵی ١٩٦٨ـەوە كراوە لە كاتەكدا كە دەستوری هەمیشەییی عێراق لە ساڵی 2005 ــەوە دەرچووە و هەموو ئەو یاسایانەی كە بە پێچەوانەی دەستور خۆیەتی هەڵدەوەشینیتەوە هەر بۆیەش سەرەرای ئەوەی كە ئەم نوسراوە لە رووی یاسایی و دەستورییەوە سەرپێچییەكی دەستورییە و لە رووی كارگێریشەوە هیچ قورساییەكی یاساییی نییە هەر وەكوو بە پێی بەندی یەكەم لە بنەماگشتییەكانی دەستوری هەمیشەیی عێراقی فیدراڵ 2005 لە مادەی 4ـدا هاتووە:" مادەی (4) بڕگەی یەكەم: زمانی عەرەبیو كوردی دوو زمانی فەرمین لە عێراقدا، مافی سەرجەم عێراقیەكان پارێزراوە لە فێركردنی ڕۆڵەكانیان بە زمانی دایكیان وەك توركمانی و سریانی لە دەزگاكانی فێركردنی دەوڵەتدا بە پێی یاسا پەروەردەییەكان، یان بە هەر زمانێكی دیكە لە دەزگاكانی فێركردنی تایبەتدا.
بڕگەی دووەم: سنووری دەستەواژەی زمانی فەرمی دیاریدەكرێت، چۆنیەتی جێبەجێكردنی حوكمی ئەم مادەیەش بە یاسا ئەم خاڵانە دەگرێتەوە:
‌ڕ- دەركردنی ڕۆژنامەی فەرمی بە هەردوو زمان
‌ب- قسەكردن و وتووێژو دەربڕین لە بوارە فەرمیەكاندا بەهەریەك لە دوو زمانەكە وەك ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیران و دادگاكان و كۆنگرە فەرمیەكان.
‌ج- داننان بە بەڵگەنامە فەرمیەكان و ئاڵوگۆڕكردنی نامەو دەركردنی بەڵگەنامە فەرمیەكان بە هەردوو زمان.
د‌- كردنەوەی قوتابخانە بە هەردوو زمانەكە بە پێی یاسا پەروەردەییەكان
‌ه- هەر بوارێكی دیكە كە بنەمای یەكسانی بیگرێتەوە، وەك پارە و پەساپۆرت و پوول.
بڕگەی سێیەم: دامو دەزگا فیدرالی فەرمیەكان لە هەرێمی كوردستان هەردوو زمانەكە بەكاردەهێنن". بە لە بەر چاو گرتنی تەواوی ئەو بڕگەو مادانەی كە لە سەرەوە هاتوون بە پێشەڵكاری دەستوری دادەنرێت و دەكرێت لایەنی تایبەتمەند لە رێگەی دادگای ئیتحادییەوە تانەی لێبدرێت.
Top