(پارتی ۷۲ساڵ خەبات بۆ سەربەخۆیی و شکاندنی تەوقی کۆیلایەتی)
August 14, 2018
وتار و بیروڕا
٭پارتی دیموکراتی کوردستان درێژەپێدەری ڕێبازی کوردایەتی و تەریقەتی بارزانە کە پێش(۱۱۳ ساڵ) شێخ(عبدالسلامی شەهید) وەک ڕابەری ئەم تەریقەتە نەتەوەییە داوای سەربەخۆیی لە مەلیکی ئەوکاتی ئینگلیز کردوە بۆ نەتەوەکەمان و خەبات و بەرخۆدانی بۆکرد تا سەرەنجام لەپێناوی ئەم داخوازی و خەباتەدا بەدەستی ئیمپاتۆریەتی ئەوکاتی عوسمانی شهید کراو سەری خۆی لەسەر دانا
٭مێژووی پڕسەروەری گەلەکەمان پڕاوپڕە لەنەخش و جێ دەستی پارتی لەسەر جەم قۆناغەکانداو هەرچی بۆ گەلی ئێمە بەدەستهاتبێت لەڕابردوو لەئێستادا بەخەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بوە کە هەرگیز لەسەر خواستە نەتەوەییەکانمان سازشی نەکردوەوناکات
٭دەستکەوتەکانی ئێمە لە ئۆتۆنۆمی و لامەرکەزی و فیدارڵیەوە تادەگاتە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دەستکەوتی پارتین و لەبەرامبەردا هیچ هێزو لایەنێک نەیتوانیوە هیچ دەستکەوتێکی دیکە بەخەباتی چەکداری یاخود دانوستان و گفتوگۆ بۆ گەلەکەمان وەدەست بێنێت
٭(ڕێککەوتنی ۱۱ی ئازاری)ساڵی (۱۹۷۰)یەکەمین بەڵگە نوسراو دانپێدانراوی دەووڵەتی داکیرکەری عێراقە کەدوای(۱٤ساڵ)خەباتی چەکداری لەشۆڕشی ئەیلول بەسەر پەرشتی بارزانی نەمر دەووڵەتی عێراقی ناچار بەدانوستان و گفتوگۆو ڕێککەوتنی کردو لەدوای ئەو ڕێککەوتنە تاکەوتنی ڕژێمی عێراقی و دروستکردنەوەی عێراقی بەناونوێ و نوسینەوەی دەستوور لەساڵی(۲۰۰٥)هیچ هێزولایەنێک نەیتوانی بچوکترین دەستکەوت بۆگەلەکەمان وەدەست بخات
٭لەدوای ساڵی(۲۰۰۳)ئەوە پارتی دیموکراتی کوردستان بوو توانی ڕۆڵی گەورەی لە سەپاندنی خواستە نەتەوەییەکانمان هەبوو وە ئەوە سەرۆک بارزانی بوو فیدارڵیەتی پارێزگاکانی ڕەفزکردوە کەخەڵکی دیکە واژۆیان لەسەر کردبوو ئەگەر جێبەجێ ببوایە هیچ مانایەک بۆ ئەو هەموو خەباتو خوێنە نەدەمایەوە
لەدوای بێ هیوابوون لەم عێراقە شیعیەو پێشێلکردنی مافەکانمان پارتی دیموکراتی کوردستان بوو دەستی بە هەنگاونان بۆقۆناغی دوای فیدراڵیەت لەعێراق هاویشت سەرەنجام بەهاوکاری لایەنەسیاسیەکانی دیکە لەپرۆسەیەکی مەدەنی و ئاشتیخوازیدا بانگی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی داو کەلە(۹۳٪)گەلەکەمان بەبەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆییدو دژی ژێردەستەیی بوون
٭ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی سەرتۆپی گوڵی سوری خەبات و خوێنی گەلەکەمانە بەسەرۆکایەتی پارتیمان لە شێخی عبدسلامی شەهیدەو تا دەگاتە سەرۆک مسعود بارزانی هەڵگری ئەم ڕۆحە ناسیۆنالیستیە کوردیە بوون و هیچ کەس بەقەد پارتیەکان هەقی شانازییان بەم خەباتە دورو درێژە نیە
٭بەدرێژای هەموو ئەم مێژووە دوورو درێژە تا دەگاتە ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لەخەباتکردن بەردەوامەو بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلەکەمان درێژە پێدەدات تا بەیەکجاری تەوقی کۆیلایەتی لەسەر گەردنی نەتەوەکەمان لادەبات و دەیگەیەنێت بە سەربەخۆیی یەکجارەکی و ڕزگاری سەرتاسەری نەتەوەکەمان
ڕێبین ڕەحیم.