قوتابخانەی كوردایەتی ونیشتیمانپەروەری واتا بەدیهێنانی دەوڵەتی كوردی وڕەتكردنەوەی ژێر دەستی
August 14, 2018
وتار و بیروڕا
لە پەنا سیاسەتەکانی سەرۆک بارزانیدا، لە سایەی تەمەنێک لە خەبات و قوربانیداندانی سەرۆکدا، دواجار ئەوە دەبێت کە خەباتمان بۆی کرد، ئەوە دەبێت کە ھەزاران لە ڕۆڵەکانمان سەریان بۆی نایەوە. بۆیە گرتنەبەری سیاسەتی و دیپلۆماسی لەگەڵ رووداو پێشهاتەكان وایكردووە كە متمانەیەكی ئیقلیمی و نێو دەوڵەتی بۆ هەرێمی كوردستان دروست ببێ و بۆیە دەبینن لەگەڵ ئەوەی كە غەدرێكی زۆر لە ماوەی رابردوو لە گەلی كورد كرا،بەڵام هەمان ئەو دوژمنانە هیچ رێگەیەكیان لە بەردەم نەماوە جگە لەوەی بگەرێنەوە بۆ هەولێر چونكە ئەوان باش دەزانن كە ئەمرٍۆ یا سبەی لە حكومەتێكی بەهێزەوە بۆ بەهێزترین و ستراتیژیترین دەوڵەتی لە رۆژەهەڵاتی ناوین دەگۆرێت..ئەمرۆ زیاتر لە هەر كاتێ نێوماڵی كورد دەبێ یەكریز بێ ، چونكە جیا لەوەی داگیركەران ودوژمنانی كورد هەمیشە رێگربوونە لە گەیشتن بە مافەرەواكانمان لە هەمانكاتیشدا ناتەبایی و خیانەتیش بەشێكبووە لەو بەربەستەی كە كورد لەگەیشتن بە ئامانجەكانی نزیك بكاتەوە .لەسەر ئاستی كورد و كوردستانیان بەرژەوەندی یەكانیان یەكدەگرێتەوەو چاوپۆشی لە ناكۆكی یەكانیان دەكەن، چونكە گرنگ ئەوەیە بەرژەوەندی خۆیان پارێزراوبێت و بۆچوونەكانیان بێنەدی.زۆرجار گەلێكی ژێردەستە، كە بۆ مافە سەرەتایی یەكانی خۆی و ئازادی و دیموكراسی و سەربەخۆیی خەبات دەكات و لەلایەن ووڵاتەكانەوە بەئاگرو ئاسن كپ و سەركوت دەكرێت، ئەم خەباتی گەلەو خەباتكەرەكانی بە تیرۆرزم و تیرۆرست پێناسە دەكەن.لە هەمان كاتیشدا، كە چەندین گروپ لەبەر ئەوەی پەروەردەی زلهێزەكانن و بۆ بەرژەوەندییەكانی زلهێزەكان دەجەنگن، دەبنە شۆڕشگێڕ و خەباتگێڕ و سیمبۆلی ئازادی و دیموكراسی.ڕوون و ئاشكرایە لە هەموو ڕەوتی شۆڕشەكانی كوردستان و بزاڤی ڕزگاری خوازی گەلی كوردستان، تا وەكو ئەمرۆشی لەسەر بێت نەبۆتە پارچەیەكی ئەكتیڤ لە نێو بەرژەوەندی زلهێزەكان و تەنها ئامرازێك بووە بەكارهاتووەو بەكاردێت بۆ جێ بەجێ كردنی پلان و بەرژەوەندی زلهێزەكان و هەركاتێكیش ویستیان دەستبەردارمان دەبن و پشتمان تێ دەكەن و زۆر بێ شەرمانە سەرزەنشتیشمان دەكەن.هەموو تاكێكی كوردستانی بدوێنە لە منداڵ و لاو و پیر پێمان دەڵێت تەنها بە یەك ریزی دەتوانین ئامانجەكانمان بهێنینە دی و زلهێزەكان و ئەو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەی كە نییە! بخەینە بەر ئەمری واقع و داواكاری یەكانمان جێ بەجێ بكرێن و بەدی بێن.بەڵام ئەوە سەدان ساڵە لە دێرزەمانەوە تا ئەمڕۆ ئەم یەكریزی یە نەهاتۆتەدی جا چ بەخۆشی چ بەزەبری هێز ئەم یەكریزی یە گرنگە بۆ ئازادی و سەربەخۆیی.
هەروەها، تاوەكو ئەم یەكڕیزی یە نەیەتەدی سەربەخۆیی و ئازادی نایەتەدی. ساڵی1988 كاتێك بەرەی كوردستانی دروست بوو سەرەڕای كارەساتی ئەنفال و كیمیاباران گەلی كوردستان ڕاپەڕینی كردو بەرەی كوردستانی ڕابەڕایەتی كرد و سەركەوت و ئەم دەستكەوتەی ئێستای بەرجەستە كرد.كەواتە ئەگەر ئێمە خۆمان بە نینۆكی خۆمان پشتی خۆمان نەخورێنین، كەس نایەت بۆمان بوخرێنێت. ئەگەر بیشی خورێنێت بۆ مەبەستێكی تایبەتی خۆیەتی و بێگومان ئەگەر ئەو بەهێزتر بوو لە ئێمە هەر ئەو دەستكەوتی دەبێت و ئێمەش دەستكەوت لە دەست دەدەین.بۆیە چیتر گلەیی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەكەین باشە، چونكە ئەو كۆمەڵگەیە شتێك نی یە بەپێ ی ئەو پێوەرە مرۆڤئاسایانەی كە ماف و سەربەستی و ئازادی و سەرفرازی مرۆڤ دەپارێزن دروست كرابێت بەڵكو تەنها و تەنها بۆ پرۆپاگەندەو پەردەپۆشی ئەو كارانەیە، كە زلهێزەكان ئەنجامی دەدەن. بەدڵنییاییەوە ئاسۆكانی بەردەم گەلی كورد روونن و بەیەكریزمان سەركەوتن و هەنگاوەكان بەرەو بەدیهێنانی دەوڵەتبوون خێراتر دەبێ.. لە دوایی ڕوخانی ڕژێمێکی ستەم کارو ئیستعمار لە 2003 دا هەرێمی کوردستان وەرچەرغانێکی گەلێ مەزنی بەخۆیەوە بینی و جگە ئەوەی هەرێمی کوردستان نیمچە سەربەخۆیی خۆی وەدەست هێنابوو لە ساڵی 1992 بوە خاونی پەرلە مان و حکومەت ،، بەڵام لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس .. کوردستان دەرگایەکی بەڕوویی جیهاندا کردەوەو پەیوەندی دیپلۆ ماسی و ئاڵەو گۆڕی بازرگانی و سیاسی لەگەڵ جیهاندا هەبوو بەشێوەیەکی فراوان .. کورد بوە خاوەن کورسی کۆشکی سەرۆک کۆمار و دەستڵاتێکی ڕەهایی ... ئەمانەو زۆر شتی دی شۆڕشی کورد و تەمەنی تۆ خەباتی شاخ ئەو سەروەریانەی بە گەلی کوردستان بەخشی ... پێویستە هەمووان لایان ئاشکرابێت کە بۆ یەک چرکەش بە یەک ووشەش لای تۆ لە پیرۆزی و دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان نەفرۆشراوەو بێڕێزی بە شکۆی کوردستان و خوێنی شەهیدان و پێشمەرگە خاک نەکراوە هەمیشە خۆت بە قەرزاری گەل زانیوە لە سەرجەم گفتو گۆوکان لە ووتارو میدیاو جیهان پێشمەرگەو گەل دەسپێکی کارو هەنگاوەکان بوە کە داکۆکیت لێکردون ... ئاسودەین و ئاسودە ئەبین سەرۆکێک خاوەنی 72ساڵ تەمەن بەخشین و سەدان دەسکەوتی مەزنە بۆ گەلەکەی ،، دڵنیاین لەوەی کە لە سەرۆکایەتی هەرێم بێت یان لە پێگەی پێشمەرگایەتیەکەبێت هەر پارێزەرو خەمخۆرو حاکموو مەحکومی گەلێکی ستەم لێکراوی داگیر کراوی دەستی فرۆشیارو کریاری ،، دڵنیاین کە بەروحیش بێت ناهێڵی کە ئاواتی بێگانەو دوژمن و فرۆشیار و کریار بێتەدی و ڕزگارمان دەکەیت ... ئیدی کوردستان پێشمەرگەیەکی لە پشتە کە 72ساڵ تەمەنی کۆڵی نەدا و کۆڵ نادات و تێدەكۆشی لە پێناو بەدیهێنانی ئاواتی شەهیدان ، پێشمەرگە وگشت دڵسۆزانی كورد و كوردستان كە ئەویش دەوڵەتبوونی كوردستانە ..