لەسەروبەندی سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بۆسەرئێران عێراق بینەردەبێت یان دەچێتەژێرباری ئەمریکا؟
August 14, 2018
وتار و بیروڕا
لەساڵی 2003 ئەمریکا عێراقی داگیرکردبەبیانووی ئازادکردنی گەلی عێراق لەتاغوت وستەمکارانی بەعسی فاشیست ڕاستە گەلی عێراق لەدەستی سەدامی ستەمکار رزگاری بووبەڵام عێراق هاوشێوەی سەردەمی بەریتانیائێستاکەوتۆتەژێرباری حکوم وڕاسپاردەی ئەمریکا وئەمریکاش کەم لەخێروبێر وسامانی کانزای عێراق سودمەندنەبووە
بەلام ئەمریکانەیتوانیووە سەروەری وسیادەی عێراق بپارێزێ نەیتوانیووەدەستی ئێران سنورداربکات لەعێراق ئێران لەیەکلاگردنەوەی موعادەلەی سیاسی عێراق وکابینەکانی حکومەتی عێراق دەوری بینیووە ولەشەڕی داعشیش لەڕێی فەرماندە سەربازیەکانی بەتایبەت قاسم سلێمان دەیتوانی جەیش بجوڵێنێ وچەندین گروپی سەربازی جیاجیایان لەعێراق دروست کردووە لەسەروبەندی سەپاندنی سزاقوڕسەکانی ئەمریکا بۆسەرئێران عێراق کامەیان هەڵدەبژێرێ؟
ئەمریکایەک کەعێراقی لەزاڵم پاک کردەوە وبەوبیانووەدەستی خستەنێوجومگه حەساسەکانی عێراق ئێرانیش بەهەرجۆرێک بێ یارمەتی عێراقی داوەو گروپەچەکدارەکان کەباڵادەستن لەعێراق ئێران دەتوانێ ئاڕاستەیان بکات لەئەگەری پابەندبوونی عێراق بەوسزایانەی ئەمریکا بۆسەرئێران پێشبینی شەڕێکی ناوەخۆی دەکرێت لەکاتێکدا عێراق لەفەڕاغی سیاسی وپەرلەمانی وسەرۆکایەتی دایە بۆیەپێویست دەکات لەونێوەدا دەوری ناوبژیوان ببینێت نەک میحوەڕبەندی .