لە پێناو گەیشتن بە مافی بەدەستهێنانی دەوڵەتبوونمان دەبێ یەكدەنگ بین ..
August 12, 2018
وتار و بیروڕا
هێمنـی و لێبوردەیی و رێگەی دیالۆگ و ئاشتیانە بۆ چارسەركردنی گرفت و كیشە ناخۆییەكانی نەتەوەیەكی داگیراوكراوی بێ دەوڵەت، تەنها رێگەیەكە،هیچی كەمتر نیە لە گرتنەبـــــــەری شێوەی سەربازی لەدژی داگیراكەران بۆ سەركەوتن.. بەهەمــــان شێوە، چارەسەری سەربازی وەك چارەسەری ناچاری پێویستە بۆ دەركردنی عێراق و داگیركەران و دیكتاتۆری، كە هیچی كەمتر نیە لەرێگەی ئاشتیانە بۆ كێشە ناوخۆییەكانی كوردستان، رێگەی ئاشتیانە بۆ ناوخۆ و رێگەی خەباتی توند، دژی داگیركەران، یەكریزی گەلی كوردستان و سەقامگیری و ئاشتی و پێشكەوتن و ئاوەدانی و دادپەروەری دروست دەكەن. هەروەها دووركەوتنەوە لە وابەستەیی بۆعێراق بەناوی من عێراقیم، كوردهێشتا جیانەبۆتەوە، بەناوی دەستور و دیموكراسی و بەشداری لە حكومەت و پەرلەمانی عێراق.
شەشەم: رەتكردنەوەی ناكۆكی ناخۆ و جەنگی پیلانگێڕی عێراق دژ بەیەكڕیزی گەلی كوردستان و دژ بەپارت و لایەنەكانی كوردستانی. لەناوبردن كردەخیانەتكارییەكان سیخوڕی، جاشێتنی، تیرۆر گرتنەبەری هەموو رێگەیەك لە چارەسەركردنیان.بۆیە چۆن لە كاتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەیەكدەنگیمان سەركەوتین بەهەمان شێوە بە كوردایەتی و یەكریزمان خێراتردەوڵەتی كوردی بەدەست دێت.لە ئێستادا ناوچەكە و هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی هەرە هەستیار و چارەنوسسازدا گوزەر دەكات، بە تایبەت دوای سەركەوتنی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان و و هێرش وداگیركاری 16ی ئۆكتۆبەری 2017 ، بۆیە چۆن لە ماوەی 27 ساڵی رابردوو حكومەتی كوردستان نەبۆتە مەترسی وهەرٍەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە بە پێچەوانە گەشەكردنی ئابووری و سیاسی ،بەهەمان شێوەش دەوڵەتبوونی كوردی دەبێتە سەقامگییر زیاتر ی ناوچەكە . بەدیهاتنی خەونی لەبن نەهاتووی ١٠٠ سەد ساڵەی گەلێك و وەڵامێك بۆ ئەو قوربانیانەی كە كوردستان بە دەستی ڕژێمە یەك لە دوا یەكەكانی عێراق لە كۆمەڵكوژی و جینۆساید و ئەنفال و چەوساندنەوەو رەگەزپەرستی و تا قوتبرینی خەڵك و ئەو جیاكارییەی كە لە حوكمڕانی عێراقدا دەرحەق بە گەلی كورد دەكرێت، بە گوێرەی دەستوری عێراق هەرێمی كوردستان دانی پێدانراوە و خاك و جوگرافیایەكی دیاریكراووی هەیە كە پێی دەگوترێت خاكی كوردستان و خاوەنی سەروەری خۆیەتی و لە ڕووی ئاسایشەوە سەقامگیرە و توانای ئیدارەدانی خۆی هەیە و لە ڕووی پێگەی ئابوریشەوە نەخشەڕێی بۆ بەڕێوەبردنی حوكمڕانی ئابوری هەیە لەگەڵ ئەوەی هەرێمێكە ئەگەر بڕیاری سەربەخۆی بدات، هەڕەشە نیە بۆ سەر سەقامگیری ناوچەكە بەڵكو دەبێتە ناوەندێكی بەهێز كە ئاسایشی ناوچەكە پارێزراوتر دەبێت، بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتیەكانیش هەرێمی كوردستان بنەماكانی سەربەخۆی تێدایە و بەهۆی ئەوەی كە كورد لەوەتی هەیە چەوساوەی دەستی نەتەوەكانی ترە و لە مافی ڕەوای خۆی و مافی چارەنوسی خۆی بێ بەشكراوە و بۆ چەندین جار هەوڵی سەربەخۆی و بوون بە دەوڵەت بوونی لە بار براوە.بەسەركەوتنی دەنگی بەڵێ پاشەڕۆژێكی دیارو گەشاویە و مێژووییەكی پر سەروەری تۆمار كرا .قوربانیدانی ١٠٠ سەد ساڵەی گەلی كوردستان بە فیڕۆ نەچووە و ناچێ ، بەدەوڵەتبوونی گەلی كوردەبێتە سەروەری خۆی و چارەنوسی دەكەوێتە دەست خۆی و لە ناوخۆ و لە دەرەوەشدا بەهێزتر دەبێت، كوردستان دەستوری خۆی دەبێت و زوو زوو توشی قەیران و ناسەقامگیریمان ناكەن، پارە و ڕەگەزنامە و پاسپۆرتی خۆمانمان دەبێت، كوردستان بەویستی خۆی هاوپەیمانی لەگەڵ دۆستەكانیدا دەبەستێت و خۆی دەپارێزێت، وە دەتوانین زیاتر لە ئێستا گەشە بە كلتور و فەرهەنگ و زمانی خۆمان بدەین و ئاسمان و زەوی و سنوری كوردستان بە دەست كورد خۆیەوە دەبێت، وە كوردستان لە شەڕی خێڵەكی و (تاییفی) پارێزراو دەبێت.دەوڵەتی كوردی دروست نابێت بەڵكو دەوڵەتی كوردستان دادەمەزرێت، سەربەخۆیی كوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان دەبێتە كلیلی كردنەوەی نەخشەیەكی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا، چونكە لە دوای ١٠٠ سەد ساڵ لە ڕێكەوتنامەی سایكس پیكۆی ساڵی ١٩١٦ كە تیایدا كورد بێ بەشكرا لە بڕیاردان لە چارەنوسی خۆی و دابەشكرا بۆ چوار پارچە، بەڵام لە ئێستادا دەیەوێت بریار لە چارەنوسی خۆی بە ئازادی بدات، بە دامەزراندنی ئەم دەوڵەتە نەخشەیەك دروست دەبێت كە بەرژەوەندی وڵاتانی دیموكراسی جیهان لێی گەشە دەكات چونكە جوڵانەوەی دیموكراسی و مەدەنی و پێكەوەژیانی لێ بەرجەستە دەبێت، هەروەك بەهاری عەرەبی نەیتوانی ڕۆژهەڵاتی ناوینی نوێ دروست بكات وە ڕووداوەكانی ئەم دواییەی میسر و توركیا و شەڕی سوریا و یەمەن و لیبیا و تا كۆتایی هیچ شتێكی نەگۆڕی، بەڵام سەربەخۆی كوردستان ئامانجەكە دەپێكێ چونكە سنورێكی بەهێز و جێگیر و خاوەن بڕیارە بۆ گەشانەوەی دیموكراسی لە ناوچەكەدا، كەواتە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان دەبێتە مۆدێلێكی نوێی سیستەمی حوكمڕانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و دەبێتە یەكەم دەوڵەت لەسەر نەخشەیەكی مردووی وەك سایكس پیكۆ.بۆیە سەربەخۆبوونی كوردستان بۆ وڵاتانی ناوچەكە ، ئەمریكا و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا تا ڕادەیەكی زۆر ئومێد بەخشە چونكە هەرێمی كوردستان ئەزمونێكی باشی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و بەتایبەت دۆستانی ئەمریكادا هەیە و دەبێتە زیاتر سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە و كۆتایی هاتن بە سەدەیەك نائارٍامی..