(ڕۆشنبیرو کەمپین چییەکانی پایتەختی ڕۆشنبیریی لەکوێن؟)

(ڕۆشنبیرو کەمپین چییەکانی پایتەختی ڕۆشنبیریی لەکوێن؟)
٭لەسەرەتای ساڵی دووهەزارەکانەوە لێرەو لەم زۆنە بێ گەورەیە ڕەوتێکی نوسین بەناوی ڕۆشنبیرو پاشماوەی ڕەهەندییەکان دەستیان بە هەڵمەتێکی بەرنامە بۆداڕێژراوی ئیستیخباراتی کرد کە تەنها مەبەست لێی سووک کردنی بەهانیشتیمانیەکان و دەستکەوتە بەدەستهاتوەکانی سەدساڵی خوێن و خەباتی نەتەوەکەمان بوو،
ئەم ڕەوتە بەمەبست و ئەوانەشی بەبێ مەبەست هاوملیان بوون و دەیاننوسی دەستیان لەهیچ شتێک نەپاراست وهەموو شتێکیان سووک کرد بەڵام هەرزوو خەتی دەزگاکانی پشت ئەمانەو ئامانجەکانیشیان ڕونتر بویەوە بەدەرکەوت

٭ خودی(نەوشیروان مستەفا) لەوو ماوەیەدا نوسینی بێ بەهاکردنەدا زۆرترین ڕۆڵیان بۆ سازدانی ئەم فەزایی سوک و سەلیم کردنی داموودەزگانەی کوردستان هەبوە تابتوانێت لەچرکەساتی مەبەستی خۆیدا سوودی لێببینێت و دەرفەتەکە بقۆزێتەوە کە سەرەنجام کردیشی هەموو ئەو فیکرو ئەجێندایانەی ناوبراو کە لە گۆڤاری(ڕزگاریە)ەوە هەیبوو کەئەویش زادەی باڵی ئینشیقاق و تێکدانی ماڵی کورد و شۆڕش بوون بەسەر پەرشتی(ابراهیم احمد) جارێکی بەگەڕی خستەوەو لەدووی ئامانجی کەسی بوون نەک پرۆژەی گشتی و نیشتیمانی

٭دوای ئەو بێ سەروبەرییە ئیدارییەی لەم زۆنە هەبوو هەروەها بەپیلانی هەمان ئەو دەووڵەتانەی لەپشتی ڕەهەندیەکان و ڕۆژنامەی(هاووڵاتی و ئاوێنە)و (لڤین)ەوەبوون پێگەیەکی لەباریان بۆ گەشەی ئیرهابی فیکری سازکرد و سەرەنجام بینیمان ساڵی (۲۰۱۱)بەناوی شەقامەوە ووڵاتیان توشی چیکرد وە دەیانەویست کوردستانیش بەدەردی (سوریاو میصرو یەمەن و لیبیا)بەرن و شتێک بەناوی ئەزموونی هەرێمی کوردستانەوە نەمێنێت و ئامانجی ناحەزان بێتەدی بەڵام سەرەنجام ئیرادەی حکومەت و هەرێمی کوردستان سەرکەوت

٭ئەم ڕەوتە دایکانەییەی ئیرهابی فیکری لەسەر بچوکترین حاڵەت بەردەوام لەسەنگەردابوون بەتایبەت دژی پارتی و ئەوەی پێیان کراوە درێغیان نەکردوەو بەردەوام سفرەی موزایەدەو کەمپینی ناڕەزایی و واژوو کۆکردنەوەیان ڕاخستبوو نانیان لەسەر دەخوارد
کەچی ئێستا بزووتنەکەی ئەوان کە بوو بوون بە داعی و داکۆکیکاریان دوای درێژکردنەوەی ساڵێکی تەمەنی پەڕلەمان و حکومەت داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەکات و هەمان ئەم ڕۆشنبیرو کەمپینچیانە نوتقیان لەخۆیان بڕیوەو فزەیان لێوە نایەت لەکاتێکدا ئێستا ئەگەر پارتی ئەم داواکاریەی هەبوایە دەیان کەمپین بەزموو بالۆرەیان بۆ دروستکردبوو !!!!

٭چەند ساڵی ڕابردوو پارتی ئامانجی پشتی ئەمانەی بۆ هاوڵاتیان باس دەکرد دەیووت ئامانجی ئەمانە باشکردن دۆخی ووڵات نیە کەچی نەخێر دەیانگووت پارتی ئیش لەسەر نظریەی موئامەرە دەکات و دەیەوێت بەم قسانە خۆی دەرباز بکات بەڵام هێورهێور دیمەنەکان زیاتر ڕوون دەبنەوەو ووتەکانی پارتیش زیاتر ڕوون دەبنەوەو بەشێکی گۆمەڵگەش خەریکە ڕاستی ڕووی ئەمانەی بۆ دەردەکەوێت

٭ئێستا پرسیارە جدییەکە ئەوەیە ئێمە لەبەردەم هەنگاوێکی گرنگداین و دەمانەوێت هەنگاوەکانی بەرەو زیاتر پێگەیاندنی دیموکراسی بنێین لەووڵاتدا کەچی بزووتنەوەکەی ئەوان و هەندێک هێزی دیکە دەیانەوێت ئەم هەڵبژاردنە نەکەین و دوای بخەین ئەی هەڵووێستی ئەمانە چییە؟
بۆچی بێدەنگن؟ بۆچی فزەیان لەخۆیان بڕیوە؟
بێگومان چونکە ئەوانەی سەپۆرتی ئەم برادەرانەبوون و دەستیان لەپشتیان بوو نایانەوێت ئەمان تەنها دێڕێکیش بڵێن چونکە زیانی بۆ پەزەکان هەیە بۆیە هەقە بڵێین
(کەمپین و موزایەدەی سەر پارتیتان باش).

ڕێبین ڕەحیم
Top