نەوشیروان مستەفا چی گۆڕی؟
August 11, 2018
وتار و بیروڕا
لە بوارە سەربازیەکەشدا بە قارەمانی شەڕی براکوژی ناسراوە، تەنانەت ئەوەندەی بڕوا بە کوشتوکوشتار بووە کە دەستی لە دیل کوشتنیش نەپاراستووە، هەڵەی کوشندەی هەر سیاسییەکیش ئەوەیە کە هێنانەدی هەموو خۆزگەکانی بە جەنگ و هێزی سەربازی بسپێرێ، نەوشیروانیش یەکێک بووە لەو سیاسیانەی کە بەردەوام هەوڵداوە بە هێز نەیار و رکابەرەکانی لەناو بەرێ، بۆ ئەو مەبەستەش دەستی نەپاراستووە و زۆر جاران بۆ پاکتاو کردنی جیاوازیەکانی ناو حزبەکەی خۆشی پەنای بۆ هێز بردووە.
لە بوارە میدیاییەکەشدا بۆ گەشتن بە خواستە نەگریسەکانی و رشتنی کۆنەقینی پشتی بە ئیرهابی فکری دەبەست، جنێوفرۆشی و تەخوینی نەیارەکانی لای هەڵسووڕاوانی کردنە کلتوور، زیاتر گرنگی بەو هەڵسووڕاوە جنێوفرۆش و دەمشڕانە دەدا کە خۆی پەسندی دەکرن و وەک خۆی رێنماییەکانیان جێبجێ دەکردن، لێرەدا دەپرسین: نەوشیروان مستەفا چی گۆڕی؟
نەوشیروان مستەفا ئازادی رۆژنامەوانی گۆڕی بۆ ئازادی ئیرهابی فکری، شەڕی براکوژی گۆڕی و لە لوتکەی چیاکانەوە هێنایە ناو شەقام، ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوژیانی سیاسی گۆڕی بۆ ئاشووب و ئاژاوە نانەوە، کاری پەرلەمانتاری لە یاسا دانانەوە گۆڕی بۆ تەپڵ و فیکە لێدان، لە بەغداش ئەرکی پەرلەمانتارانی لە بەرگری کرندن لە دەستەکەوت و مافە نەتەوەییەکانەوە گۆڕی بۆ جاسووسی کردن بەسەر کورد و حکومەتی هەرێمەوە، جا چی نەگۆڕی؟! هەرچی کار و شتی جوان هەبوو گۆڕینی و کار و شتی دزێوی نەفرەت لێکراوی لە شوێن دانان، کورت و کرمانجی سەری مەنهۆڵی سیاسی خۆی هەڵدایەوە و بە خەڵکیشی دەگوت: ئەوە بۆنی گوڵاوە و پێویستە هەموو کورد بۆنی بکات.